نه‌ریمان بابان هه‌وڵی نه‌داوه له رێگه‌ی دۆزەخكردن به به‌هه‌شت موباله‌غه به‌گوێ گرانی بكات
ئاکام هەڵەبجەیی
تایبەت بۆ نوچەنێت
نه‌ریمانی بابان ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رهه‌می به‌رهه‌می نوییی نه‌بوو، به‌ڵام له هه‌ر كوچه‌و كۆڵانێكدا پیاسه‌یه‌كم كردبێت ئه‌وا به دڵنیایه‌وه گویم له‌سه‌دای ده نگی نه‌ریمانی بابان بووه، چوونكه هه‌موو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی سلێمانی بۆنی نه‌ریمانی بابانی لێ دێت، راسته نه‌ریمانی بابان ئه‌م شاره‌ی جێهێشتووه، به‌ڵام بۆنی نه‌ریمان له‌شار هه‌ڵده‌ستێت، هه‌میشه له رێی گۆرانیه‌كانی یه‌وە پێی وتووین، من به‌جه‌سته له‌كوردستان نیم به‌ڵام به دڵ هه‌میشه له كوردستان‌م.
نه‌ریمانی بابان دوای هه‌وڵێكی زۆر توانی كۆرپه‌له‌یه‌ك بێنێته دونیاوه جیاواز له كۆرپه‌له‌كانی تر. ئه‌م كۆرپه‌له‌ی نه‌ریمان هه‌میشه به ئاوازێكی خۆش ده‌خوێنێت و به گوێماندا ده‌دات (ژیان گه‌لێك بێ مانایه).
له‌م سێدیه نوێیه‌ی نه‌ریماندا جۆره هاوبه‌شیه‌ك به‌دی ده‌كه‌م له گه‌ڵ بیروبۆچونه‌كانی فه‌یله‌سوفی به‌ناو بانگ (سیورانتس), سیورانتس له یه‌كێك له‌هه‌ره دێره به‌ناو بانگه‌كانیدا ده‌ڵێت (تاكه خزمه‌ت كه به‌منداڵه‌كانمم كردبێت, ئه‌وه‌یه كه نه‌مهێڵاوه بێنه دونیاوه).
نه‌ریمانیش له‌وپه‌ری عه‌به‌سێتدا ده‌ڵێت (ئاخر چی بكه‌م له‌م دونیایه، ژیان گه‌لێك بێ مانایه).
نه‌ریمان به‌م سێدیه نوێیه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ گوێگرانی سه‌لماند. كه پارێزگارێكی سه‌رسه‌خته له هونه‌ری كوردی و ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و دڕكانه پاك بكاته‌وه كه له‌م رێگه‌یه‌دا ڕوێندروان، نه‌ریمان هه‌وڵی نه‌داوه له رێگه‌ی دۆزەخكردن به به‌هه‌شت موباله‌غه به‌گوێ گرانی بكات, به‌ڕاستگۆیی ده‌دوێت و ده‌ڵێت(تۆی په‌ری باڵت نه‌بوو, له به‌ختی من بۆ باڵت گرت, درۆلای تۆ تاوانێك بوو, به‌ڵام سه‌د جار هه‌ر تاوانت كرد), ئه‌و ته‌نانه‌ت په‌ری دونیای خۆی شعوری بریندار كردووه و درۆی له‌گه‌ڵ كردووه, ئیدی چاوه‌روانی چی بێت له ئه‌هری مه‌نه‌كان؟.
…….
نوچەنێت، رێکلامی ئەلبومی نەریمان بابان
