ته‌وه‌ر…. هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستێكی روونی به‌رانبه‌ر به شۆڕشه‌كه‌ی سوریا نیه
راپۆرتی: رێبوار ره‌زا چوچانی
زیاتر له(7) مانگه شۆڕشی سوریا ده‌ستی پێكردووه‌و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌سیش بوونه‌ته قوربانی، به‌ڵام تائێستا هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌و شۆڕشه‌وه نه‌نواندووه، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێت “خه‌ڵكی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌یه”.
له‌و كاته‌وه‌ی شۆڕش له‌وڵاتی سوریا ده‌ستی پێكردووه، حكومه‌تی سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تی حیزبی به‌عس، ده‌ستی له‌كوشت و بڕی هاوڵاتیانی راپه‌ڕیوی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستبوونی توندوتیژی و گه‌وره‌تربوونی قه‌باره‌ی قوربانییه‌كان، كه به‌گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تا ئێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته كوژراون و نزیكه‌ی (12) هه‌زار و (400) كه‌س ده‌ستـــــــگیـــــــر كراون، (نــــــــــــــــافی بیلا)ی له‌كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و ئاماره‌ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه سه‌ركوتكارییه‌كانی سوریا، ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی ئه‌و وڵاته، گوتیشی “سه‌ره‌ڕای سزاكانی ئه‌وروپا‌و ئه‌مریكا‌و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، له‌مانگی كانوونی دووه‌مدا، ژماره‌ی كوژراوانی سوریا گه‌یشتووه‌ته هه‌زاران كه‌س”.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانه‌كانیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ خه‌ڵكی سوریا ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پاڵپشتیانه نه‌بوونه‌ته هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی (28/11/2011) له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی سوریا، كه پێكهاتبوون له‌نوێنه‌ری (11) لایه‌نی سیاسی و نوێنه‌ری دیكه‌ی چین و توێژه‌كانی كوردی سوریا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندبوو “هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ویستی گه‌لی سوریایه‌و لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریاش پێویسته زۆر به‌دیقه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه‌ی ئێستای سوریا بكه‌ن. گرنگ لای ئێمه دیموكراسیه‌ت و دانپێدانانه به‌مافی كورد له‌سوریا و ئه‌و دانپدانانه‌ش ده‌بێ له‌ده‌ستووری ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته بچه‌سپێنرێ و كوردی سوریاش له‌و لایه‌نه نزیكتر بێ كه زیاتر په‌رۆشی مافدانه به‌كورد و نابێت لایه‌نه كوردییه‌كانی سوریا، ببنه به‌شێك له‌شه‌ڕی تائیفی ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته روویدا”، له دواهه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند، كه بارودۆخی سوریا به نیسبه‌ت كورده‌وه جێگه‌ی بایه‌خه، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێداوه، مافه‌كانی كورد گرنگه له‌و وڵاته‌و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و مافانه بۆ كورد مسۆگه‌ر بكات، جیاوازییان نیه.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا هه‌یه، چونكه وه‌ك سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، هه‌ر یه‌كه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه‌و له‌سه‌رده‌می حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی كۆچكردووی سوریا هاوكاری كراون، بۆیه له‌ئێستا بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه، به‌یه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره‌كان داده‌نرێت، بۆ نه‌نواندی هه‌ڵوێستی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پشتگیری له‌شۆڕشی سوریا.
له‌لایه‌كی تره‌وه فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، بارودۆخی سوریا و به‌هاری سوریا، كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وه‌ك ئه‌و گوتی “ئه‌گه‌ر هات و عه‌له‌وییه‌كان لادران له‌حوكم له‌سوریا و حكومه‌تی سوننی هات، سونی زیاتر لایه‌نگری سوونییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ده‌بێته فشارێك له‌سه‌ر حوكمڕانی شیعه له‌عێراق، ئه‌مه یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كان كه ئه‌مڕۆ عێراق خۆی كردۆته ریشسپییه‌كی مونحاز، ره‌نگه مه‌وقیفی عێراق زۆر ئنیسجام نه‌كات له‌گه‌ڵ شه‌قامی كوردی، یان هه‌تا شه‌قامی سیاسی عێراقیش، میلله‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌هاری عه‌ره‌بیه‌دان، خۆ نابێت دژی میلله‌تێك بیت كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داوای ئازادی خۆی بكات، بۆیه ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته جوت ده‌بین”، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتیش له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته جوت ببین، كه ئه‌مه بابه‌تێكی سیادییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌هه‌ندی دیموكراسیش لابده‌یت، خۆ ره‌هه‌ندێكی تری هاوسۆزی كوردی هه‌یه، چونكه دوێنی له‌سوریا ئاڵای كوردستانیان هه‌ڵكرد، له‌شاره‌كانی ده‌رباسییه و ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه و حه‌له‌ب، له‌سوریا ئه‌م خه‌ڵكه ده‌كوژرێت، بۆیه خه‌ڵكی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌دایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه ئۆپۆزسیۆنی سوری و نه حكومه‌تی سوریا، هیچێكی وایان نیه بۆ كورد، كه ئینسان دڵی پێخۆش بكات، به‌ڵام كاریگه‌ری ده‌بێت، بۆیه لێره‌دا ئیزدیواجییه‌تی هه‌ڵوێست دروست ده‌بێت، وه‌ك هه‌ڵوێستی عێراق به‌رانبه‌ر به‌حكومه‌تی سوریا و هه‌ڵوێستی عێراق به‌رانبه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا، چونكه سبه‌ی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه‌ی سوریا دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات”.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه هه‌ڵوێستی ئێستای حكومه‌تی عێراق، ئیزدیواجیه‌ت دروست ده‌كات، به‌رانبه‌ر به حكومه‌ت و گه‌لی سوریا، هه‌روه‌ها پێشیوایه، كه ئیزدواجییه‌ت دروست ده‌كات به‌رانبه‌ر به گه‌لی عێراقیش، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “هه‌موو شه‌قامی عێراقی وه‌ك حوكمڕانه‌كانی بیر ناكاته‌وه به‌رانبه‌ر به‌بارودۆخی ئێستای سوریا”، میرانی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمیشه‌وه نیشان نه‌دراوه به‌رانبه‌ر بارودۆخی ئێستای سوریا، ده‌ڵێت “تا ئێستاش ئێمه هه‌ڵوێستێكی وه‌ها ره‌سمیمان له‌سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم نه‌بینیوه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم تا چه‌ند هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی شه‌قامی كوردستانی جوت ده‌بێته‌وه، چونكه ره‌نگه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستێكی وه‌رگرت، كه ئینسیجام له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق بكاته‌وه، ئه‌وكات ره‌نگه شه‌قامی كوردی به‌وه رازی نه‌بێت و هه‌ڵوێستێكی تری هه‌بێت و هه‌ڵوێستێكی جیاوازی هه‌بێت، كه‌واته ئه‌مه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.
فازل میرانی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێمیش نه‌یانتوانیوه هه‌ڵوێستێكی روونیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، میرانی ده‌ڵێت “بۆ نموونه، برایانی یه‌كگرتوو به حوكمی ئه‌وه‌ی كه هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلیمین هه‌یه، براده‌رانی كۆمه‌ڵ به حوكمی ئه‌وه‌ی كه هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئێستا ئیخوان موسلیمین و حیزبه ئیسلامییه‌كان تاغین به‌سه‌ر ئه‌و جوڵانه‌وانه‌ی كه به‌هاری عه‌ره‌بی پێكده‌هێنن، تا ئێستا جگه له هه‌ندێك شتی گشتی كه ده‌ڵێن ئێمه ته‌ته‌لوعاتی میلله‌تانی ئه‌م وڵاتانه‌داین، به‌ڵام كه ده‌ڕوخێن هه‌ڵوێستییان ده‌گۆڕێت، هه‌تا حوسنی موباره‌ك سقوتی نه‌كردبوو، برایانی یه‌كگرتوو پیرۆزباییان له‌ئیخوان موسلیمین نه‌ده‌كرد، به‌ڵام پارتی بڕێك راشكاوانه‌تر گوزارشت ده‌كات، چونكه ئێمه به‌ش به‌حاڵی خۆمان به‌رپرسیارێتی خۆمان زیاتر ده‌زانین له‌خه‌ڵكی تر”.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، كه هه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ی پابه‌نده به هه‌ڵوێستی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌وه، گوتیشی “پێش ئێستاش باسمان له‌وه كردووه، كه چاكسازی له‌سوریا پێویسته، حكومه‌تی سوریا ده‌بێت زۆر به ئاسانی خوێندنه‌وه‌ی هه‌بوایه بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌تونس و میسر و لیبیا روویاندا. ئێستاش پێمان وایه سوریا وڵاتێكی دراوسێیه و سنورێكی درێژی له‌گه‌ڵ كوردستان و له‌گه‌ڵ عێراق به‌گشتیدا هه‌یه، رازی بین یا نا، كێشه له‌سوریا هه‌بێت، له‌عێراقیشدا ده‌بێت. جگه له‌وه‌ش به‌شێكی میلله‌تی ئێمه له‌كوردستانی سوریایه، ئێمه به‌دڵناییه‌وه داوای خۆشگوزه‌رانی و گه‌یشتن به مافه‌كانی خۆیان بۆ ده‌كه‌ین، له‌چوارچێوه‌ی سوریایه‌كی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، پێویسته چاره‌نوسی كوردیش دیاری بكرێت”.
ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی سوریاوه باس ده‌كرا، كه گوایه جه‌لال تاڵه‌بانی ناردوویه‌تی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا و پشتگیری خۆی بۆ ده‌ربڕیوه، سه‌عدی پیره ده‌ڵێت “ئه‌و نامه‌یه پشتیوانی نه‌بووه، ئه‌مه به سه‌هو بڵاوكراوه‌ته‌وه. وه‌زیفه‌ی مام جه‌لال نیه پشتیوانی لێ بكات، وه‌زیفه‌یه‌تی وه‌ك سه‌رۆكی عێراق كه ئه‌ندامی جامعیه‌ی عه‌ره‌بیه، له‌گه‌ڵ باقی وڵاتان سه‌رنجی به‌شار ئه‌سه‌د رابكێشێت، كه توندوتیژی، توندوتیژی به‌دوای خۆیدا دێنێت”.
شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند، پێی سه‌یره كه حكومه‌تی عێراق پشتگیری شۆڕشی سوریا نا‌كات، شاهۆ سه‌عید ده‌ڵێت “پێم سه‌یره حكومه‌تی عێراق پشتیوانی له‌شۆڕشی گه‌لانی سوریا نا‌كات دژ به دیكتاتۆریه‌ت له‌كاتێكدا عێراقیه‌كان خۆیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵ قوربانی رژێمێكی هاوشێوه‌ی رژێمی ئێستای سوریا بوون”، گوتیشی “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر عێراقیه‌كان پشتیوانی شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌كه بكه‌ن، نابێ ئه‌وه‌شیان له‌یاد بچێ كه هاوكات له‌گه‌ڵ روخانی رژێمی سه‌دام حسێن له‌به‌غدا، هه‌ڵوێستی رژێمی سوریا له‌ئاست عێراقدا هه‌ڵوێستێكی دوژمنكارانه بوو، زۆربه‌ی گروپه تیرۆریسته‌كان له‌سوریاوه دزه‌یان ده‌كرد بۆ ناو عێراق، بۆ كوشتنی هاوڵاتیان و تێكدانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقی پاش سه‌دام حسێندا”.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، هه‌ڵوێستی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه‌وه، ده‌رهه‌ق به كێشه ناوخۆییه‌كانی سوریا سه‌رچاوه ده‌گرێت، فه‌وزی شنگالی سكرتێری گشتی حیزبی ویفاقی دیموكراتی كوردی سوریا ده‌ڵێت “نه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌رێم، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی ته‌واوی ناوچه‌كه و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌مریكاش، به دڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نیه، چونكه هه‌ست به ئیزدیواجییه‌ت ده‌كرێت له‌هه‌ڵوێسته‌كانیاندا”، به‌بڕوای فه‌وزی شه‌نگالی، ئیزدیواجییه‌تی هه‌ڵوێسته‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه‌ی سوریا، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “بارودۆخی سوریا گرێدراوی كێشه مه‌زهه‌بییه‌كان و كێشه ناوخۆییه‌كانه، هه‌روه‌ها گرێدراوی مه‌له‌فه‌كانی لوبنان و ئیسرائیل و ئێرانه، ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی گشتی ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی سوریا، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئیجابین، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش وه‌ك پێشتر وتم، گرێدراوی هه‌ڵوێستی گشتییه”.
دكتۆر كامه‌ران به‌رواری مامۆستا له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی دهۆك، وه‌ك چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت “شۆڕشی سوریا سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی موناقه‌شه‌یه، تا ئێستا ئۆپۆزسیۆنی سوری و به‌تایبه‌ت حیزبه ئیسلامییه‌كان، هه‌ڵوێستی روونی خۆیان ده‌رباره‌ی پرسی كورد له‌سوریا ده‌رنه‌خسووه، به‌ڵكو ئه‌وان سیاسه‌تی خۆیان دیاری كردووه، كه له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیایه، چونكه ئه‌وان له‌كۆنگره‌كه‌یاندا له‌توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته رێككه‌وتنیان كردووه، كه سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورده، چونكه ئه‌وان ته‌ئكیدییان كردۆته‌وه، كه كوردی سوریا وه‌ك نه‌ته‌وه نه‌ناسرێن و هه‌روه‌ها كوردستانی سوریا بوونی نییه‌و كوردی‌یان وه‌ك میلله‌تێكی موهاجیر ناساندووه، جگه له‌مه هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كه ته‌فگه‌ری كورد له‌باكور وه‌ك تیرۆریست بێنه ناسین، بۆیه ده‌كرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ش بێت، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی ده‌رنه‌كردووه، چونكه بۆ كورد گرنگه دانپێدانان هه‌بێت بۆ دۆزی كورد له‌و وڵاته”.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه ئامانجی كوردی سوریا، ئه‌وه نییه كه رژێمێك بگۆڕن و رژێمێكی تر بێته پێشه‌وه، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “ئامانجی كورد ئه‌وه‌یه، كه له‌ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا، كورد بگاته مافی خۆی، دان به كوردی سوریا و كوردستانی سوریا بنرێت، وه‌ك میلله‌تێكی ره‌سه‌ن، كه چه‌ندین هه‌زار ساڵه له شام ده‌ژین، بۆیه ئێستا ئه‌گه‌ر دانپێدانان بكرێت بۆ كورد به‌ر له‌ڕوخاندنی رژێمی سوریا، شتێكی باشه، چونكه ئه‌مه ده‌مێنێته‌وه بۆ دوای رووخاندنی ئه‌و رژێمه”.
له سڤیله‌وه