هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌رئافراندنی نه‌بوو، جوانیی ونده‌كات
فه‌رمان هیدایه‌ت
تایبەت بۆ ماڵپەڕی نوچەنێت
پێم وایه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ستران بێژ، پێویسته ده‌نگی خۆش بێت، ئه‌وه مه‌رجی سه‌ره‌كی وبنه‌ڕه‌تییه، ده‌كرێت ببێته میوزیك ژه‌نێكی سه‌ركه‌وتوو، چونكه مۆسیقا ده‌رفه‌تی هه‌یه، ده‌ستی بۆببه‌یت و ده‌رگایی فیربوونی تێدایه، ئەی ئه‌گه‌رده‌نگت ناخۆش بوو چی؟ به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێكی واده‌ركه‌وتون، ته‌نها بۆخۆنمایش كردن یان بۆناوبانگ په‌یداكردن گۆرانی ده‌چڕن، ئه‌مه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی مۆسیقایی كوردییه، چونكه ئه‌م ده‌نگه ناسازانه گوێ ئێمه‌یان هه‌راسان كردووه، خه‌ریكه مۆسیقای كوردی، ده‌شێوێنن، ئێمه زۆركاریگه‌رین به‌عه‌ره‌ب، له‌كاری (سیاسی) یه‌وه‌بیگره تاده‌گات به‌هونه‌ری عه‌ره‌ب، هه‌ندێك له‌كچانیان هینده نمایشێكی سێكسی ده‌كه‌ن، ئەوەندە به‌هره‌ی هونه‌ریان نییه، هونه‌ر ئەگەر بوو به‌نمایشی سێكسی ده‌نگی ناوێ، ته‌نها له‌شێكی سێكسی ده‌وێت، هه‌ندێك له‌كچانی كوردیش ده‌نگیان خۆش نییه په‌ناده‌به‌نه به‌رنمایشی سێكسی.
هەمان گرفت لەناو هونەرمەندانی پیاویش هەیە زۆرن ئەوانەی بە کۆمپیوتەرو تەکنیک خەریکی رێخستنی دەنگی خۆیانن. بۆیە هونەری کوردی بەرەو ئاستێکی خراپ رۆشتووە.
بەڵام لەناو ئەو هەموو دەنگە ناسازەدا جێی خۆشحاڵییە کە دەنگی باش و هونەرمەندی بەتواناش هەن و کار دەکەن و کارکانیان جێگای رێزە. بۆ نمونە نه‌ریمان بابان، من وه‌ك كه‌سێك، كه‌زۆر ئاره‌زووم له‌گوێگرتنی گۆرانی كوردییه، دەنگی به‌ده‌نگێكی ڕه‌سه‌نی ده‌زانم و هه‌مووكه‌سێك ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ، كه‌به‌ڕێزنه‌ریمان هونه‌رمه‌نده، چونكه ده‌نگی هه‌یه وتوانایی هونه‌ری هه‌یه و بۆ دواین ئەلبومی هونەریشی كاری زۆرباشی كردووه، دڵنیام نەریمان ده‌توانێت لەداهاتوو كاری باشتریش بكات، چونكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌یه، كه‌دڵسۆزی بۆبه‌هره و توانا‌ی خۆی هه‌یه، بۆیە دەکرێت بڵێین له‌نێوئه‌م هه‌موو گه‌رده‌لوولی تاریكی پڕله‌تۆزو خۆڵاوییەی ئەمرۆی هونەری کورددا، خۆشبەختین کە كه‌سانی به‌توانای وه‌ك كاكه نه‌ریمان هه‌ن، هیوام سه‌ركه‌وتنێتی زیاتری نەریمان و کاری جوانتر.
farmanh97@yahoo.com
…………..
نوچەنێت، رێکلامی ئەلبومی نەریمان بابان
