ئه‌وه نه‌فامی یه میلله‌تێک به‌بانگه‌وازی که‌سێک بڕژێته سه‌ر شه‌قام و ماڵی خۆی وێران بکات
سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه حیزبێک ناوچه‌یه‌ک داگیربکات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت حیزبێکی تری ئیسلامیش خۆی بکاته‌وه‌کیلی خودا
حه‌مید عه‌زیز: لەوەڵامی تەوەرێکی نوچەنێت دا.
له‌جه‌نگه‌ڵ و له‌ناو ئاژه‌ڵانیشدا دنیای دڵنیایی و ژیانی باش به‌ڕێ ده‌کرا ئه‌گه‌ر غه‌ریزه‌ی سروشتی برسێتی نه‌بوایه که‌چی ده‌سه‌ڵات و سه‌رانی کورد به‌و هه‌موو تێر‌و ته‌سه‌لیی و بودجه زه‌به‌لاحه‌وه واز له‌ملاملانێ و ملشکانی یه‌کتر ناهێنن. ده‌سه‌ڵاتێک خۆی به‌ئاغاو خاوه‌نی ناوچه‌یه‌ک بزانێت و حزبێکیش خۆی به‌وه‌کیلی خودا بزانێت وڵات چۆن به‌ره‌و به‌ربه‌ریه‌ت ناچێت و بۆن کڕوزی هه‌مه‌جیه‌تی لێ نایه‌ت..!!.؟.
له‌وه‌ده‌چێت ئه‌م نیشتمانه له‌مێژینه‌ماندوه‌ی ئێمه‌هه‌رگیز هێمنی نه‌بێته‌میوانی ماڵه‌داڕماوو ئاڵۆز‌و بێ سه‌روبه‌ره‌که‌ی ده‌شێت هه‌رگیز له‌نیعمه‌تی ئارامی و پێکه‌وه‌ژیان و پێشکه‌ووتن نه‌خوات و ژیانێکی مرۆڤ ئاسا به‌خۆیه‌وە نه‌بینێت ده‌شێت هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌بێته هاوڕێی ئازادی و دڵنیایی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی چونکه بیست ساڵ حوکمڕانی خۆبه‌خۆیی (1991/2011) سه‌نگی مه‌حه‌که‌و ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نها به‌خێوکردن و قه‌ڵه‌و کردنی کۆمه‌ڵێ مشه‌خۆری خۆپه‌رست و ناعه‌قڵانی و ئینتیهازی و کردن به‌سه‌رمایه‌داریان له‌ڕێگه‌ی پاره‌ی حیزبه‌وه که‌قوتی خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌م نیشتمانه برینداره‌یه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه گه‌وره‌ترین جیاوازی چینایه‌تی دروست ده‌بێت که‌ئازارو دواکه‌وتنه‌که‌ی هێنده‌ی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌و زیاتریشه چونکه‌کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی که‌ناڵێکی سیاسیه‌و چاره‌سه‌ری هه‌یه به‌ڵام جیاوازی چینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری یه ساڕ‌ێژ کردنی نه‌زیفی خوێن و برینه‌که‌ی زۆری ده‌وێت و په‌یوه‌ندی به‌ڕۆشنفکری کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌هه‌یه. ئه‌گه‌ر وه‌کو مێژووش بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ دوواوه له‌ساڵانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و (1912/2011) که‌له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینانی و شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ مه‌حمودی حه‌فید و بارزانی و تاڵه‌بانی و هتد.. کورد یه‌ک پارچه‌و یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک ده‌نگ نه‌بووه‌و هه‌میشه ده‌ستمان به‌دوعاوه بووه که‌ئه‌م میلله‌ته‌ڕه‌ش و ڕوته هه‌نگاوێک وه‌کو مرۆڤی وڵاتانی تر خاوه‌نی ماف و ژیان بێت، به‌ڵام ئه‌وه نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که هه‌ر په‌رش و بڵاوو دژ به‌یه‌کن. نائومێدی میلله‌تێک هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌کانێتی که‌هۆکارن تێیدا بۆیه هه‌میشه وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد بێ هیوا سه‌رمان کردۆته‌سه‌رجێگا.
به‌درێژایی مێژووی کوردستان و کورد دوو ئامانج و مه‌رامی سه‌ره‌کی بونه‌ته هۆی دواکه‌وتن و سه‌قه‌تبوونی شۆڕش و مرۆڤی کورد:
1/ کورد نامه‌دەنیانه شۆڕشی کردوه‌و خێڵه‌کیانه ژیان و خه‌باتی خۆی گرێ داوه به‌کات و شوێنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خۆی بۆیه ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و شێخ و مه‌لا سیاسه‌تی بۆ کردووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شۆڕشی ڕۆشنبیری و تێکۆشانی مه‌ده‌نیانه‌و بواری فیکری نه‌کردوه، له‌پێش شۆڕشی چه‌کداریه‌وه بۆیه هه‌میشه دوای ڕوبارێک خوێن و ماڵوێرانی هه‌ره‌س به‌هه‌موو شۆڕشه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی کورد هێنراوه‌و دووژمنانی گه‌لی کورد زۆر به‌ئاسانی ده‌سه‌ڵات و زاڵبوونی خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا.
2/ فیکری ئیسلامی وه‌کو حیزب کاری خه‌بات و تێکۆشانی کردووه به‌ڵام به‌کاڵ و کرچی و نامه‌ده‌نیانه‌و ناسه‌رده‌میانه‌بووه، چونکه حیزبی سیاسی هه‌موو بیر‌و پرۆگرامیان سنورداربووه‌و بێجگه له‌وه‌ش فکرو ئایدیای نه‌ته‌وه‌ییان نه‌بووه. مێژووی کۆن و نوێ و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت حیزبی ئیسلامی سیاسی هه‌رده‌م ده‌نگی نه‌هێناوه که‌سه‌رتۆپک و ڕابه‌ری گه‌ل بێت نه‌له‌شاخ و نه‌له‌شار ئه‌وانیش جۆرێک له‌خۆسه‌پاندن و بۆ تێرکردنی پلانه‌کانی تورکیا‌و ئێران و سعودیه کاریان کردووه له‌زه‌ره‌ری پرۆسه‌ی خه‌باتی گه‌لی کورد‌و به‌قازانجی دووژمنان بووه. له‌ڕاستیشدا ئاین و سیاسه‌تیان نه‌وتووه به‌ڵکو ئاین و په‌رستن ئاین و کاری باشه لێک نزیکترن وه‌کو له‌سیاسه‌ت چونکه له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌تا ئێستاش سیاسه‌ت درۆ‌و فڕوفێڵه‌و له‌خزمه‌ت خه‌ڵکدا نی یه ئه‌ی چۆن ئاینێکی خودایی ده‌که‌یته‌سیاسه‌ت و فڕوفێڵ بۆ مه‌رامی حیزبێکی سیاسی و .. هتد .
له‌ڕاستیدا هه‌ر دۆخێکی ناله‌بار له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا هه‌بێت زه‌ره‌ری یه‌که‌م که‌ده‌یکات وڵاته‌که‌و خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، به‌تایبه‌ت چینی ژێره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو ڕۆشنبیران ده‌گرێته‌وه. به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی ژیر‌و به‌توانا له‌ڕوی عه‌قڵه‌وه‌هه‌رگیز شه‌ڕو ئاژاوه‌نی یه، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان عه‌قڵ و ڕۆشنبیری دروستی ده‌کات.
هیچ شتێک له‌خزمه‌تی کوردا نی یه، هێنده‌ی یه‌کبوون و له‌یه‌کگه‌یشتن له‌ناوخۆی خۆیدا به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌کو مێژوو شایه‌تحاڵی ئێمه‌یه، زۆر که‌م له‌یه‌ک گه‌یشتوین و زۆر که‌م یه‌کبوونمان زانیوه هه‌میشه‌په‌رته‌وازه‌و ناحه‌زی یه‌کتربووین، بۆیه ته‌نها میلله‌تێکین له‌هه‌موو جیهاندا که‌گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌بین و ده‌وڵه‌تمان نه‌بێت، که‌ئه‌مه مایه‌ی ئازاره بۆ نیشتمان په‌روه‌ران و دڵسۆزانی وڵات به‌تایبه‌ت ڕۆشنبیران.
له‌ڕاستیدا میلله‌تی کورد‌و سه‌رانیان پێویستیان به‌ئایدیای نوێ و بیر فراوانی و ڕۆشنفکری هه‌یه،پێویستیان به‌بیری مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌م هه‌یه. نه‌ک بیری کۆنه‌په‌رستی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵات چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره کۆنه‌په‌رستی یه، جیاوازی چینایه‌تی دروست ده‌کات، که‌هیچ که‌متر نی یه‌له‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی چونکه به‌هه‌مان شێوه چه‌وساندنه‌وه‌یه‌و به‌ڵکو زۆر ترسناکتر‌و کووشنده‌تره‌و هه‌ستی هاووڵاتیبوون ناهێڵێت لای مرۆڤ.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نه‌فامی یه میلله‌تێک به‌بانگه‌وازی که‌سێک بڕژێته سه‌ر شه‌قام و ماڵی خۆی وێران بکات، ئیتر ئایا ئه‌و که‌سه ئاینی بێت یان علمانی بێت جیاوازی نی یه چونکه‌ده‌یان جار به‌به‌ڵگه‌وه سه‌رانی کورد پیاو خراپ و فایلدار ده‌رچوون و له‌ناویاندا سه‌دان مه‌لای ئاینیش له‌دوای ڕاپه‌ڕین پیاوی به‌عس بوون و له‌ساڵانی ( 1988/2003 ) سوێندو قورئانیان خواردوه که‌ئه‌م ماڵوێرانی و شه‌ڕو وڵات سوتانه، خه‌تای کورده‌و به‌عس و سه‌دام بێ تاوانه. بۆیه‌جێگه‌ی داخه له‌بڵنگۆیه‌که‌وه‌و له‌لایه‌ن که‌سێکی ساده‌ی کۆلکه‌خوێنه‌واره‌وه که‌هه‌ست و ئه‌رکی هاووڵاتیبوونی و لێپرسراوێتیش نازانێت، شیرازه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک تێکبدرێت و یاری به‌هه‌ستی کۆمه‌ڵگایه‌ک بکرێت و ماڵ و شوێنی گه‌شتیاری و ده‌رگای ڕزق و مه‌ڵبه‌ندی حیزبی سیاسی و.. هتد بسوتێنرێت به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه‌که کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌فتوای که‌سێک هه‌ستێت و ئاشووب بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی دروست بکات، ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌ئاستێکی نزمی زۆر زانستی و که‌م هەستی و نامرۆییدایه. له‌هه‌مان کاتدا سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه حیزبێک ناوچه‌یه‌ک داگیربکات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و که‌سیترو حیزبی تر بوونی نه‌بێت و حیزبێکی تری ئیسلامیش خۆی بکاته‌وه‌کیلی خودا..!! . میلله‌تی کورد فره ئاینه‌و ده‌بێت ڕێز له‌هه‌موو ئاینه‌کانی تری بگیرێت هیچ که‌س لایه‌ن و ئاین و مه‌زهه‌بێک بۆی نی یه،خۆی فه‌رز بکات به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا هه‌موو یه‌کسانین له‌به‌رده‌م یاسا‌و ده‌وڵه‌تدا. ده‌بێت مرۆڤ ڕێز له‌مرۆڤ و ئاینه‌کانیتر بگرێت له‌هه‌مان کاتدا هیچ ئاینێک بۆی نی یه‌خۆی فه‌رزبکات به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا هه‌روه‌کو ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌یکه‌ن و ئیسلام به‌سه‌رتۆپکی هه‌موو ئاینه‌کان داده‌نێن، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌چونکه هه‌موو ئاینه‌کان بۆ مرۆڤایه‌تین و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاینی خوادایه‌کن.
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بێت له‌پێشدا چاو به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه‌و یه‌کسانی و ماف و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌خشێته‌تاکه‌کانی خۆی ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌خۆی به‌هێز ده‌بێت و نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه‌که‌لاوازو نابووتی ده‌کات و میلله‌تیش ده‌فه‌وتێنێت.
له‌ڕاستیشدا ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته که‌سنور بۆ پیاوانی ئاینی دابنێت و له‌بڵنگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه کێشه‌و ئاڵۆزی دروست نه‌که‌ن، چونکه میلله‌تی کورد بێجگه له‌وه‌ی له‌ناوخۆی خۆیدا لاوازه‌و پایه‌یه‌کی به‌هێزی نی یه‌وه‌کو ده‌وڵه‌ت له‌هه‌مان کاتدا دوژمنی ده‌ره‌کیشی زۆره‌و هه‌ر ئه‌و وڵاته ئیسلامیانه‌ی ده‌وروبه‌ری دوژمنی سه‌ره‌کی کوردن، بۆیه ده‌بێت و ئه‌رکێکی مه‌زنه‌له‌سه‌ر هه‌موو حیزب و ده‌سه‌ڵات و تاکه‌کانیشی ڕێزی ئه‌و ناوچه‌یه بگرن که‌هه‌موو به‌به‌شداری یه‌کتر دروست بووه‌و خوێنی هه‌مووی له‌سه‌ر ڕژاوه‌و تاکه‌حیزبێ یان تاکه‌که‌سێک به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی ئه‌وه‌ی نی یه‌که‌چاره‌نوسی ئه‌و میلله‌ته ده‌ستنیشان بکات و بڕیار به‌ده‌ست و فتواده‌ری بێت.
کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌تا ئێستا له‌واتای دیموکراسی نه‌گه‌یشتووین و ناگه‌ین یان ده‌گه‌ین و زۆرمان ماوه بۆیه له‌حیزبه علمانی یه‌کانه‌وه بیگره‌هه‌تا ئیسلامی یه‌کان بچوکترین ماف ناده‌ن به‌که‌س و واش تێگه‌یشتوون له‌دیموکراسی یه‌ت که‌ته‌نها هه‌ڵبژاردنه.
حیزبه‌ئیسلامی یه‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌دیموکراسی و ماف و ئازادی تاک نه‌گه‌ییون هه‌میشه‌خۆیان و ئاینه‌که‌یان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، به‌ڵام نازانن که‌جوانترین و باشترین ژیانێک ئه‌وه‌یه که‌فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌ئاینی و فره‌حیزبی دروستی ده‌کات، باهه‌موو ئاوڕێک له‌مێژوو بده‌ینه‌وه‌و سه‌یری ئه‌مڕۆش بکه‌ین ده‌بینین زۆر کارهایه‌ک هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت و ده‌بێته‌هۆی دواخستن و نابوت کردنی مرۆڤ.
هه‌موو میلله‌ت و نیشتمانێک هه‌موو چینه‌جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵ و سیاسیه‌کانیش پێکه‌وه‌جوانن و فره‌ئاینی و فره‌نه‌ته‌وه‌یی جوانتره له‌تاکڕه‌وی و دیکتاتۆری و توتالیتاری بۆیه پێویسته‌عه‌قڵه‌کان بگۆڕدرێن بۆ به‌ره‌و مه‌ده‌نی یه‌ت و شارستانی یه‌ت، نه‌ک به‌ره‌و نه‌زانی و گێلێتی و خوڕافه‌و کۆنه‌په‌رستی و تاک هێزی .
حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
Hamid774@yahoo.com
Fb : Hamid Aziz
