زمانی چه‌ک یان گفتوگۆ؟.
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن
مالمۆ/ سوید
یه‌کێک له سیمای وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان که‌له‌دوای جه‌نگی دوهه‌می جیهانیه‌وه توانیویانه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکه‌وتو‌وتو ئارام به‌رهه‌م بێنن، ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات بوه به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسیانه که‌پارته‌سیاسیه‌کان توانیویانه وڵات له‌قۆناغێکه‌وه بگه‌یه‌ننه قۆناغێکی پێشکه‌وتووتر.
هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ش له‌م وڵاتانه‌دا ته‌نهاو ته‌نهاو پیاده‌کردنی پرۆسه‌ی دیموکراسیه به‌شێوه جوان و ڕاسته‌قینه‌که‌ی. واته فه‌راهه‌مکردنی ئازادیه‌کان و ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا. ته‌نها ڕێگایه‌کیش بۆچارسه‌رکردنی کێشه‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا ڕێگای گفتوگۆ‌و وتووێژوه بووه. که‌ده‌توانین بڵێین کورد له‌م بواره‌دا زۆر کڵۆڵ و داماوه وخاوه‌نی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دوورودرێژو تاڵی شه‌ڕی ناوخۆین، که‌هه‌موو شتێک تێیدا ڕه‌وابوو گفتوگۆۆو وتوێژ نه‌بێت.
هه‌موولایه‌ک به‌دوژمنه‌کانیشمانه‌وه که‌وتنه به‌ینمانه‌وه، به‌ڵام خۆمان ئاماده نه‌بوین بگه‌ین به‌یه‌ک وڕووبه‌ڕو دابنیشین و گفتوگۆبکه‌ین، ناوبژیوانه ناوخۆییه‌کانی خۆمانمان زۆر به‌هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت و هه‌رده‌م ڕومان له‌ده‌ره‌وه بوو، ئه‌وانیش گه‌مه‌ی خۆیان هه‌بوو نه‌ک له‌به‌ر چاوی کاڵی کوردبوبێت.
پاش ڕوداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی زاخۆ‌و ناوچه‌کانی تری بادینان، جارێکی تر ده‌ری خسته‌وه که پارته‌سیاسیه‌کانی کوردستان تائێستا باوه‌ڕیان به‌زمانی دیالۆگ نیه‌وه تاکه‌ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌کارهێنانی هێزوتوندوتیژی و سه‌پاندنی ئه‌جیندای خۆیانه به‌سه‌ر ئه‌وڕوداوانه‌دا.
ئه‌گه‌ر له‌م کاته‌شدا هه‌ر که‌سێک یان لایه‌نێک بیه‌وێت بارودۆخه‌که به‌ره‌و هێورکردنه‌وه ببات و وه‌هه‌وڵبدرێت له‌ڕێگه‌ی وتووێژ‌و گفتوگۆوه که‌به‌لای منه‌وه تاکه‌ڕێگایه‌که بۆ ئێمه‌ی کورد بۆ ئه‌وه‌ی له‌وڕێگه‌یه‌وه حه‌ق بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساحێب حه‌ق و زوڵم لێکراو. ئه‌وه به‌کارێکی زۆرباشی ده‌زانم و ده‌ستخۆشی لێده‌که‌م. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها ئاسان نیه به‌ڵام ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا خه‌باتێکه‌و ده‌بێت ماندووبین له‌وپێناوه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بۆ هه‌تاهه‌تایه زمانی چه‌کو و کاردانه‌وه‌ی چه‌کدارانه له‌گۆڕبنرێت. وه‌تائه‌وکاته‌ش ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه له‌ناخوبیرکردنه‌وه‌ی که‌سانی به‌رپرس و تاکی کورددا بمێنێت، ده‌بێت بڵێین مه‌رحه‌با ئه‌ی چه‌ک مه‌رحه‌با توندوتیژی، ماڵئاوا ئاشته‌وایی و دیموکراسی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دواتریش له‌گۆڕنانی خه‌ونی مێژووی گه‌لی کورد له‌کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا.
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن: زمانی چه‌ک یان گفتوگۆ؟.
0
Share.