عەزیز رەئوف: ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌مێكه بووه به قه‌زافی به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵكه نابێت به شه‌عبی لیبیا
نوچەنێت
عەزیز رەئوف نوسەر و رۆژنامەوان، لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی کوردستانەوە بۆ نوچەنێت دەڵێت”دۆخی ئێستای كوردستان درێژكراوه‌ی قه‌یرانێكی سیاسیه كه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات دروستیان كردووه، ئه‌م دۆخه به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره و خوڵقێنه‌ری قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره، به سه‌رجه‌م نیگه‌رانی و سیناریۆكاینه‌وه”.
لەوەڵامی ئەو رایانەی کە پێیان وایە هەندێک لەلایەنەکان و میدیا‌و رۆسنبیران دۆخەکە زیاتر بەرەو ئاڵۆزی و توندی دەبەن و رۆڵی نێگەتیڤیان هەیە عەزیز رەئوف وتی”من بڕوام وایه دۆخه‌كه خۆی تونده، ناكریت جه‌لاد چه‌قۆ بخاته سه‌ر ملت و تۆش قسه نه‌كه‌یت و بڵێی وه‌ڵا با دۆخه‌كه به‌ره‌و نائارامی نه‌ڕوات. له كوردستان دۆخێك هه‌یه بۆ ناجێگیری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێی به‌رپرسه. ئیشی ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه قسه بكات و بێده‌نگ نه‌بێت، یانی چی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆشنبیران دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاستێكی توندتر ده‌به‌ن. ئێستا دۆخێكمان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان بێده‌نگ بكات، به‌تایبه‌تی له بادینان، خۆ ناكرێت ڕۆشنبیر بێت و باس له كراسه‌كه‌ی ژێره‌وه‌ی هه‌یفا وه‌هبی بكات، یان باس له دوا زه‌واجی ئیبراهیم تالساس بكات”.
رەئوف بەتوندی رەخنەی دەسەڵات دەکات و رایدەگەیەنێت”ئێمه ئێستا له دۆخێكداین له‌دوای 17ی شوباته‌وه ده‌سه‌ڵات به بۆچوونی به‌ختیار عه‌لی له فاشیه‌ته‌وه نزیكه نه‌ك له دیموكراسیه‌ته‌وه. ئیشی ڕۆشنبیران و ئۆپۆزسیۆنیشه له‌م دۆخه بێده‌نگ نه‌بن(هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵات گوێ له قسه ناگرێت) ئیشی هه‌موو ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌مه‌كانیشه، كه ئه‌م حه‌ققه‌ته تاڵه به خه‌ڵك بڵێن، كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌مێكه بووه به قه‌زافی به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵكه نابێت به شه‌عبی لیبیا و ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌م هێزانه هه‌ڵچنیوه”.
عەزیز رەئوف: ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌مێكه بووه به قه‌زافی، ئه‌وه خه‌ڵكه نابێت به شه‌عبی لیبیا
0
Share.