وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتییاندا كه‌لێنی گه‌وره هه‌یه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند “له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتییاندا، كه‌لێنی گه‌وره هه‌یه”ئه‌وه‌شی وت”خه‌ڵك واده‌ی خۆپیشاندان دیاری ده‌كات نه‌ك هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان”.
دكتۆر شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، خه‌ڵك واده‌ی خۆپیشاندان دیاری ده‌كات، نه‌ك لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئیراده‌ی خه‌ڵك له‌سه‌رووی ئیراده‌ی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه‌یه، دكتۆر شاهۆ سه‌عید وتی “بڕیاری خۆپیشاندان و كاتی خۆپیشاندان خه‌ڵك خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت، ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمانوایه، خۆپیشاندان مافی ئه‌وای هه‌موو هاوڵاتییه‌كی كوردستانه، ئه‌و دۆخه‌ی كه ساڵی پار روویدا و ئه‌و دۆخه‌ی كه ئه‌مساڵ روویدا، كه هه‌موو شاره‌كان به سه‌ربازگه كراون، ده‌سه‌ڵاتداران ترسی زۆریان لێنیشتووه به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانی كوردستان، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه كه‌لێنی زۆر گه‌وره هه‌یه له نێوان هاووڵاتی ده‌سه‌ڵاتداراندا، هه‌روه‌ها ده‌ریده‌خا كه ئه‌و یاسای خۆپیشاندانه‌ی كه ده‌ری كردووه یاسایه‌كی سه‌قه‌ته و خۆیشی جێبه‌جێی ناكات، چونكه سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كرده‌وه به سه‌ربازگه، كه به گوێره‌ی یاسای خۆپیشاندان، ته‌نها پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان بۆی هه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كاندا بكات”.
وته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه پشتیوانی نه‌كردنی بزووتنه‌وه‌كه‌ی، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان له ساڵیادی حه‌ڤده‌ی شوباتدا، به مانای پشتكردنه خه‌ڵك نایه‌ت، وتی “پێمانوایه ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان، له ئیراده‌ی هێزه سیاسییه‌كان گه‌وره تره، ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتمان نه‌كردۆته خه‌ڵك”.