سه‌رپه‌رشتیاری
به‌شی دوو
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی
یه‌که‌م هه‌نگاوی سه‌رپه‌رشتیاری ئاماده‌کاری بوو که‌له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م وتاره‌مدا پێشکه‌شم کردن. هه‌نگاوه‌کانی تری سه‌رپه‌رشتیاری بریتین له‌سه‌ردان، هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکاری و دوا هه‌نگاویش ئه‌نجامه‌کانی پرۆسه‌که‌یه. لێره‌دا باس له‌و هه‌نگاوانه‌ده‌که‌م:
سه‌ردان
پاش هه‌نگاوی ئاماده‌کاری، سه‌رپه‌رشتیاره‌کان به یه‌که‌وه وه‌ک گروپ سه‌ردانی قوتابخانه یا خوێندنگه‌که ده‌که‌ن، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک، له هه‌ندێک کاتدا هه‌فته‌یه‌ک، له قوتابخانه‌که ده‌بن. سه‌رپه‌رشتیاره‌کان له کاتی سه‌ردانه‌که‌یاندا دیداری کارمه‌ندان و هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندی به ڕاپه‌ڕاندنی پرۆسه‌ی فێرکاریه‌وه له قوتابخانه‌که‌دا هه‌بێت. له‌و دیدارانه، دیداری به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و هه‌ندێ مامۆستا و قوتابی ده‌که‌ن. دیداری لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، دیداری ڕێپیشانده‌ری خوێندن و کار و دیداری هه‌موو که‌سێک که سوودی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاری قوتابخانه‌که هه‌بێت.
سه‌رپه‌رشتیاره‌کان بێجگه له دیداره‌کان ده‌چنه پۆله‌کانه‌وه و تێبینی شێوه‌ی وانه‌وتنه‌وه ده‌که‌ن. سه‌رنج ده‌ده‌نه ڕۆڵی مامۆستا وه‌ک کارمه‌ندێکی دیموکرات و زانستی. به وردی له چالاکیه‌کانی قوتابیه‌کان له ناو پۆلدا ده‌کۆڵنه‌وه. ژینگه‌ی قوتابخانه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه سه‌یری ده‌کرێت و له سه‌ری ده‌نوسرێت. به وردی سه‌رنج ده‌درێته خانوی قوتابخانه‌که، که‌لوپه‌ل، کتێب، ده‌فته‌ر، کۆمپیوته‌ر و پێویستیه‌کانی تر.
تیمی سه‌رپه‌رشتیاران کاروباری قوتابخانه‌که به وردی ده‌خه‌نه ژێر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مرۆڤدۆست و دیموکراتیانه. هه‌موو کاره‌کان و هه‌وڵه‌کان بۆ دروستکردنی ئه‌تمۆسفێرێکی گونجاو بۆ فێربوون ده‌خرێنه به‌ر سه‌رنج و وتووێژ. له هه‌موو کاره‌کاندا قوتابی و خوێندکار ده‌بنه ناوه‌ند و هه‌موو سه‌رپه‌رشتیاریه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که بزانن ئایا هه‌موو تواناکان خراونه‌ته کار بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی به ئامانجه‌کانی خۆی له بواری خوێندندا بگات یان نا.
هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکاری
پاش سه‌ردانی قوتابخانه‌که گروپی سه‌رپه‌رشتیاره‌کان قوتابخانه‌که به‌جێده‌هێڵن. هه‌موو زانیاریه‌کان ده‌نوسنه‌وه، گفتوگۆی هه‌مه لایه‌نه‌ی له سه‌رده‌کرێت و کاره‌کان ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی دوور و درێژی هه‌مه لایه‌نه.
ئه‌نجام
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، لێکۆڵینه‌وه و شیکاری هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن. ڕاپۆرته‌که ده‌نێرنه‌وه بۆ قوتابخانه‌که بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌که‌ش سه‌رنجی خۆی له سه‌ر ڕاپۆرته‌که بدات و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی فاکتا، زانیاری یا له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتن ڕوویدابێت، قوتابخانه‌که بۆچوونی خۆی له‌سه‌ری ده‌نوسێت و ده‌نێردرێته‌وه بۆ لای سه‌رپه‌رشتیاران. پاش دوا گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن و تێبینی بۆچوونه‌کانی قوتابخانه له لایه‌ن چاودێران و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه ڕاپۆرته‌که پوخته ده‌کرێته‌وه و ده‌نوسرێته‌وه له شێوه‌ی کتێبێک‌دا و ده‌درێته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و مێدیا.
له ڕاپۆرته‌که‌دا لایه‌نی به‌هێز و سه‌نگینی قوتابخانه‌که دیاریده‌کرێت، لایه‌نی لاواز و نه‌گه‌یشتن به ئامانجه‌کان دیاریده‌کرێت و داوا ده‌کرێت که له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا چاره‌سه‌ر بۆ لایه‌نه لاوازه‌کان دابنرێت.
بواره‌کانی سه‌رپه‌رشتیاری بۆ پێشکه‌وتن و به‌رزکردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌ده‌یی و پسپۆڕی هه‌موو بواره‌کان ده‌گرێته‌وه که له دوور و نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی فێرکاری ناو قوتابخانه‌یه‌ک هه‌یه. هه‌موو کاره‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی و خوێندکار به کار ده‌هێنرێت. هیچ بوارێک یا لایه‌نێک نامێنێت که هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرێت یا گفتوگۆی له سه‌ر نه‌کرێت، هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌ک هه‌ڵده‌درێته‌وه، هه‌موو ژێر به‌ردێکی سیسته‌مه‌که سه‌یر ده‌کرێت. کاره‌که هه‌مه لایه‌نه‌یه و هه‌ر سێ ساڵ جارێک ئه‌نجام ده‌درێت. بواره‌کانی سه‌رپه‌رشتیاریه‌که زۆرن، له‌وانه.
دڵنیایی و دڵخۆشی قوتابیان
مرۆڤه‌کانی ناو سیسته‌می دیموکراتی به شێوه‌یه‌کی گشتی مرۆڤی دڵنیا و ئارام و له سه‌رخۆن. ئه‌گه‌ر قوتابخانه به شێوه‌یه‌کی دیموکراتی به‌ڕێوه‌ببرێت، قوتابی هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی ده‌کات. کاری سه‌رپه‌رشتیار له‌م بواره‌دا دڵنیابوونه له‌وه‌ی که قوتابیه‌کان له قوتابخانه‌که‌یاندا هه‌ست به دڵخۆشی ده‌که‌ن، ترس بوونی نابێت. قوتابی ده‌بێت ناوه‌ند بێت، مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌ر و کارمه‌ندانی تری په‌روه‌رده‌یی ده‌بێت کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هابنه‌ماییه‌کانی قوتابخانه له هه‌موو وانه و کار و چالاکیه‌کدا ڕه‌نگی دابێته‌وه. ئه‌م بواره سازشکردن و گفتوگۆ هه‌ڵناگرێت، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌ک له یاسا دا هاتووه جێبه‌جێبکرێت.
ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی کاتێک که به ناو پۆله‌کان و قوتابخانه‌که‌دا هاتووچۆ ده‌کات، هه‌ستبکات که هارمۆنی باڵی به سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی قوتابی و قوتابی، مامۆستا و قوتابی دا کێشاوه. ژینگه‌ی ناو پۆل ده‌بێت هێمن و ئارام بێت. هه‌موو که‌س مافی تاکه‌که‌سی پارێزراو بێت. ڕێز له بیروبۆچوونی یه‌کگرتن ده‌بێت به ڕۆشنی ببینرێت له په‌یوه‌ندیه‌کانی ناو قوتابخانه‌دا.
به شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕی له قوتابخانه‌کانی سوید دا زۆر به وردی سه‌یری ئه‌م لایه‌نه ده‌که‌ن و دوای سه‌ردانی قوتابخانه‌که زۆر به وردی له سه‌ری ده‌نوسن. هه‌موو که‌م و کوڕیه‌ک له‌م بواره‌دا ده‌بێت زوو چاره‌سه‌ر بکرێت.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیک بکە…..