نوچەنێت
فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوا له پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” ده‌كات ناوچه‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌جێبێڵن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/3/2017 بلاوكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه ”شنگال و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌شێكه له كوردستان و ماوه‌یه‌كه په‌كه‌كه هێزێكی زۆر هێناوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه”.
فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم ده‌ڵێت “هێنانی هێزی په‌كه‌كه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه دژی خواستی ئێزیدییه‌كانه”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ” چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال موچه له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن”.
فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه “به‌رپرسانی ئیداریی شنگال و جڤاتی رۆحانی ئێزدی، داوایان له په‌كه‌كه كردووه، ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن”. هەروەها بۆ پاراستنی ناوچه‌كه “نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ئێزیدی له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان تاوه‌كو ناوچه‌كه بپارێزن”.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی له‌شكری رۆژی سه‌ر به هێزی زێره‌ڤانی و یه‌كینه‌كانی پاراستنی شه‌نگال “یه‌به‌شه” له ناو شه‌نگال بوو به شه‌ڕیان و به‌پێی ئاماری یه‌كینه‌كان “حه‌وت شه‌ڕڤان و گه‌ریلا شه‌هیدبوون”.