
کێشه‌ی مالیکی له گه‌ڵ سه‌دام ئه‌وه بوو که ده‌بوایه سه‌رکرده‌ی هه‌موو عێراق سه‌دامێکی دیکتاتۆری شیعه مه‌زهه‌ب بوایه!
صادق صالح
ئێمه ئێستا له عێراق لە رووبه‌رووی سیستميکی ته‌کره‌وی داین، که رۆژ به رۆژ حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی بنیات داده‌نرێت و هه‌موو توانا و ده‌موده‌سگاکان له ژێر رکێفی مرۆڤێک رێکده‌خرێت و سیمایه‌کی دیکتاتوریانه له ژێر هه‌ورێکی نائاسایی عه‌یان ده‌بێت، کەئه‌ویش به‌رده‌وام بوونی کاره‌کتەری سه‌دام و ئایدۆلۆژیه‌تی شۆفینی عه‌ره‌بییه لەکه‌سایه‌تی مالکی دا.
به بوچونی من، مالکی وه‌ک بیرکردنه‌وه‌و و تێروانین بۆ سیستمی حوکمرانی کێشه‌ی له گه‌ڵ سه‌دام و بیر کردنه‌وه‌ی سه‌دام، سه‌باره‌ت به کورد و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تری عێراق نه بووه، ته‌نها کێشه‌ی مالکی له گه‌ل سه‌دام ئه‌وه بوو که ده‌بوایه سه‌رکرده‌ی هه‌موو عێراق سه‌دامێکی دیکتاتۆری شیعه مه‌زهه‌ب بوایه. هه‌ر له روانگای ئه‌م بیرکردنه‌وه‌و هاوبیر بوونه‌یە کە مالکی له گه‌ڵ شۆفینیه‌تی عه‌ربی سه‌دامی به هه‌موو توانایه‌ک پشتگیری له مانه‌وه‌ی رژێمی دیکتاتۆری به‌عسی سوری ده‌کات و یارمه‌تی چه‌ک و پاره‌یان پێشکه‌ش ده‌کات، زۆر بێ حە‌یایانه و له به‌ر چاوی هه‌موو میدیای جهانی، دژی ئه‌وکه‌سانه قسه ده‌کات، که پشتگیری شۆرشگێرانی سوریا ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی خۆی بۆ مانه‌وه‌و پشتگیری به‌شاری دیکتاتور و هاو پیشه‌ی خوی پێشان ده‌دات.
له به‌ر رۆشنایی ئه‌م بۆچونه‌م، ده‌توانین بڵێین که پارت و رێکخراوه عه‌ره‌بییه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس،له به‌ره‌ی دژی رژێم خه‌باتیان ده‌کرد مه‌به‌ست ئه‌وه نه‌بووه که له عێراق ئایدولۆژی شۆفینی عه‌ره‌بی هه‌یه و جۆری سیستمی حوکمرانی دیکتاتورانه‌یه، و ئه‌وان له پێناو به دیهێنانی دیموکراسییه‌ت خه‌بات ده‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌و به‌ره‌یه خۆی له عێراق، به زۆرینه ده‌زانێ و ده‌زانێت، هه‌ستی به غه‌درێکی مێژوویی ده‌کرد و به مافی خۆی ده‌زانی، که سه‌رکردایه‌تی عێراق له ده‌ست ئه‌و بێت، ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی تر، ناکۆکی مه‌زهه‌بی له نێوان سونه و شیعه، مێژوویێکی خوێناوییه و ئه‌گه‌ر بۆیان سه‌ربگرێت، هیچ کات موساهمه له سه‌ر خوێنی شه‌هیدانی ده‌شتی که‌ربه‌لا ناکه‌ن، ئه‌مەش جه‌وهه‌ری ناکوکی و دژایه‌تی به‌ره‌ی مالکی و هاوبیرانی مالکی یه، له دژی رژێمی گۆربه‌گۆری سه‌دام.
بۆیە پێویسته کورد ئه‌و راستییه بزانێتم که بزۆتنه‌وه‌ی ئیسلامی شیعه به هه‌موو مەرجعه‌یه‌تییه‌کانه‌وه،له ناوه‌رۆک هاوبه‌ش و هاو بیرن، له گه‌ڵ حزب‌الله‌ی لوبنان و جمهوری ئیسلامی ئێران، که له ئایدولوژیه‌تی ئه‌وان نه باوه‌ربوون به مافی گه‌لان هه‌یه و نه باوه‌ریان به دیموکراسییه‌ت هه‌یه، هه‌ر له ناوه‌رۆکی ئینقلابی ئێران و ئه‌و درۆشمه ستراتیژیانه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تای ئینقلاب به‌رزیان کرده‌وه ( نه شرق نه غراب، ته‌نها جمهوری ئیسالامی – رێگای پیرۆزی قودس له که‌ربه‌لا ده‌گۆزه‌رێت، و……) به زه‌قی و بێ په‌رده دیار و ئاشکراییه، که بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ته‌شه‌یوع، به سه‌رکردایه‌تی ئێران، ئامانجیان دروستکردنی ئیمپراتۆری ئیسلامییه، به رێبه‌رایه‌تی ته‌شه‌یوع هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی عه‌ره‌بی سونه له عێراق، به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه له ناوه‌رۆکا هاوشێوه‌ی القاعیده‌ن و دژی بچوکترین مافی گه‌لی کوردن، هه‌تا له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی کوردستانی عێراقیش. خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌ندێک قۆناغه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردی باشوور، لایه‌نێکی شیعه هه‌ڵوێستی نواندبێت دژی سه‌دام به‌رامبه‌ر کورد، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌وان دژی ئایدولۆژیه‌تی شۆڤینی عه‌ره‌بین له عێراق و له گه‌ڵ داخوازه ره‌واکانی گه‌لی کوردن، چونکه تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی عه‌ره‌بی شیعه و غەیری شیعه، هه‌ڵوێستیان نه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆڵم و زۆردارییه‌ی، که له سوریا و ئێران و تورکیا له هه‌مبه‌ر گه‌لی کورد ده‌کرێت. له راستیدا کورد و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی عه‌ره‌بی، پێش رۆخانی رژێمی به‌عس ته‌نها و ته‌نها له یه‌ک خاڵ هاوبه‌ش بوونه، که ئه‌ویش روخاندنی رژێمی سه‌دام بووه، دواتریش که ئه‌م ئه‌رکه له لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به ئه‌نجام گه‌یشت، ئه‌و هێزه عه‌ره‌بیانه به هه‌ردوو لایه‌نی مه‌زهه‌بییه‌وه حسابات و به‌رنامه‌ی دوا رۆژی خۆیان له گیرفان هه‌بووه، بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی مافه‌کانی گه‌لی کورد له عێراق. به‌ڵام به‌داخه‌وه کورد و سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کوردستانی باشوور هیچ به‌رنامه‌و ستراتیژێکیان نه‌بووه و ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ که له به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه و رۆژ به رۆژ به هێز ده‌بێت و سه‌رکردایه‌تی کوردی تۆره و بێ ئومێد کردووه له مالکی و هه‌ست به بێ وه‌فایی ده‌کات، دەرئه‌نجامی بۆچونه سەقه‌ت و ساویلکه و نه‌زانستیانه‌ی دروستکردنی عێراقی تازه‌یە، له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی کورد، چونکه ئه‌وان نه‌یانتوانی لێکدانه‌وه‌و راڤه‌کردنێکی زانستیانه و راسته‌قینه و ره‌نگدانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری ئه‌و هێزه سیاسییانه‌یان هه‌بێت، کە دەبنە کاره‌کته‌ری سیاسی عه‌ره‌بی سه‌ر گۆره‌پانی عێراق. بۆ دروستکردنی عێراقی تازه له سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی و مافی مرۆڤ و هاوبه‌شی راسته‌قینه، ده‌بێت کاره‌کته‌ری سیاسی باوه‌رمه‌ند به دیموکراسی و مافی مرۆڤ و رێزگرتن بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگا.
راستە لە ئێستادا دەبێت تەئکید لەوە بکرێتەوە، کە کورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تر له ناو شانۆی سیاسی عێراق بوونی هه‌بێت. بەڵام پرسەکە ئەوەیە له کام قۆناغی مێژوو ولاتێکی دیموکراسی له‌م جیهانه به‌رینه دامه‌زراوه، به نموونه‌ی کاره‌کته‌ری سیاسی عه‌ره‌بی عێراقی و نموونه‌ی سه‌رکردایه‌تی کوردی عێراقی؟. ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئه‌م راستییه قه‌بول بکات که تا ئێستا دیموکراسییه‌ت لای وه‌ک پێویست گه‌ڵاڵه نه‌بووه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌مانه‌و زانستیانه‌ی بۆ چه‌مکی دیموکراسی نییه ومه‌ودا و باوه‌ر بوون له ناو ناخی سه‌رکرده‌کانی سیاسی کورد له کوردستانی باشوور. له دروشم به‌رزکردنه‌وه تێپه‌ر نه‌بووه. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌م راستییه‌ش قه‌بۆل بکه‌ن، و که یه‌کێک بوون له فاکته‌ره هه‌ره به هێزه‌کان بۆ بارۆ دۆخێ ئه‌مرۆی سیاسی عێراق و حکومه‌تی مالکی، که بووه مایەیی نیگەرانی هه‌موو گه‌لی کورد و هه‌روه‌ها جێگای مه‌ترسی بۆ سه‌ر پاشه‌رۆژی گه‌لی کورد و مافی گه‌لی کورده، که ئه‌مرۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رکردایه‌تی خۆی له کوردستانی باشوور بکات و ئه‌وان به‌رپرسن له روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێک که بێته هۆی ناکۆک بوون له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی دوا رۆژی گه‌لی کورد له کوردستانی عێراق.