وەزارەتی پەروەردە: دەست بە دابەشکردنی پارەی هاتووچۆی مامۆستایان دەکرێت

0

نوچەنێت
دەستدەکرێت بەدابەشکردنی ئەو هاوكاریەی حكومەتی ئەڵمانیا، بەناوی پارەی هاتووچۆ بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شارەكانی دابینکردووە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی چوارشەممە 8-3-2017 دەست بە دابەشكردنی ئەو پارەیە دەكرێت، كە حكومەتی ئەڵمانیا بۆ هاتووچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شارەكان خەرجی دەكات ‌و، بڕی سەرجەم پارەكەش بریتیە لە 4 ملیۆن ‌و 874 هەزار‌ و 730 دۆلار.

بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو پارەیە وەكو هاریكاری دارایی دەبەخشرێتە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارەكەش بەناوی هاوكاری كرێی هاتووچۆی مامۆستایان خەرج دەكرێت. 

ژمارەی ئەو مامۆستایانەی لە هەر پارێزگایەك ئە‌و هاوكاریەیان بەردەكەوێت:

ـ  دهۆك 7 هەزار و 269 مامۆستا
ـ هەولێر 7 هەزار و  42 مامۆستا
ـ سلێمانی 5 هەزار و 855مامۆستا

كۆی گشتییان دەكاتە  20هەزار و 166 مامۆستا لە هەر سێ پارێزگا

بڕی پارەی دابینكراو بۆ هەر پارێزگایەك:

ـ  دهۆك یەک ملیۆن ‌و 848 هەزار‌ و 100 دۆلاری ئەمریكی
ـ هەولێر یەک ملیۆن ‌و 614 هەزار ‌و 755 دۆلاری ئەمریكی
ـ سلێمانی یەک ملیۆن ‌و 411 هەزار ‌و 875 دۆلاری ئەمریكی
 
كاتی دابەشكردنی پارەكە بۆ هەر پارێزگایەك بەم شێوەییە دەبێت:

ـ دهۆك لە 8ـی ئازار، تاوەكو 13 ئازار دابەش دەكرێت
ـ هەولێر لە 14ـی ئازار، تاوەكو 20 ئازار دابەش دەكرێت
ـ سلێمانی لە 2ـی نیسان، تاوەكو 8ـی نیسان دابەش دەكرێت

بەپێی زانیاریەكان، پارەكە بەپێی دووری ‌و نزیكی مامۆستایان لە شارەكان دابەش دەكرێت و لەنێوان 75دۆلار تاوەكو 120دۆلار دەبێت.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com