پێشرەو حەمید: ئەوانەی دوێنی نیشتمانیان دەپاراست ئەمرۆ کاولی دەکەن

0

ئەوانەی دوێنی نیشتمانیان دەپاراست ئەمرۆ کاولی دەکەن

پەیامێک بۆگەنجانی کوردستان بەگشتی و گەنجانی دەربەندیخان بەتایبەتەی

پێشرەو حەمید

یادکردنەوەیی قوربانی دانتان ودەنگ ھەڵبرینتان لەدژی ناتەندروستی سیستەمی بەرێوەبردنی وڵات و نادادپەروەری  سیاسی و کۆمەڵایەتی , واخەریکە سالێک تێدەپەرێنی و لەیەکەم ڕۆژی نارەزایەتیەکاندا لە ١٧ شوباتدا تائەو ساتەی لە ١٧ نیسان بەھێزی چەک و بەکوشتن و بڕین و سوکایەتی پێکردنتان لەلایەن ھێزەکانی ناوخۆو ھێزە چەکدارەکانی حیبزی دەسەڵات دارەوە

سەرکوت کرا , ئەمرۆ یادکردنەوەی ئەو ڕەفتارە دیکتاتۆریانەی پارتی و یەکێتی دەبەنەوە سەرشەقامەکان و جارێکی تر داواکاری بەرلەسالێک بەگوێی سەرکردەکاندا دەدەنەوە کە تائێستاش لەخەمی پاراستنی کورسی دەسەڵات و حیزب و سەرمایە و کۆمپانیاکانیانداخۆیان لەجێبەجێکردنی داواکاریەکانتان ئەدزنەوەن.

گەنجانی کوردستان  , ھەر ئەوانە بون پێشتر ئامادەبون بە کۆمەڵ لەپێناوی نیشتماندا بمرن و ھەرئەوانە بون لەگەڵ میللەتدا ووڵاتیان لە دیکتاتۆریەتی بەعسیەکان پاککردەوە , کەچی ئەمرۆ دەبینین فریاد ڕەسەکانی نیشتمان بونە تە دیکتاتۆرو لەنیوان سیستەمێکی ناتەندروست و دیکتاتۆریەتێکی  ناکامڵدا بەرو فاشی بون مل دەنێنن و دەیانەوێت تەواوی کۆمەڵگا لەنێو دوو حیزبدا کۆبکەنەوەو میللەت بکەن بەمێ گەڵو وەک شوانێکی دڵ ڕەق ڕەفتارمان لەگەڵدا بکەن .

گەنجانی ئازادی خواز

باخۆپیشاندان و داواکاریەکانتان لەچوارچێوەی ئەویاسایەدا بێت کە یاسا خۆی ھەزمی دەکات نەک ئەو یاسایەی کە ئەوان دایان ناوە و بەناوی یاساوە ھەرچی بێ یاسای ھەیە دەیکەن و بەیاساکانی خۆیان دادگایمان دەکەن و لەکونجی زیندانەکانیان بەناوی چەسپاندنی دادپەروەریەوە قایمان دەکەن , رێگەمەدەن و ھیچ بیانویەک مەدەن بەدەستەوە کە وەک پارسال و خۆپیشاندانەکانی تری گەنجاندا لەساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٦ بەھێزی چەک شەقامەکانتان پێچۆڵبکەن و بتان کوژن و بتان برن و تاوانبارانیش لەسەرشەقامەکانی سلێمانی و ھەولێر پیاسەبکەن.

ئێمەدەزانین کە پارتی و یەکێتی ھەرگیزنەیان ویستوە لەیەکتر جیاوازبن و ھەمیشە ململانیان لەسەر ئەوە بوە کە وەک یەک وەھابن و ریکەوتنی ئەو دوو حیزبەیش کە ناویان لێنا  ستراتی تەنھا بۆئەوە بوو کە پێکەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆدارێژراو  سامانی وڵات بۆخۆیان ببەن و سەرجەم کایە جیاجیاکان مۆنۆپۆل بکەن و لەبری یەک سەربازگە کۆیلە بەتەواوەتی میللەتێک بکەنە کۆیلەو ھەردەنگیگ لەدەروەی بازنە داخراوەکانی ئەو دوو حیزبەوە بخوازیت دەنگ دانەوەی ھەبیت لەڕەگەوە ھەڵبکێشن .

بەڵام ناڕەزایەتی و دەنگ ھەڵبرینی ئێوە بەجارێک عەرشی ئەو دەسەڵاتەی ھەژاند و لەئێستاشدا ترسی گەورەی ناو قوڵای ناخی ئەوان تەنھا ئێوەن و ئێوەش دەتوانن میللەت لە عەنتەریاتی پارتی و یەکیتی رزگار بکەن .

گەنجانی کوردستان,  شۆڕشەکانی ووڵاتانی عەرەبی سەرەرای سەرکەوتنیان بەداخەوە لەلایەن چەندین پارتەوە لیان دزراو ھێشتا ئۆقرەی سیاسی و کۆمەڵایەتی نائامادەیە و ھێشتا میسریەکان بەردەوامن لەشۆرشەکەیان و بەتەواوەتی نەیان توانیەوە سەربکەن , جا بۆیە ئەگەر بریارتاندا شەقامەکان بکەنە سەدای ھەڵبیرنی دەنگی ناڕەزایەتی و داواکاریتان , رێگەمەدەن ھیچ کەس و لایەنێک پیشرەوتان بێت و شوینە کانی خۆپیشاندان مەکەنە شوینی بەخشینەوەی شیرنی ؟ چونکە ئێوە شیرینیتان لێدزراەوەو داوای گەڕاندنەوەی بکەن , رێگەمەدەن ھیچ کەسێک دەستبگرێت بەسەر دەنگە دلێرەکانتاندا ,  ئەگەر ئامادەنەبێت لەتەک ئێوەدا لەسەر شەقامەکان  دەنگێک نەبێت لەدەنگی ناڕازیتان .

گەنجانی شاری دەربەندیخان

ئێوە گەنجانەنێکن کە دەسەڵاتی سیاسی و ئەجیندای حیزبەکوردیەکان ھێشتا نەیتوانیوە  ئیستیغلالتان بکات , تا وەک کۆیلەیەک شوێن حیکایەتەکانیان بکەون و بەگێرانەوەی مێژوی شاخ و سەروەریەکاکیان لە نیوان ( مێژوی پڕلەشانازی و سەرکەوتن و مێژوی پڕلەشەرمەزاری خیانەتکردن) دا پەروەردەتان بکەن .

ئێوەش بیرتان بێت (کوردستان) بەدەستی ئەو کەس و تاقمانەوە کاول دەکرا کە پێشتر ئامادەبون لەپێناوەیدا بمرن ؟! بەرلە ڕاپەڕین سیاسەتەدوژمن کاریەکانی بەعس و ھەوڵەنەزۆکەکانی بۆ قرکردنی تەواوی خەڵکی کوردستان , چەکی بەرگری کردنی پێھەڵدەگرتن و دەچونە چیاکان بۆ پاراستنی شەرەف و پیرۆزییەکانمان , بەڵام لەدوای ڕاپەڕین سیاسەتی حیزبی کوردی و پەروەردەناتەندروستەکانی حیزبی کوردی وتموحاتە نائـەخلاقییەکانی دەسەڵاتی کوردی , ناھۆشیاری سیاسی و مەعریفەی میللەتیان ئیستیغلال کردو فێری دوبارە چەک پێھەڵگرتنەوەی کردینەوە , بەڵام ئەمجارەیان بۆگیانی خۆمان وبۆ سوتاندنی (ھەولێرو سلێمانی) شارەکانی تری کوردستان.

ئێستا نیشتمان لەنێوان حیزب و نەتەوەدا لەبازنەی ململانیدایەو حیزب دەیەوێت بۆھەمیشە کوردستان بۆخۆی بێت , کە دەسەڵاتی کوردی تائەم ساتەش نایەوێت لەنێوان خۆی و خەڵکدا پەیوەندیی یەکی مۆراڵی و سیاسانەی دورلە فریو دان دروستبکات و بۆ ھەربڕیارێک میللەت بکاتە تاکە مەرجەعی بڕیاردانی , تەنھا ئەوکاتانە نەبێت کە دەکەونە ھەڵەی سیاسی و بۆڕاستکردنەوەی ھەڵەکانیان پەنادەبەنەبەر سۆزی میللەت .

ئەوان دەیانەوێت مەوداکانی ئازادی بەرتەسک بکەنەو ولاتَ زیاتر پربکەن لەگەندەڵکارو رێکەوتنی ژێربەژێر بۆدزینی سامانی خەڵک , بەڵام میللەت دەیەوێت ( نیشتمان) بەتەواوەتی لەحیزبەکان وەربگرێتەوەو حیبزبەکان بکاتەوە بەحیزبی نیشتمانی و نەتەوایەتی تەواوی پانتایی کوردستان پاک بکاتەوە لە خیانەتکردن و گەندەڵی و نــا عەدالەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوری و فەرھەنگی ,  سەرەڕای فریاد ڕەسی میللەت , ھێشتا حیزبەگەورەکانی کوردستان دەیانەوێت ھەستی نیشتیمان پەروەری وگیانی شۆڕشگیڕی تاک بەتاکی کوردی تەنھا لەنێو دێرەشیعرەکاندابێت و بەمیکیاژکردن دۆڕاندنەکانیان بە دەسکەوتی نەتەوایتی سەرلەنوێ میللەت فریوبدەنەوە !؟

بەڵام میللەت دەیەوەێت شەقامی سیاسی و ئەخلاقیمان پڕبێت لە ڕاستگۆیی و پێکەوە ئامادەبین بۆ قوربانی دان لەپێناوی پاراستنی ئەو دەسکەوتانەی کە بەخوێنی ڕۆڵەکانی بەدی ھاتو وەو ئیستا حیزبەکان موزایەدەی پێوەدکەن .

گەنجان ئێوە  بونەوەرێکی ھەستیار و خاوەن بیرکردنەوەیکی جیاوازترن  لە گەنجانی دوێنێی خۆتان, ئەمرۆگەنجان لەنێو کۆمەلگای مرۆڤایەتیدا جی دەستی خۆی نیشان کردوەو لە ھەرکاردانەوەیەکی بەکۆمەڵی ئەم کارەکتەرە خۆنەویست و ئازادی خوازەدا , دەسەڵاتی توشی قەیران و شۆک کردوەو ناچاری کردوە کە وەک دوێنێی لێی نەروانێت و بەوەردی حیسابی بۆبکات .

چونەسەرشەقام و رەتکردنەوەی سیستەمی بەریوەبردنی وڵات لەلایەن گەنجانەوە مانای ھەستکردنی گەنجانە بە ناعەدالەتی وخراپ بەکاربردنی سەروەت و سامانی خەڵکی , لەماوەی بیست ساڵآ رابردودا لەناو ئەو ھەمو وەزیرە و بەرپرسە گەندەڵانەی حکومەتەکەی پارتی و یەکێتیدا کیتان بینی دادگای بکرێت ؟ لەناو ئەھەموومرۆڤ کوڤەی لیژنەکانی کوشتنی حیزبەکان کیتان بینی لەسەر مرۆڤ کوشتن لەبەردەم یاسادا ئامادەبێت ؟ کیتان بینی لەو ھەمو فایلدارەی ئەوان لەسەر خیانەتی نیشتمانی و نەتەوایەتیان دادگای بکرێن ؟ کیتان بینی لە تاوانبارەکانی ١٧ شوبات و رۆژانی دوای ملیان لەمو باریکتر بێت بۆ دەسەلاتی یاسا ؟ لەکوێ دونیادا بینویتانە تاوانبارێک لە تەلەفزیونەکانەوە دەربکەویت و سوکایەتی بە ئیرادەی خەڵک بکات ؟ ھەرگیز بیستان دوای لیبورنتان لیبکرێت لەماوەی یەک ساڵی تەواودا لەوھەمو سوکایەتییەی کە پێتان کرا؟

,لەکام شوینی دوینیادا ھەیە گەنجان و میللەت بەوە بترسێنن و بلێن ئەگەر بریاربێت خۆپیشاندان بکەن و بەردمان لیبگرن ئێمە بە بیکەیسی لیان ئەدەین ؟ لەکوێ لەکوێ دەیان پرسیاری تری بێ وەڵام .

گەنجای شار ئەگەر بڕیارتان دا برۆنەسە سەرشەقامەکان ئەوا بیانو مەدەن بەدەستەوە بۆ کوللە بارانکردنتان ؟ چونکە ئەگەر پەنجەی یەک مرۆڤ خوینی لیبێت ئەو کات ئێوە ھیچتان نەکردوەو تەواوی ھەوڵەکانتان یەکسان دەبێتەوە بەسفر ؟ بەڵام پربەدەم ھاوار بکەن بۆئازادی زەوتکراو بۆئازادی ئەتکرکاوتان , ھاواربکەن بۆ باشترکردنی گوزەران و دادگای کردنی تاونباران و گەندەڵکاران .

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com