فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی ئابوونه‌ی حیزبی له پێشمه‌رگه‌كانی وه‌رده‌گرێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی ئابوونه‌ی حیزبی له پێشمه‌رگه‌كانی وه‌رده‌گرێت و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبیشیان پێده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، میلیشیای حیزبی بن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی وه‌ك ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌یری پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كات و مانگانه ئابوونه‌ی حیزبی‌یان لێوه‌رده‌گرێت، سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه، بۆ رووپۆشكردنی روخساری ئه‌و فه‌رمانده‌ییه حیزبییه‌یه. وتیشی “ئه‌و فه‌رمانده‌ییه به مانای كه‌لیمه فه‌رمانده‌ییه‌كی حیزبییه، چونكه مانگانه ئابوونه‌ی حیزبی له پێشمه‌رگه‌كانی وه‌رده‌گرێت، كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی‌یان پێده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌شدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ست پێكردووه له گه‌ڵ فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كان، سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه فه‌رمانییان پێده‌كات، ده‌نگ به كاندیده‌كانی پارتی بده‌ن و كاریش بكه‌ن بۆ ده‌رچوونی كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روه‌ها له ژووری عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی، وێنه‌ی ره‌مزه‌كانی پارتی هه‌ڵواسراوه، كه خۆیان له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌بینێته‌وه””
له رابردووش‌دا نه‌ریمان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له چه‌ندین لێدواندا، زێره‌ڤانی به “هێزێكی میلیشیای حیزبی بێسه‌ر و به‌ر” وه‌سف كردووه…