میدیای ئازاد له‌ژێر هه‌ژموونی ئۆپۆزسیۆنە و میدیای سێبه‌ریش زه‌روره‌تی له‌ده‌ستداوه
حه‌مه‌ره‌ش ئه‌حمه‌د
له‌كوردستان راگه‌یاندنی كوردی زۆربه‌خێرایی به‌ئاقاری فراوان بوون گه‌شه‌كردنی به‌رچاوهه‌نگاو ده‌نێت به‌هه‌رسێ به‌شی بینراو بیسراو نوسین. به‌ڵام هیچ سه‌رده‌مێك به‌ئه‌ندازه‌ی ئێستا خوێندنه‌وه و نووسین چێژی راسته قینه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه چوونكه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌زۆرێك له‌ده‌زگا و میدیاكان كوردی ده‌بینرێت فه‌وزایه نه‌ك پاراستنی نه‌ریتی رۆژنامه‌گه‌ری.
مه‌به‌ستی ئەم نووسینه‌ی من ئه‌وه‌یه داخۆ ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه چ جۆره میدیایه‌كه, بۆهه‌ندێ گۆڤار‌و رۆژنامه چاویان له‌سه‌ره و واباس ده‌كرێن كه‌له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدان، بۆراسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵات له‌رێگای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی حزبی په‌یامی خۆیای ناگه‌ێنێت؟ بۆده‌بێت له‌په‌ناوه قسه‌ی خۆیان بكه‌ن, گه‌روابێت به‌رونی دیاره ده‌سه‌ڵات چه‌ندئامانجێكی هه‌یه، له‌سه‌روی هه‌موویانه دووئامانجی بنه‌ره‌تی هه‌یه كه‌یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستێكی نیشاندا ئه‌وانیش واتامیدیای سێبه‌ر هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو بنێت، بۆبه‌رگریكردن له هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام به‌فۆم و ئه‌دایه‌كی جیاوازتر كۆی مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌مه یه‌رای گشتی واتێبگه‌یه‌نن وبڵێن فه‌رموون خۆئه‌و هه‌موونووسه‌رو رۆژنامه‌نووسه ئێمه‌نین به‌رگری ده‌كه‌ین، وا تا ناراسته‌وخۆ میدیای سێبه‌رهه‌مان هه‌ڵوێستی گه‌وره‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌زمانێكی تر لایه‌نی دووه‌م ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان مه‌به‌ستیه‌تی وانیشانی رای گشتی و ناوخۆ و ده‌ره‌وه بدات، كه‌ئه‌م هه‌رێمه ته‌ژییه له‌رۆژنامه‌ی ئازاد‌و پرله‌ره‌خنه, له‌لایه‌كی تره‌وه زۆرێك وكۆلكه نووسه‌رورۆژنامه‌نووسانه‌ی كه‌قه‌ڵه‌می تیژ‌و عاقڵ بێژیان كوله و ناتوانن ده‌نگ وپه‌یامی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكبن، له‌په‌نادیواری سود و به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی میدیای حزب خۆیان كه‌نارگیركردووه, به‌داخه‌وه له‌كوردستان زۆربه‌رونی دیاره كه‌میدیا پۆلێن كراوه بۆسێ جۆر.
جۆری یه‌كه‌م, میدیای حزبه‌كانه كه به‌گوێره‌ی خواست و به‌رژوه‌ندی حزب هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت واتا قه‌تیسه له‌چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژیای حزب، گه‌رجارجاره‌ش نووسه‌رێك بابه‌تێكی ره‌خه وتووند له‌میدیای حزب بڵاوبكاته‌وه، ئه‌وه راسته‌و خۆ سه‌رنووسه‌ری ئه‌وبڵاوكراوه‌یه روبه‌روی لێپێچینه‌وه ده‌بێت، كه‌واته ئه‌وجۆره‌میدیایه ناتوانێت ده‌نگی هه‌موو خه‌ڵك بێت و په‌یامی ده‌نگه نارازیه‌كان بگه‌یه‌نێتە گوێی ده‌سه‌ڵات، دواجار قسه‌ی ئه‌و میدیایه ته‌نها بۆئه‌ندام و كادره‌كانی حزب ده‌بێت.
جۆری دووه‌م، میدیای ژێرسێبه‌ری حزب و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یه‌كی رونمان پێدا كه‌میدیای ژێر سێبه‌ر هه‌مان عه‌قڵ و روكاری میدیای حزبی هه‌یه، به‌ڵام له‌فۆرمێكی جیاوازتر خۆی نمایش ده‌كات، كه‌واته ده‌كرێین بڵێین ئه‌و جۆره میدیایانه بۆ قۆناغ و مه‌به‌ستێكی دیاری كراون و دواجارناتوانن له‌سه‌رپێی خۆیان بووه ستن و ده‌پوكێنه‌وه، چوونكه هیچ شتێك به‌ئه‌ندازه‌ی كاری نووسین و رۆژنامه‌گه‌ری پێویستی به راستگۆی نییه، بۆئه‌وه‌ی درێژه به‌په‌یامی پیرۆزی خۆی بدات، بۆیه میدیای سێبه‌ر پێویستی و زه‌روره‌تی خۆی له‌ده‌ست داوه.
جۆری سێیه‌م، میدیای سه‌ربه‌خۆ، كه‌ئێستا له‌كوردستان له‌ژێرناوی میدیای ئازاد كارده‌كات, میدیای ئازاد له‌سه‌ره‌تا ساڵی دووهه‌زار له‌كوردستان سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌وكات له‌چه‌ندرۆژنامه‌یه‌ك تێپه‌ری نه‌ده‌كرد، واتا مێژوویه‌كی دورودرێژی نییه و ده‌كرێت بڵێین تاكو ئێستا ئه‌زمونییه, به‌شی زۆری ئه‌ومیدیایه‌ی ئێستا له‌كوردستان بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی وئازادی خۆیان ده‌كه‌ن، دەبێت هه‌ڵوه‌ستەیان لەسەر بکرێت، چوونكه‌زۆربه‌رونی ده‌بینین ئه‌ویش له‌ژێرهه‌ژموونی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنه و راسته‌و خۆ سیاسه‌تی ئۆپۆزسیۆن وێناده‌كات، بۆیه فراوانتر ده‌توانن ره‌خنه بگرن، به‌واتایه كی تر له دۆخی هێرشكردندان نه‌ك به‌رگری كردن, ئه‌وه ناچێته خانه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ، چوونكه گه‌ر له‌ئاینده‌دا ئۆپۆسیۆن ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ئه‌وه‌راسته‌و خۆئه‌وانیش ده‌بنه رۆژنامه ی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات, من وه‌ك خۆم تاكو ئه‌و په‌ری لایه‌نگری رۆژنامه‌ی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆم، هه‌روڵات و نیشتمانێك میدیای جه‌ربه‌زه‌و ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆی تێدانه‌بێت واتا دیموكراسیی ئه‌ووڵاته جیگای پرسیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته رۆژنامه‌ی ئازاد، ته‌واو سه‌ربه‌خۆبێت و هیچ جۆره هه‌ژموون وئایدۆلۆژیایه‌ك كاری گه‌ری له‌سه‌رنه‌بێت و ته‌واوی په‌یام وده‌نگ و ره‌نگی هه‌ڵقوڵاوی ناخی خه‌ڵك بێت ودووربێت له‌به‌رگری كردن له لایه‌نێكی سیاسی، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستان به‌ناوی میدیای ئازاد رۆڵ ده‌بینێت, و بریاری داوه دژی هه‌موو جۆره كارێكی چاك و خراپی ده‌سه‌ڵات بێت.
حه‌مه‌ره‌ش ئه‌حمه‌د: میدیای ئازاد له‌ژێر هه‌ژموونی ئۆپۆزسیۆنە و میدیای سێبه‌ریش زه‌روره‌تی له‌ده‌ستداوه
0
Share.