نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید کۆبوونەوە ،هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایانکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێم ،نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7-3-2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو ئیزابێلا لۆڤین جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، خاتوو لۆڤین خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد بۆ بۆ پاراستن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە “جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید ،هاوكاری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ ئاواره‌كان به‌رز خراند و به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه زیاتر هاوكار بێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی تیرۆر ئازاد كراون، دووپات كرده‌وه”.
هەروەها ده‌ستخۆشی له هه‌نگاوه چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له بواره جیاوازه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتدا، كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ،سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی سویدی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و قه‌رز و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی به عیراق ده‌درێت سوودمه‌ند نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا ئه‌م بابه‌ته‌ی پشتگوێ خستووه و داوای له شاندی میوان كرد له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌م بابه‌ته بورووژێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رزانه دابین بكرێت.
لەبەشێکی راگەیەندراوەکەدا ،باس لەوەدەکات،کە نێچیرڤان بارزانی، پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى چاكسازی پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و باشتركردنی ره‌وشی ئابووریی هه‌رێم ناویه‌تی و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه حكومه‌ت پشتگیریی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات و هانی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بووژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.