
ستاره عارف: هاتنه‌كه‌ی هاشمی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێی وتین كورد گوتاری یه‌ك نیه
نوچەنێت: سیاسەتی دەسەڵاتی بە‌غداو پەرتەوازەیی خیتابی کوردی؟ کاریگەری و دەرئەنجامەکانی؟.
ستاره عارف: ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق هاتۆته كایه‌وه، له دوای هاتنی هاشمیه‌وه بو بۆ هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی سیاسی به جۆرێك ئاڵۆز كرد، كورد بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت كه‌وته ناو ره‌وشه ئاڵۆزه‌كه‌وه و خۆیكرده به‌شێكی سه‌ره‌كی ئاڵۆزییه‌كه، زۆر به ئاشكرا هه‌ست به په‌رته‌وازی گوتاری سیاسی به‌رپرسان له هه‌رێم و به‌غداد كرا، ده‌توانین بڵێین ئێستا په‌رته‌وازەیی گوتاری كوردی له لوتكه‌دایه، من زۆر جار له‌م ده‌ره‌نجامه نه‌رێیانه‌ی سیاسیه‌كانمانه‌وه، ده‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی به راستی به‌رپرس و ده‌سته‌بژێری سیاسی كورد، خه‌ڵك و هاوڵاتیانیان به نه‌فام ده‌زانن، وا هه‌ستده‌كه‌ن خه‌ڵك هه‌نگاو و كرداره‌كانیان ناخوێنێته‌وه، بۆیه وه‌ك خۆیان ده‌ڕۆن و له‌سه‌ر سیاسه‌تی چه‌واشه به‌رده‌وامن، خۆپیشاندانه‌كانی17ی شوباتیش تا ئێستا ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروستنه‌كردون، كه خه‌ڵك زۆر له‌وان هوشیارتر و خوێندنه‌وه‌یان بۆ روداو و گۆڕانكاریه‌كان به‌هێزتره.
ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پشتگیری له هاشمیكرد و به حكومه‌تی عێراقی وت، ئاماده نین هاشمی ته‌سلیم به دادگا بكه‌ن، پاشان ئه‌و هه‌وڵه‌ی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی به رای گشتیدا، كه‌چی هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌غداد هاوڕای سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بون، سه‌رۆك كۆمار به جۆرێكیتر به‌رخودی له‌گه‌ڵ مالیكی و شیعه‌كانكرد، كاردانه‌وه‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم جۆرێك له دڵگرانی لای سه‌رۆك كۆمار و زۆرینه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی له به‌غداد دروستكرد، بێجگه له‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم لای خه‌ڵكی كوردستانیش به جۆرێكیتر نیگه‌رانی دروستكرد.
هه‌ردو سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر ته‌سلیمنه‌كردنه‌وه‌ی هاشمی به دادگای عێراق كۆكبون، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك به‌جۆرێك و له روانگه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه، سه‌رۆك كۆمار له روانگه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مالیكی و پارته‌كه‌ی هاشمی داڵده‌دا و ئاماده نه‌بو ته‌سلیمیبكاته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانیشی له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا نه‌شێواند و پاراستی، بۆیه وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم نیگه‌رانیكرد، سه‌رۆكی هه‌رێمیش هاشمی له روانگه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیادا داڵدا و له‌و پێناوه‌دا ئاماده بو بچێت به گژ مالیكیشدا، كه ده‌ره‌نجام كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كوردانی نیشته‌جێی به‌غدادی لێكه‌وته‌وه و جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێی بۆ خه‌ڵك دروستكرد و هه‌ڕِه‌شه‌ی له‌سه‌ر كوردانی ناوچه دابڕاوه‌كان و مادده‌ی140یش دروستكرد.
كه‌واته په‌رته‌وازه‌یی گوتاری كوردی له پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا و ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردی پێوه به‌نده، له مه‌ترسیدایه و مایه‌ی نیگه‌رانیه بۆ خه‌ڵك، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كورد له باشوری كوردستاندا له كاته هه‌ستیاره‌كانیشدا ته‌نیایه و پێده‌چێت ژیانیشی له ئه‌نجامی نه‌بونی گوتاری یه‌كگرتوی كورد له به‌غداد بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
به‌رپرسانی سیاسی كورد، زو به ده‌م بانگه‌وازی و دڵه‌ڕاوكێ و رای خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه نه‌هاتن، كه داوایان له سه‌ركرده‌كانكرد پرسی هاشمی نه‌كه‌نه گرفتی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی عێراق بۆ هه‌رێم نه‌گوێزنه‌وه، به‌رپرسان ئه‌گه‌رچی خۆیان زۆر له‌وه به‌هێزتر و ئاماده‌تر نیشانی خه‌ڵكدا، كه گوایه ناكه‌ونه ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌وه و ته‌نیا وه‌ك میوانێك هاشمی ده‌پارێزن!!، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هاتنی هاشمی خۆی بۆ كوردستان بێ به‌رنامه نه‌بو، به‌ڵكو زۆر زانایانه ئه‌و ره‌وشه‌ی شڵه‌قاند، كه ساڵانێكی زۆره كۆمه‌ڵێك پرسی سه‌ره‌كی له نێوان هه‌رێم و عێراقدا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه و كێشه‌یان له‌سه‌ره، چونكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی له نێوان مالیكی و لیسته‌كه‌ی عه‌لاویدا هه‌بو به‌مجۆره نه‌بوایه و به خستنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌بوایه بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌غداد، زۆر خراپ به‌سه‌ریاندا ده‌شكایه‌وه.
هه‌نارده‌كردنی كێشه‌ی نیوان مالیكی و عێراقیه بۆ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كنه‌بونی گوتاری كوردی به بیرهێناینه‌وه، هاوسه‌نگی هێز و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان سه‌ركرده‌كانی كورد و لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی نیشاندا، خه‌ڵك باش له‌وه تێگه‌یشتن باسكردن له یه‌كگوتاری له پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا له به‌غداد، تاسه‌ر جێگه‌ی گه‌ره‌نتی نیه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانمانه‌وه، په‌رته‌وازەیی گوتاری كوردی لای به‌رپرسانی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر نه‌شیاو و بگره زیانی زۆری به دۆزی كورد گه‌یاند، چونكه كورد نیشانی‌دا به‌شێكن له كێشه‌كانی به‌غداد، ناتوانن ناهاوسه‌نگی و گرفتی نێوان مالیكی و عه‌لاوی بۆ قازانجی كورد به‌كاربهێنن.
هه‌ر بێگوتاری ئه‌وان زۆر كاریگه‌ری خراپی به‌جێهێشت، له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و بودجه و دۆزه‌كانیتری نێوان هه‌رێم و به‌غداد جۆرێك له بێ متمانه‌یی زه‌قتر كرده‌وه، راستە ئەمە یه‌كه‌مجار نیه كورد گوتاریان له به‌غداد یه‌ك نیه، به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر زیاتر و كاریگه‌ری زۆر خراپتریان له‌سه‌ر دۆزه‌كه به‌جێهێشت، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی كورد له به‌غداد زۆر جار ئۆپۆزسیۆن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه هاوگوتاریان نین و داوایان لێده‌كه‌ن له پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا یه‌كگوتار بن، وه‌لێ دوا ره‌وشی ئاڵۆزی هه‌رێم و عێراق پیشانیداینه‌وه، به‌رپرسانی كوردی هه‌رگیز یه‌كگوتار نین، به پێچه‌وانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیان له پێشتره.