
نه‌رمه هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌لبومه‌كه‌ی (نەریمان بابان)
نه‌ریمان به‌خته‌وه‌ر
تایبەت بۆ ماڵپەڕی نوچەنێت
به‌فری سپی و چه‌ند خه‌مێكی سپی
به‌ده‌م ســه‌رمای به‌فرینه‌وه دنیا سپی و دڵ هه‌ر ســپی، چـرا به‌ده‌ســتێ له غوربه‌ته‌وه باوه‌شێ هه‌ناسه‌ی گه‌رمی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا هێنا و كردیه دیاری ئه‌م وه‌رزه.
زۆر پێویستم به‌و هه‌ناسه‌و ئه‌و نه‌رمه خه‌مانه‌یه، له مه‌مله‌كه‌تێكی دووره‌وه هونه‌رمه‌ند (( نه‌ریمان بابان )) ئه‌مجاره‌یان باوه‌شێك له‌خونچه‌و له‌دڵۆپی ده‌ریایی پڕله ئاوازی بۆ هێناین، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان بۆته تروسكاییه‌ك بۆ ئه‌و ئێواره بێ چرایانه‌ی كه‌به‌شـه‌قامی شارا تێ ئه‌په‌ڕی، له‌وه‌ته‌ی به‌رهـه‌مه ناوازه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌م دیووه، سۆزی عه‌شق وه‌ك به‌فری سپی ئه‌م زستانه به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیه‌وه ئه‌بینم، ئه‌سته‌مه به‌ئه‌سپای خۆی بداته ده‌ست به‌رهه‌م و ئاوازه‌كانیه‌وه. هه‌میشه خۆی ئه‌كا به باڵنده‌یه‌كی تیژفڕ به‌ده‌وری ئاوایی‌دا ده‌ڕواو ئه‌گه‌ڕێ، تاهه‌رچی له‌نێو عه‌شقا هه‌رچی به‌دیار خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه ماتبووه، ده‌ست ئه‌نێ به‌ڕوویه‌وه خه‌مه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ش ئه‌كا، به‌ئاوازێكی خۆش دڵه‌كان ئه‌لاوێنێته‌وه، له‌م ئه‌لبومه‌ی ( بــابـان) پــایزی خـه‌می دابڕانێكی بێ شــمار ڕووی تێكردووه و هێدی هێدی له‌ژێردارێكا گه‌ڵای ته‌مه‌ن و عه‌شق به‌ڕوویدا دێته خوارێ و فرمێسكه‌كانی دڵه‌ی زه‌رده‌دار ته‌ڕ ئه‌كا، ئه‌و خه‌مانه هێنده ساده‌نین! هێنده كراوه‌نین! هێنده بێ ڕه‌نگیش نین! ڕه‌نگه چاونه‌توانێ و توانای نه‌بێ ببینێ. به‌ڵام گوێكان هه‌سته‌كان ئه‌بیستن و ئه‌خوێننه‌وه كه‌ئاخۆ (( بــابـان ))چۆن له‌م ئه‌لبومه ناوازه‌یه گه‌شتێك به‌نێو خه‌مه‌كان ئه‌كاو له‌به‌رده‌م هه‌رخه‌مێ به‌ئه‌سپایی به‌گوێ ی ده‌چرپێنن و سڵاو و ماڵئاوایشی لێ ئه‌كا، هێنده فرمێسكه‌كان دێن و سۆزی ده‌نگیشت ناوه‌ستێ تا گریانێكی به‌خوڕ چاوه‌كانمی گه‌ش كرده‌وه و دڵه‌ی ته‌نهام له‌گه‌ڵ ئاوازی ده‌نگتا.. له‌گه‌ڵ ئاوازی ده‌نگت له‌گه‌ڵ ووشه‌ی سیحراویتا دائه‌نیشم و خه‌مه‌كانم ئه‌ده‌مه به‌رشنه باو به‌ســه‌مفۆنیای مۆزیكه‌كانت دڵ به‌ئارامی سه‌ما ئه‌كا ئه‌جوڵێم و ئه‌ڕۆم بۆ مه‌ستی عه‌شقێك كه‌سه‌دان خه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌تی و له‌و دیوه‌شه‌وه شــوانێ به‌ده‌م شمشاڵه‌كه‌یه‌وه ده‌ربازم ئه‌كا، لێره‌وه له‌م نه‌رمه ووشانه‌وه تۆزێ له‌هه‌ناسه‌كانت بۆ خۆم ئه‌به‌م و تۆزێ له‌ناڵه‌و ئاوازی غه‌ریبیت به‌باڵنده وبه‌دونیای عه‌شق ئه‌سپێرم.
…………….
نوچەنێت، رێکلامی ئەلبومی نەریمان بابان