ته‌وه‌ر…. هه‌رێمی كوردستان و بێده‌نگی له ئاست رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌دا

ئه‌بوبه‌كر عه‌لی
ئاستی سود لێ وه‌رگرتنی هه‌رێمی كوردستان، له ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت به‌هاری عه‌ره‌بی، په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێ هۆكاری خودی و بابه‌تییه‌وه، هۆكاره بابه‌تییه‌كه باس له نه‌بونی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عیراقه له ڕوداوه‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌كانی وڵاتی سوریا، كه بۆ هه‌رێم گرنگتره و به‌شێ له نه‌ته‌وه‌كه‌مان ساڵه‌های ساڵه له‌وێدا ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و له‌مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
هۆكاره ناوخۆییه‌كانیش په‌یوه‌ست بوون به كێشه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و مۆدێلی حوكمڕانی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ناعه‌داله‌تی و جوان نه‌خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
به‌واتایه‌كی تر ڕه‌نگه ناوه‌نده ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان، ته‌نها له ڕوانگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌وه سه‌یری گۆڕانه‌كانی كردبێت، گه‌رچی له‌و ڕووه‌شه‌وه تاكو ئێستا دیدێكی چوارچێوه‌داری ستراتیژی و خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو‌و شێوازێك یاخود زیاتری بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌كانیدا نه‌خستۆته ڕوو، كه‌ده‌بوایه ئه‌مه‌ی بكردایه، به‌ڵام نابێت له بیرمان بچێت هێزگه‌ل و ناوه‌ندێكی فكری و میدیایی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له كوردستاندا هه‌یه كه ته‌نها له‌م ڕوه‌وه سه‌یری گۆڕانه‌كان ناكه‌ن به‌ڵكو له‌په‌یوه‌ندی به‌خودی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له هه‌رێم و هاوكێشه‌كانیشه‌وه سه‌یری به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاره‌كانی ڕوداوه‌كانی دوای ( 17 ) شوبات بوو.
ئه‌م به‌شه له كۆمه‌ڵگا وا بیر ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی چاكسازیی ڕیشه‌یش بێت، هه‌رێم خۆی پێویستی به‌ده‌ستكاری كردنی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌یه‌تی و به‌شێ له سود لێوه‌رگرتن له به‌هاری عه‌ره‌بیش ده‌به‌ستێته‌وه به‌م ڕوه‌وه‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ خه‌ڵكی و فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌یر ده‌كات، كه‌واته به‌گشتی و بێ درێژكردنه‌وه ئه‌وه‌ی وای كردووه تاكو ئێستا هه‌رێم نه‌یتوانیبێت به‌گوێره‌ی پێویست و وه‌ك خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌رچاوڕونی خاوه‌ن نه‌خشه له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌ربكه‌وێت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1. بوونی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا و نه‌بوونی نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ چاكسازییه‌كی ڕاسته‌قینه.
2. هه‌رێم بوونی هه‌رێم و هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عێراق و وابه‌سته‌یی ئه‌و بۆ هه‌ندێ بلۆكبه‌ندی هه‌رێمایه‌تی.
3. نه‌بوونی دیدێكی ستراتیژی بۆ چۆنیه‌تی سود لێ وه‌رگرتن و جیاوازی دیدگاكان له‌م ڕوه‌وه.