گه‌رپێتانباش ناكرێ تێكیشی مه‌ده‌ن؟!
ئیبراهیم بالیسانی
هه‌فته‌ی رابردوو له سنوری پارێزگای دهۆك كێشه‌یه‌كی نه‌خوازراوروویدا! به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه ره‌وشی ئارامی كوردستان جۆرێك له نائارامی لێكه‌وته‌وه! بێگومان ناكرێ ئێمه ئه‌و كێشه‌یه به رووداوێكی خۆرسكانه‌وكه‌س له پشتنه‌بوو لێكبده‌ینه‌وه، یا وایتێبگه‌ین وهه‌رواش خه‌ڵك تێبگێنیین! له‌راستیدا ئه‌و رووداوه رووداویكی سیاسی بووە! بۆ مه‌رام ومه‌به‌ستێكی سیاسیش دروستكرابوو!.
ئه‌و رووداوه هه‌رچه‌نده كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروستكرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانی بۆ سێ لایه‌نی نزیك وناوچه‌كه لێكه‌وته‌وه! ئه‌و سێ لایه‌نه‌ش بریتین له: یه‌كه‌م خه‌ڵكی كاسب، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه زه‌ره‌مه‌ندی ماددیی بون، واتا خاوه‌ن هۆتێل وكۆگاكان ومه‌ساجه‌كانن. دووه‌م یه‌كگرتوی ئیسلامی، یه‌كگرتوش له دوو لایه‌نه‌وه زه‌ره‌مه‌ندی ئه‌و رووداوه‌بوو، لایه‌نی ماددی ولایه‌نی مه‌عنه‌وی. سێیه‌م لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ند پارتی بوو! ئه‌و رووداوه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پارتیش دروست كرد و هه‌بوو. ئه‌وه‌ی له‌و رووداوه‌دا بوه مایه‌یی پێكه‌نین زه‌قكردنه‌وه‌ی مڵملانێی نێوان(ئیسلام ومه‌سیحی وئێزیدی)كانه!! هه‌موومان ده‌زانین به درێژای مێژوو كوردستان لانه‌ی پێكه‌وه ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كان بوەه، به بێ جیاوازی و به بێ هه‌بونی هیچ كێشه‌یه‌ك. دوایش له كوردستان هه‌ر به‌ته‌نیا خه‌ڵكی (مه‌سیحی وئێزیدی) نین كاسبی به مادده كحولیه‌كان ده‌كه‌ن! به‌لكو خه‌لكی ئیسلامیش هه‌یه خاوه‌ن كۆگاو هۆتێل وشوێنی فرۆشتنی مه‌شروباتن.
لایه‌نێكیتری سه‌یركه له‌و رووداوه‌دا به‌دیكرا، هێنانه‌وه ئارای (تاڵان)كردن بوو!! ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه هاندران بۆ هێرشكردنه سه‌ر شوێنه گشتیه‌كان و باره‌گاكانی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ندەی تامه‌زرۆی تاڵانكردن بوون ئه‌وه‌نده له غه‌می وتاره ناشارستانیه‌كه‌ی ئه‌و مه‌لایه‌دا نه‌بوون، كه به‌هۆی ئه‌و وتاره‌وه سه‌ره‌تای كێشه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
هه‌قه ئه‌و رووداوه ببێته وانه‌یه‌ك بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به گشتی وپارتی و یه‌كگرتوو به تایبه‌تی، ئه‌بێ هه‌موومان بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌و مێژوه جوانه‌مان كه كوردستان خاك ونیشتیمانی هه‌موو پێكهاته‌كان بووه له رابردوودا. ئه‌بێ ئێستاوسبه‌ینێش هه‌روابێ وهه‌رواش بمێنێته‌وه. پارتی ویه‌كگرتوش پێویسته بگه‌رێنه‌وه بۆ زمانی حیوارولێگه‌یشتن وتۆبه‌كردنیان له روونه‌دانه‌وه‌ی ئه‌و په‌شێویانه‌ی كه روویاندا. ئه‌بێ هه‌ردوولا جارێكی‌تر ئه‌ندام وهه‌واداره‌كانی خۆیان ئاگاداربكه‌نه‌وه، كه‌به‌شداری ئه‌و رووداوانه نه‌كه‌ن، گه‌ر خوانه‌خواستا روویاندایه‌وه. چونكه ناكرێ پارتی بڵێ:خه‌لكی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا نه‌بوه! وه یه‌كگرتوش به هه‌مان شێوه هه‌ر وابڵێ! چونكه هه‌وادارانی هه‌ردوولا بونیان له‌و رووداوه‌دا هه‌بوه، ئینجا ره‌نگه هاندرابن بۆ به‌شداری كردنیان وره‌نگه بێ پرسیش به‌شدارییان كردبێ.
ئیبراهیم بالیسانی: گه‌رپێتانباش ناكرێ تێكیشی مه‌ده‌ن؟!..پارتی ویه‌كگرتوو پێویسته بگه‌رێنه‌وه بۆ زمانی حیوار‌و وتۆبه بکەن
0
Share.