ئازاد حەمە رەسوڵ: لە ژیانی رۆژانەمدا لە کاری نیگار کێشانمدا، نەریمان بابان و کارەکانی خۆشەویستی پەنجەکانی منن

0

لە ژیانی رۆژا نەمدا لە کاری نیگار کێشانمدا، نەریمان بابان و کارەکانی خۆشەویستی پەنجەکانی منن

ئازاد حەمە رەسوڵ

تایبەت بۆ نوچەنێت

لای من نەریمان بابان ،، کە گوێم لە ناوی نەریمان بابان ئەبێت کە گۆرانی ئەو ئەبیستم، هیچ شتێک نابینم لە شارە خۆشەوسیتەکەم زیاتر کە سلێمانیە. زۆر بە قوڵایی یەوە ئەچمە ناو گۆرانی و تێکستەکەیەوە. هونەر مەندێکی خۆشەویست و بەتوانایایە، لەو پەڕی خەمەکانی ژیان بزە لێوەکانم ئەگرێت و دڵم گەشکە ئەکات کە گوێم بە گۆرانیەکانی ئەوو زاتانە ئەبێت. ئیتر دنیای خەیاڵی وێنەو رەنگ و خۆشەوسیتی پاک و بێ گەردی ئەو خەلکە ئەبینم کە لەسەردەمی سالەکانی ٧٠ کان تاکو ٨٠ کانیش تۆوی مرۆڤایەتی و خۆبەختکردنیان لە گیانی مرۆڤدا پیرۆز ئەکرد. چونکە هەمیشە ئەو گۆرانی بێژانە یادەوەریەک بوون لە ژیانی جوان کردنی شارەکەم و کوردستان.

زۆریشن ئەوانەی لەم سەردەمە هونەری کوردیان شێواندووە کە ناتوانم ناوەکانیان بڵێم بەڵام مرۆڤ بە بیستنی کارەکانیان بێز لە هونەر و لە گۆرانیش ئەبێتەوە، بەلام بە داخەوە کە ئیستا هەندێک کەس دروست بوون ناوی خۆیان ناوە هونەر مەند بەڵام هیچیان پێ نەکراوە جیا لە بەرەوخراپبردنی هونەری کوردی.

گۆرانی لای من ئەبێت تیکستەکەی گێرانەوەی چیرۆکێک بێت، یان دیمەنێکی جوان لە گۆرانیەکەدا بەدی بکرێت، کە مرۆڤ بتوانێت خۆی تیا بدۆزێتەوە. من بە زۆری گوێ لەم گۆرانی بێژانە ئەگرم کە بەما نا پێیان ئەوترێت هونەر مەند. وەک. نەریمان بابان .. عەدنان کەریم ،، خالید رەشید، بەهجەت یەحیا، کەمال محمد. سوارە محمد، بورهان مەجید… ئەمانە هەموکات گۆرانیەکانیان، هاورێ ی تابلۆکانمن. خۆم لە تێکست و چریکەی دەنگیان ئەبینمەوە، لە ژیانی رۆژا نەمدا لە کاری نیگار کێشانمدا نەریمان بابان و کارەکانی خۆشەویستی پەنجەکانی منن.
…….
نوچەنێت، رێکلامی ئەلبومی نەریمان بابان

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com