له‌  سێ مانگی داهاتوودا پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ رۆژئاوای كوردستان

0

نوچەنێت

لیوا بەهجەت تەیمەس فەرماندەی باڵای پێشمەرگەی زێرەڤانی رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا تا ئێستا مەشق و راهێنانی سەربازی بە زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگەی لەشكری رۆژ كردووە، خوازیار و هاوهەڵوێستیشن لەسەر گەڕانەوەی لەشكری رۆژ بۆ سوریا.

لیوا بەهجەت تەیمەس لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی گوتی “زیاتر لە شەش هەزار پێشمەرگەی لەشكری (رۆژ)ی سەربە هێزەكانی زێرەڤانی لەلایەن هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی مەشق و راهێنانی سەربازیان پێكراوە و لەسەر جۆرەها چەكی قورس و مامناوەند راهێندراون، هاوكارییەكانیش تا ئێستا بەردەوامە. پێشمەرگەی لەشكری رۆژ هێزێكی رێكخراوە بۆ پاراستنی گەلی كورد لە سوریا و هێنانەوەی ئارامی بۆ ناوچەكە دروستكراوە. گەڕانەوەشیان زۆر پێویستە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا”.

ئەو فەرماندە باڵایەی پێشمەرگەی زێرەڤانی دەشڵێت “پێشمەرگەی لەشكری رۆژ بە درێژایی نزیكەی 80 كیلۆمەتر لە ناوچەی شنگال و سنونێ نزیك سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و سوریا جێگیركراون، ئەو پێشمەرگانەی لەشكری رۆژ لەژێر فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستاندان، فەرمانی جوڵەپێكردنیان تەنها لەوێوە بۆ دێت”.

لیوا بەهجەت تەیمەس ئاماژەی بەوەدا، کە دوای ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی لە نێوان چەكدارانی پەكەكە و پێشمەرگەی لەشكری رۆژی سەربە هێزەكانی زێرەڤانی روویدا، تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك لە نێوانیاندا نەكراوە. 

لەلایەن خۆیەوە نوری بریمۆ ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا (په‌ده‌كه‌سه‌)  بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ئاشكرا كردووه‌، پێشمەرگەی لیوای رۆژ لە سێ مانگی داهاتوودا دەگەڕێتەوە سوریا و ژیان و ئارامی بۆ تەواوی ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com