
که گوێ له گۆرانی و ئاوازه‌کانی نەریمان بابان ده‌گرم، سه‌ره‌رای دووریی هه‌زاران کیلۆمه‌تر، ده‌مباته‌وه شه قامه‌کانی سلێمانی
هەورامان عەلی
تایبەت بۆ نوچەنێت
من شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆیی هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقام نیم، ناتوانم هه‌لسه‌نگاندن بۆ بەرهەمێکی هونەری هونه‌رمه‌ندێک بکه‌م، بەڵام وه‌ك گوێگرێك ده‌توانم مۆسیقا‌و گۆرانی ره‌سه‌ن له‌وانی تر جودا بکه‌مه‌وه.
ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی ده‌ریایه‌ک گۆرانی فۆلکلۆرین که ده‌توانن به ستایل و مۆسیقای نوێ جارێکی تر له فه‌وتان رزگاریان بکه‌ین، دیاره ئه‌وه‌ش بانگه‌واز نیه بۆ خولانه‌وه له‌نێو بازنه‌ی رابردودا، به‌ڵکه گه‌ر بمانه‌وێت له هه‌ر بوارێکی ژیانی هونه‌ریدا داهێنان بکه‌ین، گه‌ر له رابوردووه‌که‌ی شاره‌زا نه‌بین له ئێستایی تێناگه‌ین، که له ئێستاشی تێنه‌گه‌شتین ناتوانین هیچ داهێنانێکی بخه‌ینه‌سه‌ر.
له‌و هه‌رایه‌ی که ئێستا پێی ده‌وتری هونه‌ر و مۆسیقایی کو‌ردی، من بۆ خۆم وه‌ک گوێگرێك، وه‌ک مۆسیقا دۆستێك له‌زه‌ت له که‌میان وه‌رده‌گرم. ئێمه هه‌روه‌ك چۆن نوسه‌رمان زۆره به‌ڵام رۆشنبیرمان که‌مه، سیاسه‌تبازمان زۆره و سیاسی و پیاوی ده‌وله‌تمان که‌مه، به هه‌مان شێوه گۆرانی بێژمان زۆره، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژمان زۆرکه‌مه. هه‌رکه‌سێك بۆ چه‌ند رۆژێك رێی بکه‌وێته کوردستان و به‌نێو شه‌قام و بازاره‌کان پیاسه‌یه‌ک بکات، هێنده گوێی له میلۆدی فارسی، عه‌ره‌بی ، تورکی…. هتد ده‌بێت که‌متر گوێی له گۆرانی کو‌ردی ده‌بێت!.
ئه‌مه بۆ وایه؟ به بروای من دوهۆکاری سه‌ره‌کی هه‌یه، یه‌که‌میان لاوازی مۆسیقا و گۆرانی کوردیه، که وه‌ڵامی پێداویستیه رۆحیه‌کانی تاکی ئێمه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، که له‌سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆژیا و ده‌ست راگه‌یشتن به هونه‌ر و مۆسیقایی جیهانی گه‌لێك ئاسانه، تۆ گۆرانی و موسیقایی هه‌ر که‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌کت بوێت به کلیکێک له یوتوبدا په‌یدایی ده‌که‌یت. هۆکاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به داموده‌زگا هه‌نه‌ری وراگه‌یاندن و حکومیه‌کانه‌وه هه‌یه. دیاره له‌م بواره‌دا قسه زۆره‌و نامه‌ێت لێره‌دا درێژی که‌مه‌وه.
به‌هه‌رحال سه‌ره‌رایی ئه‌و که‌لێنه گه‌ورانه، له نێو ئه‌و فه‌وزایه‌دا که‌سانێکیش هه‌ن که لێبراوانه خه‌ریکی پێشکه‌شکردنی مۆسیقا‌و تێکست و ئاوازی نایابن، خه‌ریکی داهێنان و دروستکردنی رێچکه‌ی خۆیانن، کاک نه‌ریمان یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه. من که گوێ له گۆرانی و ئاوازه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌گرم، سه‌ره‌رایی دووریی هه‌زاران کیلۆمه‌تر، ده‌مباته‌وه شه قامه‌کانی سلێمانی. بۆیه لێره‌وه جگه له پیرۆزبایی گه‌رمی ئەلبومە تازەو جوانه‌که‌ی، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
…….
نوچەنێت، رێکلامی ئەلبومی نەریمان بابان