
کەریم رۆژ: ده‌بێت حزبایه‌تی بخه‌ینه لاوه هه‌موان یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو بین
نوچەنێت: سیاسەتی دەسەڵاتی بە‌غداو پەرتەوازەیی خیتابی کوردی؟ کاریگەری و دەرئەنجامەکانی؟.
کەریم رۆژ:
گه ردی هه‌بویا مه ئیتیفاقه‌ك … پێكرا بكه‌ره مه ئینقیاده‌ك
تورك و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ته‌مامی . . هه‌میان ژمه را ده‌كر غولامی
ره‌حمه‌ت له روحت ئه‌حمه‌دی خانی !
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه, ئێمه‌ی كورد نه‌ك زۆر كه‌م, به‌ڵكو سود له هه‌ڵه‌و ئه‌زمونه‌كانی مێژو وه‌ر ناگرین!. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش پتر بایه‌خدانه به به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و زۆر كاتی!. وه دواتریش ئه‌بێ به گشتمانه وه, باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بده‌ین!. له‌كاتێكا ده‌بو سود له‌بارودۆخی ئالۆزی سیاسی ئیراق وه‌ر بگرین و پێداگرین له سه‌ر چه‌سپاندنی ماده‌ی 140 و هه‌مو ئه‌و مافه ره‌وایانه مان كه به‌غدا وه‌ك پێویست پێمان ره‌وا نابینێت. ده‌سبه‌رداری كێشه ئالۆزه نێوخۆیه‌كانی خۆمان بوین و, رۆیشتینه به‌غداو خۆمان كرده ریش سپی عه‌ره‌ب به( شیعه‌و سونه‌وه) و, دروستمان كردنه‌وه بۆ گیانی خۆمان!. ئه‌وه‌تا ئێستا ئه‌بێ باجه‌كه‌ی بده‌ین! .
هه‌رچۆنێك بێت تازه وه‌ك هه‌میشه ( وه‌ك چۆن له راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991جه‌ماوه‌ری راپه‌ریوی كوردستان, هه‌موو سلبیاته‌كانی ماوه‌ی شورش و شه‌ڕی یه‌كتر كوژی دێهاته و دێهات و, دۆڵاو دۆڵی له بیر كرد‌و, بێگوێدانه جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕ راپه‌ڕی و ( موعجزه) ی بۆ میوژو تۆمار كرد . ئێستاش ده‌بێت به هه‌مان نه‌فه‌سی راپه‌رین, وه هه‌مو ناكۆكی و جیاوازی بیر‌و بۆ چون و به‌ژه‌وه‌ندی كه‌سایه‌تی و, تایبه‌تی و, حزبایه‌تی بخه‌ینه لاوه, هه‌موان یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو بین, به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا. گه‌ر وانه‌كه‌ین ئه‌و پاپۆره‌ی كه هه‌مومانی له ئامێزیدا هه‌ڵگرتوه و ده‌مانگوێزێته‌وه به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ بنیاتنانی كۆشكی شارستانیه‌تی كورد. خوانه‌خواسته! كونێكی بچوك ئه‌بێته هۆی نوقوم بونمان و, به ئاسانی جارێكیدی ئه‌و بارودۆخه گونجاوه‌ی ئه و رۆی كوردستان نابینینه‌وه!. وه ئه‌توانم بڵێم ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا به خه‌ونیش نایبینیته‌وه؟!.