بارزانی به‌ بۆنه‌ی 8ی مارسەوە بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بۆنه‌ى رۆژى هه‌شتى مارس تايبه‌ت به‌ ئافره‌تان په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌يامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بارزانى ئه‌و رۆژه‌ له‌ ئافره‌تانى كوردستان و جيهان پيرۆز ده‌كات و رايگه‌ياند، “رۆڵی ئافرەتان لە دروستكردنی مێژوو، پاڵپشتیكردنی شۆڕش و پێگەیاندنی رۆڵەی قارەمان جێگەی شانازییە. ئەو قوربانی و ئێش و ئازارەی ئافرەتی كوردستانی لە خەباتی گەلەكەیدا بینیویەتی، لە هی پیاو زیاترە”.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌:

بە بۆنەی 8ـی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەت

پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئافرەتانی كوردستان و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە دایكی شەهید و ژن و كچی شەهیدە سەربەرزەكان دەكەم، كە ئازیزانی خۆیان پێشكەشی گەل و نیشتیمان كردووە. پیرۆزبایی لەو ئافرەتە تێكۆشەرانە دەكەم رۆڵیان لە بەرەوپێشچوونی دۆزی ئافرەتی كوردستانیدا هەبووە.

رۆڵی ئافرەتان لە دروستكردنی مێژوو، پاڵپشتیكردنی شۆڕش و پێگەیاندنی رۆڵەی قارەمان جێگەی شانازییە. ئەو قوربانی و ئێش و ئازارەی ئافرەتی كوردستانی لە خەباتی گەلەكەیدا بینیویەتی، لە هی پیاو زیاترە.

بۆیە، ئەركی حكومەت و كۆمەڵگە و تاك تاكی هەموومانە، قەدرو پێزانینمان بۆ رۆڵ و قوربانیدانی ئافرەت هەبێ، بە هیچ شێوەیەك نەبینە بەربەست لە بەردەم ماف و داواكارییەكانیان. پێویستە رێگە لە پێشێلکردنی ئاسوودەیی و مافەكانیان بگیرێت، كۆتایی بە جیاكاریی رەگەزیی و توندوتیژی بە هەموو شێوەكانی لە دژی ئافرەت بێت. هیوای بەختەوەری و ژیانێكی ئاسوودە بۆ ئافرەتانی كوردستان دەخوازم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com