نوچەنێت: تایبەت
عادل نوری كه یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه، ره‌خنه له‌و حزبه ده‌گرێت و ده‌ڵێت، یه‌كگرتوو دووفاقیكردووه، ده‌پرسێت،له‌كاتێكدا ئەبوبەکر هەڵەدەنی زۆر هەڵەی كرد بۆچی هیچ ئیجرائاتێكی لە گەڵ نەکرا؟ به‌پێویستیشی ده‌زانێت یه‌كگرتوو وه‌ڵام بداته‌وه، كه‌بۆچی له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌دنی هه‌ڵوێستی وه‌رنه‌گرت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عادل نوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌داته‌وه، كه له نوچه‌نێت وتبووی، عادل نوری له ئه‌جێندای یه‌كگرتوو ده‌رچووه، بۆیه ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ كراوه.
13ی حوزەیران ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان، لەگەڵ چه‌ند په‌ڕله‌مانتارێكی حزبه‌كه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه، بەشداری کۆبوونەوەیەکی په‌ڕله‌مانی كوردستانیان کرد، که دواتر پارتی به “گەلەکۆمە” لە دژی خۆی ناوی برد، دوای ئەو کۆبوونەوەیەش دۆخی سیاسی هەریم تێکچوو، بەڵام وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو بڕیاریاندابوو فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كه‌ن، هیچ ئیجرائاتێکیشیان لە گەڵ ئەبوبەکر هەڵەدنی نەکرد.
دواتر له هه‌ڵوێستێكی پێچه‌وانه‌دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لە رۆژی 12-4-2016 عادل نووری ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتوو چووە پاڵ پەرلەمانتارە مانگرتووەکانی بەغدا، و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كرد، به‌تۆمه‌تی ده‌رچوون له یه‌كڕیزی كورد له به‌غدا و له ئه‌جێندای حزبه‌كه‌ی، یه‌كگرتوو ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ عادل نوری كرد و له فراكسیۆنه‌كه‌یان دووریان خسته‌وه، نوری له‌و باره‌یه‌وه دەڵێت، ئه‌وه دوو فاقیی یه‌كگرتووه “ئەبوبەکر هەڵەدنی، هەڵەی زۆری هەبوو و هیچ ئیجرائاتی لە گەڵ نەکرا، هەروەها به‌شدارینه‌كردنی پێنج ئەندام پەرلەمانەکەی بادینانی یەکگرتوو، لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە 19ی ئابدا، دەرچوون بوو لە بڕیاری حزبی. ئەوەی من هیچ پەیوەندی نە بە یەکگرتووەوە هەبووە و نە بە یەکێتی ناوماڵی کوردەوە هەبوو به‌ڵام ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌كرا”.
عادل نوری زیاتریش ده‌ڵێت”من لە دەستەی دامەزراندنی یکگرتووی ئیسلامیم، بۆیە ئەو ئیجرائاتە بۆ من زۆر بە پەلە بوو، و ناحەقییەکی گەورە بوو بەرانبەر بە ئێمە کردیان، لە کاتێکدا سەرکردایەتی کورد داوی 40 رۆژ نەیانزانیوە چ بڕیارێک بدەن بە چیا دەزانن ئێمە باشمان نەکردووە تا ئیجرائاتمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق كه یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامییه، دەشڵێت” دەبێت سەرکردایەتی یەکگرتوو وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە، بۆچی ئیجرا ئات به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌دنی نه‌كراو به‌رانبه‌ر ئێمه كرا ؟ ” پێشی وایه”رەنگە هۆكار ئه‌وه بێ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی خەڵکی سلێمانی بێت و جەماوەری زۆری یەکگرتوو پشتیوانی بێت و من خەڵکی گەرمیان بم و ئەو جەماوەرەم نەبووبێت، بەڵام من نە خۆم بە گەرمیانی و نە بە هێچ شوێنێکی دیکە نازانم، بەڵکو من لە ئاست هەموو کوردا کار دەکەم و ئامانجم گەورەترە لە ئامانجی یەکگرتووش، كه‌ئامانج کورد و کوردستانە لە هەر چوار پارچەکە، بڕیارمداوە کەسێکی ئازا و ئازاد بم چی بە باش بزانم بۆ گەلەکەم بیکەم و ئەگەر لە گەڵ بەرژەوەندی لایەنێک نەبێت، کێشەی من نییە. بەڵی ئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو كردنی به‌رانبه‌ر به من و هه‌ڵه‌دنی دوو فاقییە و بانێكه دوو هەوایە و خەڵکیش ئەوە دەڵێت”.
عادل نوری ئه‌وه‌ش بیر ده‌هێنێته‌وه كه بۆخۆی وازی له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو هێناوه، به‌ڵام جێی پرسیاره بۆ ئه‌و كه‌بۆچی یه‌كگرتوو به‌یاننامه‌ی ده‌ركردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی” من بۆ ئەوەی من بتوانم کاری پەرلەمانتاریم وەک پێویست راپەڕێنم، بەبێ هیچ فشارێکی حزب دەستپێشخەریم کرد و، پێش چەند کاتژمێرێک ئەندامێتیم هەڵپەسارد، دوای ئەوە مەکتەب سیاسی کە پێموایە، پەلەیان کرد بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە منیان دوور خستۆتەوە، ئەگەر په‌له نییه چ پێویست دەکات بەیاننامەیەک بڵاو بکەنەوە و بڵێن عادل نوریمان لە فراکسیۆن دوور خستۆتەوە؟ لە کاتێکدا من خۆم ئه‌ندامێتیم هه‌ڵپه‌ساردبوو، و ئەندام فراکسیۆنێک نەبم، لە چی دوورم دەخەنەوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنە کوردییەکان نازانن بگەڕێنەوە بەغدا یان نا. دوای 40 رۆژ و دوای رووداوەکان هێشتا بەرچاویان روون نییە، کە بەرژەوەندی کورد لە کامیاندایە. ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێت”گەر بەرژەوەندی کورد لەوە دایە بگەڕێنەوە بەغدا، ئەی چۆن چۆڵیان کرد؟ بۆ نازانن بگەڕێنەوە باشە یان نا؟ تا ئێستاش سەرکردایەتی سیاسی کورد بڕیاری نەداوە لە گەڵ کام لایەنی بەغدا بن؟”.
عادل نوری دڵگرانه به‌وه‌ی كه “بە شێوازێکی زۆر ناشیرین و دوور لە رەوشت و شەڕێکی راگەیاندنیان دژ بە دوو پەرلەمانتار دەستپێکرد كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌یه‌كی ناڕازیی په‌ڕله‌مانی عێراق بوون (مه‌به‌ست خۆی و تاڤگه ئه‌حمه‌د په‌ڕله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه)، هەروەها دژ بە ماڵ ومنداڵمان، ئه‌وه‌ی كرا ئەو پەڕی پاوانخوازی و دیکتاتۆریەت و سوکایەتییە بەرانبەر بە ئازادی تاک و پەرلەمانتار، دەیانەوێت پەرلەمانتار کۆیلەی حزبە سیاسییەکان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بن، لە کاتێکدا سەرۆک فراکسیۆنەکان خۆیان نازانن بەردەمیان چی تێدایە و هیچ بەرچاو روونیەکیان نییە بۆ رووداوەکان، ئێمەش وەک عەرەبانە بە دوایانەوە بین”.
نوری جەخت لە راستی سیاسەتی خۆی دەکاتەوە و دەڵێت “من 13 ساڵە لە بەغدام و دەزانم سیاسەت لەوێ چۆنە و سیاسییەکانی بەغدا بە شیعە و سوننەوە دەناسم و دەزانم چۆنن. دەبوایە عادل نوری بەرچاو روون و ئاڵا هەڵگری ئەو پرۆسە سیاسییە بوایە. هەروەها بۆچوونەکەی ئێمە دروست دەرچوو، ئەو بەرەیەی ئێمە کە بەرەی چاکسازییە، سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمیان کرد، لە کاتێکدا زیاتر لە دوو حەفتەیە سەلیم جبوری و لایەنەکانی دیکەی عێراقی دەیانەوێت سەردانی بکەن، بەڵام دەرگایان لە روودا داخراوە”.
سەبارەت بەو بەرەیەی بەناوی” بەرەی چاکسازی” دروستبووە و دوو پەرلەمانتاری کورد تێیدا بەشدارن، ده‌ڵێت “ئێمە بەهێزترین و گەورەترین و تۆکمەترین بەرەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو پڕۆژانەی کە بەرژەوەندی کوردی تێدایە دەبێت لە ئێمەوە دەربچێت و لە بەرژەوەندی کورد نییە دژایەتی ئەو بەرەیە بکات، چونکە هەر بڕیارێک ئێمەی لەگەڵ نەبین مومکین نییە دەربچێت و هەر کاتێک ئێمە پەرلەمان بە جێی بهێڵین شەرعیەتی نامێنێت. کەی لە بەرژەوەند کوردایە لە بەر سەلیم جبوری یان حەیدەر عەبادی یان هەر کەسایەتییەکی فاشیل و دۆڕاوو لە مەیدانی سیاسی عێراق مقەدەراتی گەلی کورد بخەیتە سەبەتەیەکەوە”.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌دنی كلیك لێره بكه …