پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران روونكردنەوە دەدات

0

نوچەنێت
پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانی هەولێر  روونكردنەوەدەدات و رایدەگەیێنێ، بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون و تاوەكو ئێستاش سێ كورد و شەش تورك ئازادنەكراون.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەوانەی رۆژی شەممە 4-3-2017 لە شاری هەولێر دەستگیركرابوون، زۆربەیان ئازادكراون، بەڵام تاوەكو ئێستا ژمارەیەكیان لە زینداندان. گوتیشی “ئەوانەی ئازانەكراون ژمارەیان نۆ كەسە و شەشیان توركن”.

سەبارەت بە كاتی ئازادكردنی ئەو نۆ كەسە، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر گوتی “ئەوانە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراون ‌و هەر بە بڕیاری دادگاش ئازاددەكرێن، كەی دادگا بڕیاری دەركرد ئازاددەكرێن”.

لەكاتی رێكخستنی گردبوونەوەیەك لە شاری هەولێر، بەمەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین دژی شەڕ و ئاڵۆزییەكەی شنگال، 4 ی ئەم مانگە 32 كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران. بەشێك لەوانە هەمان رۆژی ئازادكران، بەڵام بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر تاوەكو ئێستا 9 لەوانە ئازادنەكراون. شەش لەو كەسانەش توركن.

ئەو سێ كوردەی ئازادنەكراون بریتین لە محەممەد كیانی، چالاكڤانی سیاسیی و پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕانە، دووانەكەی دیكەش (سوارە ‌و هاوڕێ‌)ن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com