وەزارەتی پەروەردە: ئەوخوێندنگایانە تێکەڵ دەکرێن، کە ژمارەی قوتابیان کەمەومیلاکیان زۆرە

0

نەوزادعلی چوچانی

 گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت،ئەوخوێندنگایانە تێکەڵ بەیەکتردەکرێت ،کەژمارەی قوتابیان کەمەو مامۆستای میلاکیان زۆرە، بڕیارەکە هەموئەوخوێندنگاکان دەگرێتەوە.

بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمی ژمارەی خوێندنگا، بڕیارە وەزارەتی پەروەردە ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوخوێندنگایانە تێکەڵ بەیەکتربکات،کەژمارەی قوتابیان کەمەو میلاکیان زۆرە .

 لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شۆڕش غەفوری گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەسەبارەت بەتێکەڵکردنی خوێندنگاکان   ڕایگەیاند: ئەمەپڕۆسیەکە دەستی پێکردووە وهەندێک قوتابخانە تێکەڵدەکەین ، بۆئەوەی ئەوقوتابخانانەی کەلێك نزیکن وقوتابیان تێداکەمە، دەمج بکرێن پێکەوە،بڕیاەرکە بۆسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمە،بۆئەوەی کێشەی میلاکات و کێشەی خوێندنگەنە مێنێت.

شۆڕش غەفوری ئاماژەبەوەدەدات، کەبڕیارەکە ئەوخوێندنگایانەش دەگرێتەوە کە بەسیستەمی خوێندنی خێرا دەوامیان تێدادەکرێت،هەروەها خوێندنی ئێوارانیش دەگرێتەوە،.

لەبارەی هۆکاری تێکەڵکردنی خوێندنگاکان ،شۆڕش غەفوری گوتی “بەهۆی قەیرانی دارایی ودانەمەزراندنی مامۆستاوکەمی خوێندنگاوە، ئەو بڕیارە دراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com