نــــــــه‌ريــــمــــان بــابـــــان، ده‌نگێک له‌چه‌شنی خۆر ئاوابوون
دڵشـــادی عـومـه‌ر کــاکــی / ئه‌ڵمانيا
تایبەت بۆ نوچەنێت
ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی ئێوارانیکی ئاگر ڕه‌نگ، سه‌ره‌وژوور هه‌نگاوی پی هه‌ڵده‌هێنامه‌وه. تائه‌هات خۆرنشين وه‌ک به‌ژنی کێژۆڵه‌يه‌کی پرچ سوور به‌ره‌وياڵ وبه‌رزايه‌کانی گۆيژه. وه‌ک سه‌راب به‌شوێن خۆي‌دا ده‌يبردم.
ئه‌وڕۆژانـــه‌ی ته‌ونی عاشقانه‌چه‌ند شريتێک وته‌جيلێکی بچکۆلانه‌ی له‌گيرفانه‌کانمدا جێ کردبويه‌وه، يه‌کێ له‌و شريتانه گۆرانيه‌کانی( نه‌ريمان بابان) بوو.. ئيدی خۆری ئێواران داده‌کشاو، که‌چی ده‌نگه پڕسۆزه عاشقانه‌که‌ی نه‌ريمان تا تاريک داده‌هات شه‌وانه هه‌وری ناڵينی بارانێکی ده‌باران، شار سه‌رو سيما له‌ده‌نگی ناسک ونيانی نه‌ريمان ده‌بريسکايه‌وه.
له‌هه‌ر سوچ وپه‌ناگه‌يه‌ک له‌په‌نجه‌ره‌ی وه‌نه‌وشه‌يی هه‌رکوڕو کچێکه‌وه.. ده‌نگی گۆڕانيه‌کی نمناک وبه‌سۆز بهاتايه ئه‌وه‌ده‌نگه پڕنه‌غمه‌که‌ی نه‌ريمانی تيپی بابان بوو..هه‌روه‌ک چۆن ته‌مه‌ن هه‌ڵکشاو منيش سه‌رده‌مانێک له‌نيشتيمان وخۆری نيشتيمان ئاوابووم چه‌ندساڵێک زۆر شت له‌ياده‌وه‌ريه‌کانمدا کاڵ بونه‌وه.. ده‌شێ هه‌ر هه‌مان لێکدابڕانيش له‌ژيانی هونه‌ری هونه‌رمه‌نداندا هه‌بووبێت…هه‌روه‌ک شتیکم لی وون بوبێ و بيريشم چوبێ چيه‌و له‌کوێدايه له‌م ساڵانه‌ی دوايدا له‌يوتوب جارێکی‌دی چومه‌وه‌سه‌ر ئه‌وده‌نگه عاشقانه‌و ئێستاکه‌ش ده‌بينم له‌دوتوێی ئه‌لبومێکی نوێ‌دا ساڵی2012 چه‌ند تراکێکی دوباره دڵێ ئه‌وسای دامه‌وه‌و ديسانه‌وه‌به‌ره‌و خۆرنشينی ئێواره‌ئاڵه‌کانی حه‌سره‌تی بردم.
نه‌ريمان يه‌کێکه‌له‌و ده‌نگانه‌ی چ ئه و‌سا وچ ئێستاش به‌تواناو ستايلێکی نوێوه دێته‌نێوه‌ندی هـــونه‌ری گۆرانی کورديه‌وه. که‌من ئه‌و ده‌نگانه‌ی توانيويان خۆيــان جيـاکه‌نه‌وه‌و تايبه‌تمه‌ندێتی خۆيان هه‌بێ.. زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی عاشقی ئه‌م ده‌نگه‌جياوازه‌ن.. ده‌نگی نه‌ريمان له‌قوڵايی وتۆنی خۆي‌دا پڕه‌له نه‌غمه‌و حه‌سره‌ت و ناسۆری کوردی و له‌فۆرمدا هه‌ندی به‌رگی ڕۆژئاوايی گونجاوی له‌خۆگرتوه.. به‌رهه‌مه‌کانی ساڵانی پێشوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده جوان وخاوێن بوون. چ ده‌نگ وچ ئاواز وشيعره‌کانيش.. زۆرترهی عاشقان ودڵدارانی گه‌نج بوون.. ئه‌وشێوه‌ی نه‌ريمان ده‌نگی تێدا هه‌ڵبڕيبوو.. ئه‌وه‌جياکردنه‌وه‌ی خۆی بوو له‌هونه‌رمه‌ندانی تر.. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو خه‌سڵه‌تێکی وای پێ به‌خشيبوو.. که‌جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌گوێگرو.. عاشقانی تايبه‌تی خۆی هه‌بێ. ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌يه‌ک دابڕاو.. بەڵام له‌م به‌رهه‌مه‌نوێيه‌یدا ئه‌و له‌م خۆرنشينی عه‌شقه‌دا به‌رده‌وام تار ده‌ژه‌نێ به‌ده‌نگێکی جوان.. گه‌ر خۆری ته‌مه‌نيش داکشێ ئه‌م له‌تاريکدا ئاگریک ده‌کاته‌وه‌و سۆزێک پڕ له‌نمه‌ی باران ده‌کات به‌نۆته‌ی ئاگروو چيرۆکه‌کانی خۆشه‌ويستی له‌ده‌نگیکی سيحر ئامێزدا.. ده‌نگێک له‌چه‌شنی حه‌سره‌ته‌کانی خۆرئاوابوون ده‌چڕێ.. نه‌ريمان تا ئه‌وديو به‌نده‌ره‌کانی ماڵئاوايی بێده‌نگ نابێ.
…………..
نوچەنێت، رێکلامی ئەلبومی نەریمان بابان
