ده‌بێت رۆشنبیران و میدیاكان نه‌بنه بانزینی ئاگرەکە
خالد ده‌ربه‌ندی
ئه‌م دۆخه‌نه‌خوازراوه بارقورسه‌ی له كوردستان هاته كایه‌وه, نه‌ك به‌ته‌نها له خزمه‌تی كورد دانیه, به‌ڵكو له خزمه‌تی پرۆسه‌ی پێشچونی حكومه‌تی عیراقیشدا نیه و به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژێرخانی ئابوری وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش هه‌یه. بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه, پێویسته و زۆریش پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كورد‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد بخه‌نه سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی حزبیه‌وه. كوردستان به‌قۆناغیكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت, كه‌مترین و گچكه‌ترین هه‌ڵه, ده‌بێته‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دانیشتوانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان, ئه‌مه‌ی له هه‌ینی رابردوو رویدا, زۆر دوره له نیشتمان په‌روه‌ری و مرۆڤ دۆستیه‌وه, حزبه‌كانی كوردستان زۆر جار گرژی كه‌وتۆته‌نێوانیانه‌وه, به‌ڵام له‌كۆتاییدا چاره‌سه‌ر كراوه و دۆخه‌كه ئارام كراوه‌ته‌وه, پێویسته هه‌رچی زوه و به په‌له ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر بكرێت تا دێوه‌زمه‌ی شه‌ر جارێكی تر خۆی نه‌كردۆته‌وه میوانی كورد. با حكومه‌ت رۆڵی خۆی ببینێ و تاوانباران سزا بدرێن و حزب له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ته‌نها وه‌ك چاو‌دێر رۆڵ ببینێت. دیاره پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه زۆرینه‌ی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی ئێستان, به هاماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌توانن ئاسوده‌یی و ئارامی هه‌میشه‌یی بۆ كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ن و ئاسته‌نگه‌كان لاببه‌ن. با له‌كوردستان هه‌موو ئاین و ئاینزاكان و پیشه وه‌ر و بیره‌كان ئازاد بن, به‌ڵام گرفت و كێشه بۆ یه‌ك دروست نه‌كه‌ن، با ئاین له مزگه‌وت كه شوینی خواپه‌رستیه كار بكات. با بیرمه‌ند به سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی كاریه وه خه‌ریك بێت, با مه‌ی فرۆش به‌ئازادانه بۆ خۆی مامه‌ڵه بكات, با گه‌نجانمان هێنده سنوری ئازادییه‌كانیان لێ به‌ر ته‌سك نه‌كرێته‌وه, با شوێنه گه‌شتیاریه‌كان ئاوه‌دانتر بكه‌ینه‌وه. وڵات هه‌یه له‌م جیهانه و وڵاتێكی ئیسلامیشه و هه‌موو داهاته‌كه‌ی له میانه‌ی گه‌شتیاریه‌وه په‌یدا ده‌كات.
من وای بۆ ده‌چم ئه‌مه‌ش دۆخێكی نه‌خوازراوی كت و پر بوو, رویدا و تێپه‌ریش ده‌بێت و چاره‌سه‌ر یش ده‌كرێت, نابێت ئومێد براو بین به سیاسه‌تمه‌داره‌كانمان.
ده‌بێت رۆشنبیران و میدیاكانیشمان هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر هه‌ندێ شت بكه‌ن و نووسینه‌كان نه‌بنه بانزینی سه‌ر ئاگر.
خالد ده‌ربه‌ندی بۆ رۆشنبیران و میدیاکان: مەبنە بانزینی ئاگرەکە
0
Share.