به‌رده‌كه‌ی یه‌كگرتوو زۆر گه‌وره‌یه ، خوایه به‌ر خۆی و كه‌س نه‌كه‌وێ
سیروان گه‌ردی
من له‌م ره‌وشه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان هیچ قسه‌یكم نه‌كرد كه بۆنی لایه‌نگری پارتی یان یه‌كگرتووی لێ بێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من بڕوام به لێژنه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستان هه‌بوو، من زۆر دڵخۆشم بووم به ده‌ست پێشخه‌ریكه‌ی جه‌نابی مامۆستا علی باپیر و رۆلگیرانی له‌و كاته‌دا، ئه‌وه‌ی لای من جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن بوو كه جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستان رای هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ل، به‌ڵام به داخه‌وه فێڵكردن له پارتی له‌م كاته دا له‌لایه‌ن یه‌كگرتووی ئیسلامیه‌وه كارێكی باش نه‌بوو له به‌ر دوو هۆكار:
1- شكاندنی قسه‌كانی به‌رێز مامۆستا علی باپیر، یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ری سیاسیه جه‌نابی مامۆستا ده‌یكات، كه به رای من شكستی هێنا كه ئه‌مه‌ش مامۆستا علی باپیری خسته مه‌وقیفی ناخۆشه‌وه .
2- ئه‌و شانده‌ی پارتی كه ئاماده‌یی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بوون جیاواز بوون له شانده‌كانی تر چونكه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی به‌رێز ( فازل میرانی ) و خودی به‌رێز ( مه‌سرور بارزانی ) كه ئه‌وه ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات پارتی به نێتیكی زۆر پاكه‌وه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ده‌كات و ئامانجیشی خێر و چارسه‌ر كردنی ئه‌و ره‌وشه نه‌خوازراوه‌یه، له هه‌مانكات به‌ریز ( محمود محمد ) كه به‌رپرسی راكه‌یاندنی پارتیه ، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یە راگه‌یاندنی پارتیش ئاماده‌ی دانوسانی هه‌یه له راكرتنی ئه‌و شه‌ری راگه‌یاندنه، بۆیه نه‌ده‌بوا یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به بێ هیچ مه‌رجێك ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی ره‌تكردبایه‌وه چونكه وه‌ك له قسه‌كانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ یه‌كگرتوو هیچ مه‌رجێكی نه‌بووه پێش كۆبونه‌وه .
بۆیه ئه‌وه‌ی بۆمن گرنكه ئه‌وه‌یه به هیوام پارتی دیموكراتی كوردستان به شێوه‌ێكی برا گه‌ورانه و باوكانه ره‌فتار بكات له‌م دۆخه دا، چونكه باوك هه‌رگیز نایه‌وێ شیرازه‌ی خێزانه‌كه‌ی تێكبدا، دڵنیاشم جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستان زۆر به ئاسانی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه چاره‌سه‌ر ده‌كات و داواشم له یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌یه به شێوه‌یركی منتقی و دوور له هه‌ڵچون و ده‌مارگیری سیاسه‌ته‌كانیان بره‌و پێبده‌ن چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یكه‌ن نه له‌به‌ژه‌وه‌ندی خۆیانه نه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانیش، دڵنیاشم له‌وه هه‌موو سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له‌گه‌ل ئه‌و به‌شداری نه‌كردنه نه‌بوون، بۆیه به‌هیوام ئه‌و به‌رده‌ی یه‌كگرتوی ده‌یه‌وێ هه‌لیگرێ، كه دڵنیام توانای هه‌ڵگرتنی نیه، نه‌به‌ر خۆی بكه‌وێ نه جه‌ماوه‌ری كوردستانیش.
سیروان گه‌ردی: به‌رده‌كه‌ی یه‌كگرتوو زۆر گه‌وره‌یه ، خوایه به‌ر خۆی و كه‌س نه‌كه‌وێ
0
Share.