هه‌ڵوێسته‌كه‌ی یه‌كگرتوو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆرانێكی نوێی
له‌نێوان یه‌كگرتوو و ئیحراجه‌كه‌ی عه‌لی باپیردا
نه‌جات ئه‌حمه‌د
بۆ هه‌ر ئاڵوزیه‌ك و هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بێت دووا جار مێزی گفتوگۆ كۆمانكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه پێویستی به زه‌مینه سازی هه‌یه و هێوكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هه‌یه، له‌نێوان هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو بۆ دانیشتن و ره‌تكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی له‌سه‌ر كێشه‌و ئاڵوزیه‌كانی ئه‌مدوای ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تایه‌ك كه بڵێت نا، به‌ده‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و هه‌رێمه به‌وه‌ی كه مه‌رج نیه هه‌موو داشدامه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه به كه‌یفی خۆیان چۆنیان بوێت وای بڕوێنن و چۆنیشیان بوێت وای سوار بكه‌ن وچۆنیشیان بوێت وای بخۆن، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كگرتوو پاڵه په‌ستۆی جه‌ماوه‌ر ئه‌ندام لایه‌نگرانیه‌تی به‌وه‌ی چۆن له رووتان دێت له كاتێكدا به ده‌یان ئه‌ندام ئه‌و حزبه له زیندانه‌كاندایه كه‌چی سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌و حزبه بێ گوێدانه هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ، چونكه یه‌كگرتووی ئیسلامی پێش هه‌موو كه‌س ئه‌و باش ده‌زانێ كه له سولحه‌كه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ پارتی، چه‌نده له نێوه‌خۆی تووشی گازانده‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و چاودێرانی سیاسی بوویه‌وه و ئه‌ویش بێده‌نگی له ئاستی هه‌ڵبژارد، یه‌كگرتوو باش ده‌زانی كه بۆ ئه‌مجاره زۆر له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت به بێ گوێدانه ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی بچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و له‌ژێر ئه‌و ناره‌زاییه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ڵبژارد، چونكه یه‌كگرتوو له ئێستادا زۆر خۆی به قه‌رزار باری هه‌موو ئه‌وانه ده‌زانێت كه له رووداوه‌كه‌ی بادینان هاوسۆزیان بۆ ده‌ربریوه جا به قسه‌یه‌كی خێریش بووبێت بۆ یه‌كگرتوو شه‌كوایان كردوه بۆیه ده‌بوو یه‌كگرتوو هه‌ر زوو له پێش هه‌موو شتێكه‌وه رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بگرێت، چونكه ناكرێت تۆ خه‌ڵكت له زیندان دابێت و بچیته سه‌ر مێزی گفتوگۆ به هۆیه‌شه‌وه‌ش یه‌كگرتوو له قه‌یرانێكی سیاسیه‌وه خۆی تووشی شكستێكی سیاسی ده‌كرد و ئه‌و هاوسۆزیه‌شی كه بۆ یه‌كگرتوو بۆی دروست بوو به ئاسانی له‌ده‌ستی ده‌دا، چونكه هێشتا سولحه‌كه‌ی رووداوه‌كه‌ی ساڵی 2005یان له‌بیر نه‌چۆته‌وه كه زۆر به بێ ده‌نگی ئه‌و حزبه كردی و ناوه‌رۆكی ئه‌و سولحه‌شی بۆ كه‌س به‌یان نه‌كرد.
یه‌كگرتوو ده‌بوومامۆستا عه‌لی باپیرش تووشی ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌كات و زۆر به بوێرانه له دوێنه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیری بووتایه كه تا ئه‌ندامانی یه‌كگرتوو ئازاد نه‌كرێت ئێمه كۆنابینه‌وه، چونكه نابێت ئه‌و هەڵوێسته‌ی مامۆستا عه‌لی باپیریش له‌به‌ر چاو نه‌گرین كه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باردۆخه‌كه داوه‌یه‌تی، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر له كۆنگره‌كه ووتی ئه‌وه دوا هه‌وڵی ئێمه نابێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه پێویسته هه‌ردوو لا ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرن، كه پێش هه‌ر دانیشتنێك ده‌بێت زه‌مینه‌ی قه‌سه‌كردن له‌نێوانیاندا له‌بار بكرێت ئینجا دابنیشن نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له كاتی چاوڕوانكردنی وه‌فده‌كه‌ی پارتی له باره‌گای ئه‌میری كۆمه‌ڵ یه‌كگرتوو به شه‌رمه‌وه بڵێت نایم و من مه‌رجی پێش دانیشتم ئازادكردنی گیراوه‌كانه، بۆیه پێویست بوو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كگرتوو پێشتر به روونی به هه‌ردوو لایان بدرابوویه.
ئه‌و زۆر روونه هه‌موو دانیشتنێكی له‌نێوان دوو لایه‌نی سیاسی پێویستی به زه‌مینه سازكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌بێت لایه‌نه سیاسه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بگه‌رێته‌وه ئه‌و هه‌رێمه وجارێكی تر بارودۆخی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئاسایی بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی روویدا پەڵه‌یه‌كی ره‌شه له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ده‌مینێ بۆ مێژووی ئه‌و وڵاته كه بلێن له سه‌ده‌ی 21كدا ئه‌و هه‌رێمه به‌وشێوه‌یه حكومرانی ده‌كرا، بۆیه به پێی ئه‌وه‌ی له ئێستادا پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مه ده‌بوو به‌ر له هاتنی بۆ كۆبوونه‌كه ئه‌و دوایه‌ی یه‌كگرتووی به هه‌ند وه‌ربگرتبوایه، جیا له جاری پێشوو به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ باردۆخه‌كه بكردبوایه، چونكه هه‌موومان باش ئه‌وه ده‌زانین كه ئه‌و بارودۆخه له به‌رژه‌وه‌نده پارتی دا نیه و پارتی تێدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێن بۆیه به هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت كار بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی باردۆخه‌كه بكات بۆ به‌ر له رۆژی 2/12/2011 ه.
نه‌جات ئه‌حمه‌د: ده‌بوو یه‌كگرتوو مامۆستا عه‌لی باپیر تووشی ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌كات
0
Share.