
هاوڕێ باخەوان: ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی دوێنێی ئێمه بووه به‌شداربووه له هه‌موو كاره خراپ و باشه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا
نوچەنێت.. تەوەر: لایەنە خراپ و لێکچووەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن چین ؟ بۆچی ئەوەندە لەیەک ئەچن؟، ئەمە کەش و هەوای سیاسی ئەو ناوچەیە وا دەکات؟ یان پەروەردەی سیاسی؟.
هاوڕێ باخەوان نوسەرو رۆشنبیر: له‌ڕاستیدا ئه‌مه چه‌ند پرسیارێكه له‌یه‌ك پرسیاردا! ده‌كرێت زۆر زۆری له‌باره‌وه بگووترێت.. دڵنیام بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه سه‌دان كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی نووسراون!. خاڵی لێكچوو و جیاوازی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش ته‌وه‌رێكی گرنگی ئه‌و كتێب و لێكۆڵینه‌وانه‌ن..
ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر و له كلتوورێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌گشتی لایه‌نی خراپ و لێكچووی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن خودی ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی! هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته ده‌یه‌وێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و هه‌رچی ئۆپۆزیسیۆنیشه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست!، هه‌ركاتێكیش گه‌ل له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا بوو ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ده‌بێته دیكتاتۆر و ئۆپۆزیسیۆنیش ده‌بێته دیكتاتۆری پاشه‌ڕۆژ!.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌وه‌نده له‌یه‌كتری ده‌چن؟! ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای خۆمان به‌نموونه بهێنینه‌وه، ده‌بینین خودی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا، ده‌سه‌ڵاتی دوێنێی ئێمه بووه! به‌شداربووه له هه‌موو كاره خراپ و باشه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌گه‌ر كاری باش هه‌بووبێت!. هه‌ر بۆیه كاری ئۆپۆزسیۆنیش به‌هه‌مان ئاواز و كرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوێنێی ده‌كات و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه!.
كێشه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه كه‌سانێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و حیزبه كلاسیكییه‌كانی ئێمه نین. به‌ڵكو هه‌موویان به‌گشتی به‌شێكی ئه‌وبوون، زۆربه‌ی سه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا پێشتر له شوێنی گرنگ و بڕیارده‌ری ده‌سه‌ڵات یان حیزبه‌كاندا بوون! هه‌ربۆیه ئاسان نییه جۆری كاركردنیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا جوودابكه‌یته‌وه!.
له‌م رووه‌وه ده‌كرێت نیشانه‌ی پرسیاری گه‌وره به‌رامبه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی ئێمه دابنرێت! هه‌ر بۆیه‌شه هه‌ندێك جار ئۆپۆزسیۆنێكی شه‌رمنه و پێناسه‌ی ته‌واوی خۆیی پێ نییه!، چونكه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ڕابردووی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌وه كه ئه‌م ئێستا ره‌خنه‌بارانی ده‌كات! واته به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان زۆرینه‌ی ره‌خنه‌كان خودی ئۆپۆزسیۆن خۆشی ده‌گرێته‌وه.. له‌مه‌شدا خه‌تای ئۆپۆزسیۆن خۆیه‌تی نه‌ك ده‌سه‌ڵات، چونكه ئۆپۆزسیۆن ده‌بووایه تانوپۆی كاره‌كانی، ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵه‌یه‌ك بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌وا داوای لێبووردنی بكردایه! تاوه‌كو باوه‌ڕ و متمانه‌ی هه‌وادارانی به‌ته‌واوه‌تی به‌ده‌ستبهێنایه.. ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌كرد، كه ده‌سته‌ڵاتیشیان گرته ده‌ست و كه‌وتنه هه‌ڵه‌وه دیسانیش داوای لێبووردن ناكه‌نه‌وه.. هه‌ربۆیه شێوازی كاركردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه!.
من پێموایه ئێمه له هه‌ندێك رووه‌وه كێشه‌ی پێناسه‌مان هه‌یه! زۆرێك له رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌كانمان به‌خۆیان ده‌ڵێن: سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلی! به‌ڵام ئایا سه‌ربه‌خۆ و ئه‌هلین؟! ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌شمان به‌هه‌مان شێوه‌یه، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتدا بوو و كاری ره‌خنه‌گرتن بوو، ئۆپۆزسیۆن بێت! له‌و رووه‌وه من ناتوانم حیزبه ئیسلامییه‌كان كه جێبه‌جێكه‌ری ئه‌جێنداكانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ن له كوردستاندا به ئۆپۆزسیۆن دابنێم..
ئۆپۆزسیۆن، زۆرتر بزووتنه‌وه‌یه‌كی وریاكه‌ره‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتیش و خه‌ڵكیش، تاوه‌كو هه‌ردوولا ئه‌رك و مافه‌كانی خۆیان بزانن، مه‌رج نییه هه‌مووكاتیش ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، یان ئامانجی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست بێت! به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه له‌وه‌ده‌چێت ته‌نها ده‌سته‌ڵاتیان بوێت و خه‌ڵكیش په‌یژه‌یه‌كی ئه‌و ئامانجه‌یان بێت!.