عیسا خدر: دوای 21 ساڵ حوكمڕانی، كورد نه‌یانتوانیوه نێوماڵی خۆی رێكبخات‌و خاوه‌نی گوتارێكی یه‌كگرتوو بێت
نوچەنێت: سیاسەتی دەسەڵاتی بە‌غداو پەرتەوازەیی خیتابی کوردی؟ کاریگەری و دەرئەنجامەکانی؟.
عیسا خدر: ئه‌گه‌ر به خێرایی سه‌یرێكی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ین‌و به‌شێكی كورتی بخه‌ینه نێو ئه‌و باسه‌ی ئێستا كه هاتۆته ئارا به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، ئه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش راپه‌ڕینی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به‌درێژایی مێژوو نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن تورك‌و عه‌ره‌ب‌و فارس چه‌وساوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار وڵاتانی تریش بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان‌و ده‌ست خستنه نێو كاروباری ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی تێدا هه‌یه، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كورد كردوه‌و دواتریش به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتن‌و به‌ڵێنه‌كان په‌شیمان بونته‌وه‌و كوردیش له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌میشه به چه‌وساوه‌یی‌و ژێر ده‌سته‌یی ماوه‌ته‌وه، كه پێموایه هۆكاری شكسته‌كانیش به‌شی هه‌ر زۆری كورد خۆی بووه!.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو شتێك زیاتر تاكی كوردی نیگه‌ران كردووه، ئه‌وه‌یه كه له‌دوای 21 ساڵ حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركرده‌كانی كورد نه‌یانتوانیوه نێو ماڵی كورد رێك بخه‌ن‌و خاوه‌نی گوتارێكی سیاسی یه‌كگرتوو بن، ته‌نانه‌ت پشت به هیچ مه‌رجه‌عێك نابه‌ستن بۆ گه‌وره‌ترین بڕیاری چاره‌نوسسازی نه‌ته‌وه‌یی، له15ی ئازار‌و 21ی ئازار به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز سه‌رۆكی هه‌رێم له‌دوو وته‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق (مالیكی) به‌شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه حوكمی وڵات ده‌كات‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌چێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رۆكی هه‌رێم بپرسین: پێش ئه‌وه‌ی وته‌كانی پێشكه‌ش بكات تاچه‌ند پرس‌و راوێژی به‌سه‌ركرده‌كانی تری حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان كردوه كه ئه‌وانیش به‌شێكی زۆریان هاوبه‌شی ئێوه بوون له‌كاتی هاوپه‌یمانی‌و رێككه‌وتنه‌كان، ئایا وه‌ڵامه‌كه‌مان به به‌ڵێ ده‌داته‌وه؟ پێموایه وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێر‌و نه‌خێریش ده‌بێت، چونكه دوای ئه‌و وته‌كانی بار‌و دۆخه‌كه ئالۆزی زیاتر به خۆیه‌وه بینی، دواتریش بانگهێشتی حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كرد‌و له‌گه‌ڵیان كۆبۆوه، كه پێموایه ئه‌ویش ته‌نها بۆ مه‌سه‌له‌ی سه‌فه‌ركردنه‌كه‌ی بوو بۆ ئه‌مریكا.
به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق بگرن، ده‌بێـت ئه‌وه‌بزانن ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه‌یان رووبه‌روو ده‌كه‌نه‌وه به‌ده‌نگ‌و رێككه‌وتنی خۆیان كورسی ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتوه‌و ئه‌گه‌ر كورد نه‌بوایه ئه‌مڕۆ حكومه‌تی نیشتمانی پێك نه‌ده‌هات‌و مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌ده‌بوو، بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بگرن، پێویست ده‌كات داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، چونكه خۆیان نوێنه‌ری ئه‌و میلله‌ت بوون‌و خۆشیان رێككه‌وتنیان كردوه‌و هه‌ر خۆشیان حكومه‌تی نیشتمانیان دروستكرد.
پێش روخانی 2003 ئه‌و لایه‌ن‌و سه‌ركرده عه‌ره‌بانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی عێراقیان گرتۆته ده‌ست‌و گه‌یشتونته ترۆپكی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد واژۆیان بۆ هه‌ر شتێك پێبكردنایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌وا به‌بێ دوو دڵی واژۆیان ده‌كرد، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و رێكه‌وته‌وه ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌دۆستی كورد هه‌ژمار ده‌كرد، له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆستی حوكمڕانی راسته‌وخۆ دژی مافه‌كانی كورد وه‌ستانه‌وه، ئه‌وانه‌ش (جه‌عفه‌ری، عه‌لاوی، هاشمی، مالیكی،….هتد)، ته‌نانه‌ت بۆ دووه‌مجار مالیكی به ده‌نگی كورد پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه دوای ئه‌و ماوه زۆره تازه سه‌ركرده‌كانی كورد له‌و خه‌وه به‌ئاگا هاتون‌و باس له‌دیكتاتۆری‌و حوكمی تاكڕه‌وانه‌ی مالیكی ده‌كه‌ن! ئه‌ی به‌هه‌مان شێوه “جه‌عفه‌ری” چی بۆ كورد كرد؟ ئه‌ی عه‌ڵاوی؟ ئه‌و پیاوه‌ی ئێستا له‌كوردستان دالده‌ی دراوه هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو دژی كورد بوو؟ بۆچی هه‌ندێك ئێستا به فریادڕه‌سی كورد بزانین؟ ئه‌ی بۆچی تائێستاش سه‌ركرده‌كانی كورد دژی یه‌كتر لێدوان ده‌ده‌ن؟ ئایا ته‌نها خۆیان‌و حیزبه‌كانیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن له‌وه‌ی كوردستان بكه‌وێته بارودۆخێكی خراپ‌و نا سه‌قامگیر؟ یاخود ئه‌وه هه‌موو میلله‌تی كورده زه‌ره‌رمه‌ند‌و بێ نیشتمان ده‌بێت؟ ده‌بوو سه‌رۆكی هه‌رێم پێش ئه‌وه‌ی وته‌كانی له‌سه‌ر مالیكی‌و حوكمڕانی به‌غدا بكردابوایه پرس‌و راوێژی به سه‌ركرده‌كانی تر بكردایه، نه‌وه‌ك دوای ئه‌و گرژی‌و ئالۆزییه‌ی دروستبوو بێت له‌گه‌ڵ حیزب‌و لایه‌نه‌كانی تر كۆبێته‌وه! ده‌بوو ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ی كه تائێستا ته‌نها به‌ناو هه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه‌ی بكردایته‌وه‌و دواتر وته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكردایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵام لێدوانانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو وته‌كه‌یان درا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران‌و به‌رپرسانی تری عێراق، بۆ هه‌موو سه‌ركرده‌كان‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد بوایه، نه‌وه‌ك به‌وشێوه‌یه ته‌نها ئاراسته‌ی ئه‌و بكرێت، نه‌وه‌ك ئه‌وانیش هه‌ست به په‌رته‌وازه‌یی‌و لێكترازانی نێو ماڵی كورد بكه‌ن.
پێموایه ئه‌گه‌ر كورد له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك نێو ماڵی خۆی رێك نه‌خاته‌وه‌و نه‌بێته خاوه‌نی گوتارێكی سیاسی یه‌كگرتوو، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی نادیار بین‌و بارودۆخه‌كه‌ش له‌وه خراپتر ده‌بێت كه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی‌و ئاینی‌و مه‌زهه‌بی له‌عێراق فریادڕه‌سی كورد نییه‌و ده‌بێت كورد به‌شێوه‌یه‌كی دیبلۆماسیانه مافه‌كانی به‌رجه‌سته بكات، چونكه رێككه‌وتن‌و نزیكبونه‌وه‌كانی ساڵانی رابوردوو هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانێت مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد باس له‌حوكمڕانی تاكڕه‌وانه‌و دیكتاتۆریانه بكه‌ن نێو ماڵی كورد رێكبخه‌ن‌و خاوه‌نی یه‌ك گوتاری سیاسی یه‌كگرتوو بن، ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز كورد ناگاته مافه ره‌واكانی خۆی، كه ئه‌مه‌ش به‌درێژایی مێژوو بۆته هۆكاری ژێر ده‌سته‌یی‌و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد.