پارتی له رووی ئه‌منییه‌وه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كۆنترۆڵ ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
پارتی پلانێكی ئه‌منی داده‌ڕێژێت بۆ كۆنترۆڵ كردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیی و كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یة.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، پارتی به یارمه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی، ده‌ستی كردووه به جێبه‌جێ كردنی پلانێكی ئه‌منی، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر سه رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌كانی بن ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كه بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه، چه‌ندین هه‌نگاوی گرتۆته به‌ر، وه‌ك دانانی كامێرای چاودێری له شوێنه گشتییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاری و چاودێری كردنی كه‌سانی گومان‌لێكراو.
نوچه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی ئاسایشی گشتی (هه‌ولێر) چه‌ندجارێك په‌یوه‌ندی كرد به عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.