
نەریمان بابان مرۆڤ به‌ره‌و جیهانی روح په‌لكێش ده‌كات.. توانای وه‌سفی كاره‌كانیم نیه
تایبەت بۆ نوچەنێت
لەم سەردەمەی هونەری کوردی‌دا کە بەسەردەمی پاشاگەردانی هونەر دادەنرێت و زۆر کەمن ئەو بەرهەمانەی ئیزافەیەک لە دنیای هونەری کورددا دروست دەکەن، نەریمان بابان بە دواین ئەلبومی کە ئێستا لەبازارەکانی کوردستاندایە. زیندوێتی بەبوارەکە دەبەخشێتەوە، ئێستا لەهەموو شاقەکانی وڵات دەنگی نەریمان بابان دەبیسترێت، لەوێ نەریمان گوێکان پاراو دەکاتەوە بەدەنگێک کەلەمێژە تینون بۆ بیستنی.
لەبارەی یەکێک لە بەرهەمەکانی دواین ئەلبومی نەریمان بابان کە دەکاتە تراکی دووی ئەلبومەکە، عەلی سدیق وەک رۆژنامەوانێک دەڵێت”..(به بێ ووڵات بێ هاورِێ و شار، خۆم و یه‌ك كورسی چوار دیوار..له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ی ساڵی پار، شیوه‌ن ده‌كه‌ین).. ئه‌وه‌ی له‌و گۆرانیه‌ی نه‌ریمان بابان سه‌ره‌نجی راكێشام ئه‌و رسته‌یه‌بو، هه‌ڵبه‌ت ده‌گه‌ڵ ئاواز و گۆكردن به ریتمی سه‌ره‌نج راكێش، كه مرۆڤ به‌ره‌و ئه‌و جیهانه روحیه په‌لكێش ده‌كات… گۆكردن ده‌رباره‌ی وه‌ها په‌یڤێك سه‌خت و ئه‌سته‌مه، ئه‌گه‌رچی له‌روحدا باشتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت، كه به چ خه‌یاڵ و تێفكرینێكت ده‌به‌ن له‌و زه‌مه‌نه‌ی تێی كه‌وتووین. زه‌مه‌نی ئێمه له‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی پێیدا گوزه‌ر ده‌كه‌ین، زه‌مه‌نێكی پرِه له غوربه‌ت له خاكی دایكدا، هه‌ڵبه‌ت له هه‌ست نه‌كردن به خوود، به ئه‌وین، به نه‌ته‌وه و ناسنامه!”.
توانا شارەزووری رۆژنامەوان باسی دۆخی هونەر بۆ نوچەنێت دەکات و دەڵێت” ئه‌و شته بازاڕییه‌ی كه پێده‌وترێت هونه‌ر و گوێ ی گه‌نجانی ئه‌م ووڵاته‌ی به ئاراسته‌ی بیستنێكی خرابدا بردووه، به‌ده‌ر له خرۆشانێكی كاتی زیاتر نیه‌و ناشتوانی له‌به‌رده‌م درێژبوونه‌وه‌ی كاتدا خۆی ڕاگرێت، نكوڵیش له‌وه ناكرێت كه هه‌ست و خرۆشانی چه‌ند كه‌سانێك به ووتنی گۆرانی و موزیك و هه‌ڵسوڕان له‌به‌رده‌م كامێرا و ووتن و ڕیزكردنی جه‌ندین ووشه‌ی بازاڕی، ناكاته هونه‌رو خاوه‌نه‌كه‌شی به هونه‌رمه‌ند ناناسێنێت، وه هه‌تا زۆری تێچون و فرۆشیشی له‌بازاڕه‌كان دیسان ناكاته درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و گۆرانیانه‌وه و ته‌مه‌نی خاوه‌نه‌كه‌شی له درێژه‌دان به‌و بواره. وه‌ك چۆن لای هه‌موان ڕوونه ته‌نانه‌ت خودی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش كه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ سازده‌ده‌ن و بۆیان په‌خش ده‌كه‌ن، له زۆری و بۆریداو له خێرا بیتام بونیدا دوای ماوه‌یه‌ك گۆرانیه‌كه دووباره ناكه‌نه‌وه. بۆیه زۆر گرنگه هونه‌رمه‌ند له‌پاڵ هونه‌ری ووتندا گه‌ر شاعیر نه‌بێت ده‌بێت تێكست ناس بێت و دیسان گه‌ر موزیكساز نه‌بێت ده‌بێت موزیك ناس بێت”.
توانا شارەزوری، زیاتر لەبارەی هونەری رەسەنەوە بۆ نوچەنێت دەڵێت”هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن كه نمونه‌یان زۆره ئه‌وانه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان ته‌مه‌نیان زۆر له ته‌مه‌نی خۆیان درێژتره كه نمونه‌یان مامۆستا حسن زیره‌ك و محه‌مه‌دی ماملی و علی مه‌ردان و هتد”.
شارەزووری، باسی دواین ئەلبومی نەریمان بابان دەکات و پێی وایە”ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان به‌راستی به‌رهه‌مانیكی ناوه‌زه‌ن و زاتی ئه‌وه ناكه‌م شتێك له باره‌یه‌و بڵێم و توانای وه‌سفی كاره‌كانیم نیه”
………….
نوچەنێت، رێکلامی ئەلبومی نەریمان بابان