
نه‌ریمان بابان، نیشتیمان بیرت ده‌كات
شه‌نكار عه‌بدوڵا
سەرپەرشتیاری گشتی گۆڤاری چوار ستار
تایبەت بۆ نوچەنێت
ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كلیپه جیاوازه‌كانی ئه‌م پیاوه ببینیت بۆ ئه‌وه‌ی بۆت ده‌ركه‌وێت ئه‌م كه‌سه هونه‌رمه‌نده، ئاخر ئه‌گه‌ر كه‌سێ ئیزافه‌یه‌ك یان شتێكی نوێ پێشكه‌ش نه‌كات چ پێویست دە‌كات پێی بوترێت هونه‌رمه‌ند، نه‌ریمان بابان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه جیاواز بێت له‌وانی تر‌و شوێن شته باوه‌كان نه‌كه‌وێت، تا بتوانێت ستایڵێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت، لای هه‌موانیش ئاشكرایه ئه‌وانه‌ی كه‌دوای ستایڵی باو دەكه‌ون، سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێشاوه ره‌خنانه‌ی كه‌ڕویان تێده‌كات، به‌ئاسانیش له‌لای خه‌ڵك زۆرینه‌ی خه‌ڵك په‌سه‌ند ناكرێت.
نه‌ریمان له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ تیپی بابان كاری كردووه، ئه‌م تیپه‌ش بونه‌ته به‌شێك له‌مێژوی سلێمانی، له‌سه‌رده‌می خۆیاندا كۆمه‌ڵێ كاری ناوازه‌یان پێشكه‌شكردووه، دنیابینی هاونیشتیمانانی كوردستانیان به‌رامبه‌ر زۆرێك له‌شته باوه‌كان خستنه ژێر پرسیاری قورسه‌وه، له‌وێشه‌وه توانیان دنیابینی نوێ و هونه‌ری نوێ پێشكه‌ش به‌گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتریش له‌سه‌رای ئازادی گۆرانی (سلێمانی ئه‌ی شاری منداڵیم) زۆرترین هه‌ستی خۆپیشانده‌رانی مۆبیلزه ده‌كرد بۆ نه‌به‌ردییه‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی.
نه‌ریمان له‌دوای راپه‌رین و له‌زه‌مه‌نی نه‌گبه‌تیدا وڵات جێده‌هێڵێت و روده‌كاته هه‌نده‌ران، هه‌رچه‌نده هه‌مومان بۆچونی جیاوازمان هه‌یه له‌مه‌ڕ كۆچی ئه‌و، به‌ڵام ره‌نگه كه‌سمان نه‌توانین وه‌ك خۆی ته‌عبیر له‌ئازاره‌كانی ئه‌و بكه‌ین، ئه‌وه‌تا نه‌ریمان له‌دواین دیداری گۆڤاری چوار ستار ده‌ڵێت” ئەو دەمەی من هاتم بەرەو غوربەت هیوا بەژیان زۆر کەم ببوەوە، هەموو شتەکان رەشیان ئەنواند، دواتریش وڵات وای لێهات یان دەبوو برای خۆت بکوژی، یان دەبوو براکەت بتکوژێ یان وڵات جێبهێڵیت، ئاخر خۆ کوشتن هەر ئەوە نییە، چەک بکەیتە شان و فیشەک بتەقێنی، لەوێ ئەودەم هونەریش ببوە بەشێک لەکوشتن و لەهاندانی شەڕ، شعر بۆ شەڕ ئەنوسرا، موسیک بۆ هاندانی شەڕ لێ ئەدرا گۆرانی بۆ شەڕ ئەوترا، برسێتی و نەهامەتی و ژێر دەستی بینی وڵاتمانی گرتبوو، بەڵام نانی دەمی مناڵانی برسیمان ئەدا بە گولەو ئەمانا بەیەکەوە، کام خێزان پیاوی بەهێزو ژنی بەهێزی هەبوایە نەیان ئەتوانی بژێوی مناڵەکانیان دابین بکەن، ئێمە باوکی مناڵەکانمان بەکوشت ئەداو دایکەکەمان ئەخستە بەردەم سەختی بەرێوەبردن و بەخێوکردنی مناڵەکانی بەتەنها، ئێمە لەوکاتی کە بەحساب ئازادی بەدەستهات، کورد بەناوی پارێزگاری لەشەرەفەوە لاشەی جوانی ژنانی خۆی گولەباران ئەکرد و لەسەرشەقامەکانی شار فڕێیان ئەدا، باشە کاتێک شارێک وای لێ بێت شەقامەکانی دەوربەری بۆنی خوێنی ژنی لێ بێت، چیاکانی بۆنی خوێنی گەنجی کوردی لێ بێت بەدەستی کورد، و شەماڵ ئەم بۆنە بدات بەلوتی شار‌و دێکانیدا، راگەیاندن شایی رشتنی ئەم خوێنە بکات، ژیان چی مانایەکی ئەمێنێ؟ بۆیە ئێمە بە رەنجاوی هاتین بەدڵشکاوی وڵاتمان جێهێشت و هاتین عەوداڵی بەهەشتی ژیان بوین، بەهەشتمان لەرۆحی نیشتیمانی خۆمان بزرکردوو، بۆ گەڕان بەدوای ئەودا هاتین، وڵاتی بەهەشتی ئێمە بووە دۆزەخی کوشتن و ئێمەش بەدوای بەهەشتێک بۆ بەبەدیلی بەهەشتی وڵاتی بەدۆزخەکراوماندا دەگەڕاین لەرۆحی وڵاتێکی تردا، بەڵام بەداخەوە لە غوربەت و لەرۆژ ئاواش نەگەشتینە ئەو بەهەشتەی بەدوایدا دەگەڕاین”.
هه‌سته‌كانی نه‌ریمان له‌گۆرانیه‌كانیدا به‌ڕونی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌وڵاته‌وه دوره، به‌ڵام هه‌میشه وڵات له‌رۆحیدایە، بۆیه نه‌ریمان بابان گۆرانی ده‌ڵێت، هه‌موان به‌تاسه‌وه گوێ له‌گه‌رووه پڕ ئیحساسه‌كه‌ی ئه‌و دەگرین، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا شار به‌یه‌كجار له‌تۆمارگاكانه‌وه ئاوازه‌كانی ئه‌لبومی (رێژه‌ی نه‌گۆڕ) بوه‌ته ده‌نگی شار‌و هه‌موان به‌و په‌ڕی خۆشیه‌وه پێشوازی له‌ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی نه‌ریمان ده‌كه‌ن.
نه‌ریمان ئه‌گه‌ر هیچی نه‌كردبێت ده‌نگی نه‌وه‌یه‌كی سلێمانی به‌نه‌مری هێشتووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام گۆرانیه‌كانی خستووه‌ته خه‌می عاشق و دڵ برینداره‌كانی كوردستانه‌وه، نه‌ریمان ده‌بێته ده‌نگی عیشق و ده‌نگی نیشتیمان و ده‌نگی سلێمانی، پڕ به‌گه‌روی هاوار ده‌كات با له‌وه‌زیاتر نیشتیمان هه‌راج نه‌كرێت و هاونیشتیمانیان بێحورمه‌ت نه‌كرێت، به‌سه خیانه‌ت به‌سه بڕین و كوشتنی منداڵان به‌ده‌ستی قوربانیه‌كانی دوێنی و جه‌لاده‌كانی ئه‌مڕۆ، نه‌ریمان له‌غوربه‌ته‌وه گۆرانی بۆ هاونیشتیمانیان ده‌ڵێت، داوا ده‌كات كۆتایی به‌دزی و گه‌نده‌ڵی بێت و نیشتیمانێكی ئازاد و سه‌رفراز دروستكه‌ن، ئه‌و نیشتیمانه‌ی كه‌خه‌ونی نه‌وه‌یه‌كمان كوشت، كه‌چی هێشتا بنه‌ماكانی نه‌چه‌سپاون.
نه‌ریمان كه‌ته‌مه‌نێكی نیشتیمانی جێهێشتووه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌رۆحی عاشقانی وڵات و هونه‌ر دۆستاندا وجودی هه‌بووه، به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه پێی بڵێین تكایه سه‌رێك بده‌ره‌وه له‌نیشتیمان و نیشتیمان بیرده‌كات، عاشقه‌كان دوو دوو وه‌ستاون به‌دیارته‌وه، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ت ده‌كه‌ن، تا له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه ئاشنا بن، كه‌به‌رده‌وام ته‌مسیلی عیشقی ئه‌وانی كردووه.
…….
نوچەنێت، رێکلامی ئەلبومی نەریمان بابان