گوتەبێژی پارتی: پڕۆژەکەی یەکگرتوو گرنگە و دەکرێت گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکەین

0

نوچەنێت
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پیرمام، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی سازكرد و لەسەر بابەتە گەرمەكان قسەی كرد.

مەحموود محەممەد گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، پرۆژەکەی یەکگرتوو گرنگە و دەکرێت گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکەین. هەروەها بۆچوونمان لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان جیاوازە لەگەڵ زۆربەی لایەنەکانی دیکە و پرۆژەکەی یەکگرتوو وەکو خەمخۆرییەک دەخوێنینەوە

گوتەبێژی پارتی گوتی، پێشتریش جەختمان لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە تەواوی پێکهاتەکان بەشداربن لە کۆبوونەوەکان. گوتیشی، گفتوگۆ لەبارەی کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی کرا.

مەحموود محەممەد جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ئەو هێزانەی لە شنگالن ملکەچی یاساکانی هەرێمی کوردستان بن. گوتی، پەکەکە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی شنگالە و پەکەکە پابەندی یاساکانی هەرێمی کوردستان نابێت. هەروەها پەکەکە هۆکاری ئاوەداننەکردنەوەی شنگالە و مانەوەی پەکەکە درێژە بە ناکۆکییەکان لە شنگال دەدات.

سەبارەت بە دەست بەسەرداگرتنی کۆمپانیای نەوتی باکور لە لایەن هێزەکەی یەکێتییەوە گوتەبێژەکەی پارت دەڵێت، نەدەبوو لایەنێک بەو شێوەیە بچێتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کەرکوک. ئەوەی لە كەركوك روویدا، پێمان باشنەبوو و دەبێت گرفتەكە بەشێوەیەكی دیكە چارەسەر بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com