بۆ گەنجانی فەیسبووک وڵات چاوه‌روانی شتی جوانتر له ئێوه ده‌كات نەک بەردەوامی دان بەپەیامەکانی شەڕ
سەیوان ئەحمەد
به‌م دواییانه و به‌تایبه‌ت له دوای روداوه‌كانی بادینان..ده‌بینین چۆن هه‌ر له سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه هه‌تا ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی و ئه‌ندامانی ئاسایی حیزبه‌كان و خه‌ڵكانی ئاساییش فه‌یسبوك به‌كار ئه‌هینن بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان. ئه‌وه مافیكی ئاسایی هه‌موو كه‌سیكه به‌تایبه‌ت له م كاته‌دا ئه‌م تۆره جالجالۆكه‌ییه هه‌موو گوند‌و شار‌و چاروچكه‌كانی كوردستانی به توندی پێكه‌وه گریداوه و تێکەڵ بەجیهانی کردوون. ئه‌گه‌ر بته‌ویت له‌خیراترین كاتدا په‌یامه‌كه‌ت بگات ئه‌وا هیج گومانی تیدا نیه به هه‌لبزاردنی تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك ئامانجه‌كه‌ت بیكاوه, ئه‌وه‌بو له كاتی بلاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو كه‌نالی سبێده ماوه‌یه‌ك دوای به‌یجه‌كه‌ی ئه‌میندار به‌یامه‌كه‌ی خوینده‌وه, سه‌رۆكی هه‌ریمیش بریاریدا به‌دروستكردنی لیزنه‌یه‌ك به‌هه‌مان شیوه‌كوردستان تیفی زور دوای به‌یجه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم بریاره‌كه‌ی خوینده‌وه, هه‌ر بۆیه له ئیسته دا خیراترین كه‌ناله بۆ گه‌یاندنی به‌یامه‌كەت.
من بۆخۆم ئه‌م ماوه‌یه شه‌ری ناوخۆم بیركه‌وته‌وه كه جۆن هه‌مو خه‌لكی گوێیان له رادیو ئه‌گرت بۆ زانینی دوایین هه‌وال, ئیسته‌ش به هه‌مان شیوه خه‌لكی كوردستان بۆ زانین و گه‌یاندنی دوایین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی بادینان سه‌رگه‌رمی به‌كارهینانی فه‌یس بووك وه ك به‌دیلی رادیۆكه‌ی شه‌ری ناوخۆ, جاران خه‌لك ته‌نها گوی را ده‌گرت و هیچی نه‌ده‌وت به‌لام ئه‌مجاره‌یان فه‌یس بووك را دیوكه نیه هه‌ر گوی ی بۆ بگریت به‌ڵكو ریگه‌ی ئه‌وه‌شت بی ئه‌دات رای خۆت ده‌ربریت و زانیاری خۆت بگه‌یه‌نیت به‌لام جۆن؟.
له‌بیرمه له كاتی شه‌ری ناوخۆدا تاكه هیوایه‌تم هه‌بونی رادیویه‌كی قیساره‌بوو به‌ڵام سوپاس بۆ خوا‌و به خۆشحالیه‌وه نه‌بوم به خاوه‌نی ئه‌و ئامیره بجوكه جونكه به دڵنیاییه وه زور شتی ناخوشم به گویدا ئه‌چوو هه‌رجه‌ند ئه‌و كاته ته‌مه‌نم زور نه‌بوو به‌ڵام به ئاشكرا هه‌ستم به قسه زبر‌و ناخۆشه‌كان ئه‌كرد، كاتیك باوكم یان كه‌سیكی تر گویی له رادیۆ ئه‌گرت و منیش له و نزیكیانه‌وه بوم.. به‌لام ئیسته‌ش فه‌یسبووك وه‌ك رادیو قیساره‌كه‌ی لیهاتووه بۆ گه‌یشتنی په‌یامه‌كان به‌لام دیسان به زمانه زۆر زبره‌كه دیسان به‌رانبه‌ریش به‌زمانیكی زبرتر وه‌لام ئه‌داته‌وه .كار له‌وه‌دا نه‌ماوه وشه‌ی زبر به‌كار به‌ینی بۆ ته عبیركردن له مانای نوسینه‌كانیان به‌لكو زورێكیان ده‌چنه خانه‌ی ناو زراندن و بگره جنێویش….. دەسەڵاتمان نییە تەنها ئەتوانم بڵێم تكایه فه‌یسبوك مه‌كه‌ن به‌رادیو قیساره‌كه‌ی سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆ.. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه كه چه‌ند به‌یجیك هه‌ن به ناوی گه‌نجانی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان..ئه‌توانم بڵێم رۆڵێكی خراپیان گێراوه…. جونكه هه‌یشه به زمانیكی زۆر زبر ئه‌نوسن ئه‌مه له‌كاتێكدا خۆیان هه‌میشه گله‌یی له جیلی پێش خۆیان ئه‌كه‌ن به وه‌ی كه ئه‌وان پێشتر‌و له‌كاتی شه‌ری ناوخۆدا چۆن بوون… به‌ڵام له‌مرۆدا ئیسته ئه‌م لاوانه له رێگه‌ی به‌كارهینانی فه‌یسبوكه‌وه له شه‌رێكی زور قورس و بێمانادان….من پێم وایه كه ئه‌م شه‌ره‌ی فه‌یسبووك كاریگه‌ری خراپی خۆی ئه‌بێت و به‌ئاسانی ناتوانریت بن بر بكرێت و دوای هێوربونه‌وه‌ی بارودوخه‌كه‌ش ئه‌م گه‌نجانه هه‌ر درێژه به‌م شه‌ره بێ مانایه ده‌ده‌ن.
وڵات چاوه‌روانی شتی له‌وه زیاتر‌و جوانتر له ئێوه ده‌كات و به كاره‌شتان خوتان ئه خه نه‌وه ریزی ئه‌و جیله‌ی كه ئیوه گله‌یی و گازانده‌تان لێیان هه‌یه…ئێوه‌ش بۆخۆتان به‌ناوی گه‌نجانه‌وه كه مه رج نیه رای زورینه‌ی گه‌نجانی پارته‌كانتان له‌گه‌ڵتان بێت,, شه‌ریكی نوێی ترتان به‌شكاندنی یه‌كتر و راهینانی لاوان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی ناشیرین به یه‌كترو خوشتركردنی ئاگری ئه‌و شه‌ره نا له باره ده‌ستپێكردوه … من له بیرمه له‌سه‌رده‌می شه‌ری ناوخۆدا چ جۆره زمانێكی زبر‌و ناخۆش به‌كار ئه‌هات و دواتر ئێسته هه‌موو كه‌س ئه‌و جوره زمانه ئه‌داته‌وه بەر ره‌خنه و ره‌نگه ئه‌دمینه‌كانی ئه و په‌یجانه‌ش هه‌مان رایان هه‌بوبیت… بۆیه داواتان لێ ئه‌كه‌م چیتر ئه‌م شه‌ره بی مانایه رابگرن و هه‌وال و زانیاری بگوازنه‌وه نه‌ك به‌رده‌وامی بده‌ن به‌م شه‌ره، با هه‌مان په‌یام كه له رادیو قیساره‌كانه‌وه ئه‌مان بیست ئیسته له فه‌یس بووكه‌وه نه‌یبیستین.
سەیوان ئەحمەد: بۆ گەنجانی فەیسبووک وڵات چاوه‌روانی شتی جوانتر له ئێوه ده‌كات نەک بەردەوامی دان بەپەیامەکانی شەڕ
0
Share.