نوچەنێت
له ناحیه‌ی سیروانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداو هێزه ئه‌منییه‌كانیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن، بەڕێوەبەری ناحییەکەش زانیاری لەسەر جۆری بۆمبەکە دەخاتەڕوو.
هێمن حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: شه‌وی سێشه‌ممه 7ی ئازاری 2017، بۆمبێك له به‌رده‌م نه‌مامگه‌ی سیروان ته‌قیووه‌ته‌وه.
هێمن حسێن گوتیشی “بۆمبه‌كه ده‌نگی بووه‌و زۆر به هێزیش بووه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیروان روونیشیكرده‌وه “ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لێ روویداوه ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوون نه‌بووه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن”.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوە دا، کە “كرده‌وه‌كه تیرۆرستی نه‌بووه”.