نوچه‌نێت- رۆژنامه‌ی لاستامبای ئیتاڵی
رۆژی یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی لاستامبای ئیتاڵی، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، عێراق به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای كۆتایی هاتووه، كوردیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانیان به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان.
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت “به‌منزیكانه عێراق وه‌ك چیكوسلۆفاكیای لێدێت “ئه‌م وڵاته لێكهه‌ڵوه‌شاوە بۆ دوو وڵاتی چیك هه‌روه‌ها سلۆفاكیا. بارزانی گوتیشی :” كورد به‌رده‌وامن له هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان و دوور له به‌غدا خۆیان حوكمی خۆیان بكه‌ن”.
به ئاراسته‌یه‌كی دروست
دوای پیشاندانی دۆخی مێژوویی كورد له ناوچه‌كه‌دا له ساڵی 1920ه‌وه، كه سنور و ده‌وڵه‌تی ده‌ستكرد له ناوچه‌كه‌دا دروست كران، بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، بۆ كورد به ئاراسته‌ی دروست ده‌ڕۆن، دوای شكاندنی داعش له عێراق، كه واده‌كات رێگه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی خۆش ببێت “بۆ خزمه‌تی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، كه چه‌ندین جه‌نگی تێوه ئاڵاوه، ده‌وڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر به‌ها دیموكراتیه‌كان بنیات ده‌نرێت، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بێت رێز له مافی مرۆڤ ده‌گیرێت و فره ره‌نگ و فره كه‌لتور ده‌بێت”.
سه‌باره‌ت به ئه‌و مه‌ترسیه‌ی، كه داعش له عێراق و ناوچه‌كه دروستی ده‌كات، بارزانی گوتی، به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسی داعش بۆ چه‌ند ساڵی داهاتووش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی داعش ده‌بێت له رێگه‌ی له‌ناوبردنی ئایدۆلۆژی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بێت، به‌ڵام كورد ناتوانێن چاوه‌ڕێی له‌ناوچوونی داعش بكات بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی.
بارزانی هه‌روه‌ها گوتی “ئاره‌زووی پاراستنی عێراق، وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو ئاره‌زوویه‌كی نه‌شیاوه، به‌هۆی ئه‌و هه‌موو دابه‌شبوون و كێشانه‌ی عێراق، كه چاره‌سه‌ركردنیان بوه‌ته كارێكی نه‌كرده”.
شیعه و سوننه
بارزانی گوتیشی “به درێژایی 1400 ساڵ، عێراق پارچه پارچه بووه له‌نێوان سوننه و شیعه‌دا، كوردیش باجی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی داوه، ئێستا كورد به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه مه‌ینه‌تبارییه قبوڵ ناكات”.
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی، كه بۆچی سوننه و شیعه‌ی عێراق ناتوانن له وڵاتێكدا پێكه‌وه بژین، بارزانی گوتی “به‌درێژایی مێژووی خۆی، عێراق چه‌ندین قه‌سابخانه‌ی به‌خۆوه بینیوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش رێگر بووه له ئاشته‌وایی نێوان ئه‌و دوو پێكهاته‌یه، بۆیه كورد بڕیاریانداوه، جیا له عێراق درێژه به رێگه‌ی خۆیان بده‌ن، رێگه‌یه‌ك به‌ره‌و خۆبه‌رێوه‌به‌ری، دوور له‌و رق و كینه‌یه‌ی له‌نێوان سوننه و شیعه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها دور له سه‌ركرده‌ی خوێنمژی وه‌ك سه‌ددام حسێن، له ساڵی 2003 دوای رووخانی رژێمی سه‌ددام، هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ سوننه و شیعه كاربكه‌ین به ئامانجی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌ڵام دابه‌شبوون و ناكۆكی نێوانیان، هه‌موو هه‌وڵێكی ئاشته‌وایی و چاكسازی شكستپێهێنا”.
نه‌ته‌وه‌ی كورد
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان كورد و باقی پێكهاته‌كانی دیكه، بارزانی گوتی “ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین ته‌نها ئایینێك یان پێكهاته‌یه‌ك نین، كورد موسڵمانه، به‌ڵام جوله‌كه و كریستیان و ئێزدی و تایفه‌ی دیكه‌شه، نه‌ته‌وه‌یه‌كه بڕوای به پێكه‌وه‌یانی ئاشتیانه هه‌یه، گه‌لێكه ده‌یه‌وێت له‌لایه‌ن یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پارێزگاری لێبكرێت، به‌ڵام سوننه و شیعه، دوو پێكهاته‌ی ئایینین، كه له جه‌نگی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ یه‌كتر”.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بارزانی گوتی “دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ، مانای گره‌نتی سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌كه‌دا و له‌نێوان گه‌له‌كانیدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌درێژایی چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوو به‌ده‌ست خوێنڕشتن و سته‌مكارییه‌وه ناڵاندمان”.