عومەر مەرگەیی: کیلۆ قەندەکەی ئەوێ ڕۆژێی مەکتەبی ئەمیر، فازیل میرانی توڕە کردووە

0

کیلۆ قەندەکەی ئەوێ ڕۆژێی مەکتەبی ئەمیر، فازیل میرانی توڕە کردووە
عومەر مەرگەیی
کاتێک گوێ بیستی وتەکانی بەڕێز فازیل میرانی دەبم دەمجوڵێنێت دەستی هاوکاری بۆدرێژ بکەم، چونکە دەزانم ئەو ناتوانێت شەن بە مۆدێلی نوێ بکات، سەردەمی ئێستای ئێمە سەردەمی بەڕێوەبردنی کاری دەوڵەتی بیرۆکراسیە، کە سانێکی وەک ناوبڕاو دەستی ” سەرۆکی حکوومەت و دەسەڵاتی قەزا “یان بەستوە و ڕێگە نادەن ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی مۆدێرن و زانستی دامەزرێت،  بیرکردنەوەو میتۆلۆگیای شاخ بەسەرچوو. دەبێت کاک فازیل ئەو ڕاستیە بزانێت هەیکەل و شێوەی پەیوەندی ستروکتووری خێڵ، پێش قۆناغی دروست بوونی دەوڵەتە. ئەم قۆڵ هەڵ ماڵینە دژ بە گەشەکردن و بەرەو پێشەوە چوونی کۆمەڵی نوێیەو ڕەنگە لەمەودوا ڕێگرو کۆسپ بێت و پرۆژەو خەونەکانی داهاتوومان هەڵدێرێت.
پرسیارێک لە بەردەم دەسەڵاتی قەزائی قوت دەبێتەوە : چی بکەین؟.
یەکەم هەنگاوی ڕاست لەسەر ڕێگای ڕاست، لە کوێوە دەست پێدەکات؟.
کەم کەس بە ئارەزووی خۆی ، حەز دەکات مافی خەڵک نەخوات و دەستدرێژی نەکات و سنوور و ڕێنمایی پێشێل نەکات. بۆیە یاسا بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵ ڕەچاوکراوە. بەڵێ حکوومەت لە جێبەجێکردنی یاسا و سەقاگیرکردنی ئاشتی و ئاسایش بەرپرسیارە. بەسەرەتاتکێی دەسەڵات و قانون و سزادان، ژمارەی سنوور بەزاندن و ڕێنمایی و ڕێسا پێشل کردن کەمتر دەبێتەوە. یاسا چاوی سورنەکردەوە لە هەموو لایەک درزو کەلێن پەیدا دەبێت، ناکۆکی کۆمەڵایەتی و ئایینی بەرەو تەقینەوە دەچێت و دەسەڵاتی بچووک بچووک لە پشتەوەی حکوومەت گەمەی ناشیرینی خۆی دەکات و بە ڕیشی سپی دەسەڵاتی حکوومەت پێ دەکەنێت.
ئاشکرایە رەخنەگرتن یارمەتی دەسەڵات دەدات کەم و کورتیەکان بخێرێنە بەرچاو، ئەویش بەدوایاندا بچێت. بەڵام بەرسڤی بەڕێزیان نەخزمەت بەحکومەت دەکات و نە بە پارتەکەشی. حکوومەتەکەی ” د. بەرهەم ” سەرەرای گەمارۆدان و پەلامار و پاشقول لێگرتن، توانیویەتی لە ماوەی دووساڵی ڕابووردوی کۆمەڵی کورد لە هەل و مەرجی پەرێشانی و دوو ئیدارەیی، بۆ ئاستێکی زۆر بەرزو ژیاری بگوێزرێتەوە. لەهەمان کاتدا ئەم لێدوانەی بەڕێزیان بەرنامەو سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی  بچووک بچووککردەوە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com