بۆ پارتی و یەکگرتوو…. کۆتایی هه‌موو ڕوداوه‌کان ئه‌چێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ
میدیا شێخ عەبدوڵڵا
تایبەت بەنوچەنێت
سیاسه‌تی ته‌ندروست هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنه، نه‌ک گۆڕه‌پانی یه‌کتر سڕینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به مێژووی خه‌باتی ئه‌حزابی سیاسی له کوردستاندا بچینه‌وه ده‌بینن به‌رده‌وام هه‌وڵی یه‌کتر سڕینه‌وه‌یان داوه، بۆیه ئه‌وڕوداوانه‌ی ڕویانداوه لەڕابردوودا به روداوی زاخۆشه‌وه، یا هه‌ر جێگه‌یه‌کی دی، به‌وانه‌شی که له‌داهاتوودا ڕوده‌ده‌ن، چاوه‌ڕوان نه‌کراو نین چونکه حیزبه سیاسییه‌کان مێژویه‌کی دریژیان هه‌یه له‌وجه‌نگه‌ی که پێ ی ئه‌وترێ جه‌نگی براکوژی، جا ئایا هۆکاری دینی، یا کۆمه‌ڵایه‌تی، یا سیاسی بکه‌نه بیانوو، له‌بنچینه هۆکاری سه‌ره‌کی ئامانجی ته‌سکی حیزبی یه‌و هیچی دی.
هیچ که‌س ناتوانێ شیکردنه‌وه‌ی ڕه‌ها بکات بۆ ئه‌و ڕوداوه‌ی له زاخۆ ڕویدا، چونکه هۆکارگه‌لێکی زۆر هه‌ن که ڕه‌نگه ئاماژه پیدانیان قولکردنه‌وه‌ی باردودۆخ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆخه‌که‌دا نه‌بێت، به واتایه‌کی دی، شه‌رعییەت دانه به ڕوداوه‌که، چونکه هه‌موومان شاره‌زاین که کۆتایی هه‌موو ڕوداوه‌کان ئه‌چێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ کەله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باشترین میکانیزمه بۆ درێژه‌نه‌دان به ته‌نگه‌ژه‌کان، به‌ڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بۆچی سیاسییه کانی ئێمه به‌ر له ڕودانی کاره‌ساته‌که ئه‌و عقڵیه‌ته‌یان نی یه؟!! ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆبیری به‌رژه‌وه‌ندی په‌رستی و ناته‌ندروستیی په‌راوه‌کردنی سیاسه‌ت.
دیاره ئێمه له‌سه‌رده‌مێکداین گۆڕانکارییه سیاسی یه‌کان زۆر خێران، بۆیه ئه‌بێ سیاسه‌تمه‌داران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته له‌وڕاستی یه بگه‌ن، که هیچ کات هێز گره‌نتی مانه‌وه نی یه له‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی مانه‌وه ئه‌دات، ئاستی ڕه‌زامه‌ندی هاوڵاتیانه. بۆیه پارتی دیموکرات یان هه‌ر حیزبێکی دی کاتێ ترسی له‌ده‌ستدانی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌بوو دەبێت به‌دوای هۆکاری دروستبونی ئەو مەترسیەی سەر دەسەڵاتیدا بگه‌ڕێ به‌رله‌وه‌ی هێرش بۆ نه‌یاره‌که‌ی به‌رێت، بۆ نمونه کاتێ هه‌ست ئه‌کات نفوزی له بادینان لاوازده‌بێت، به‌هۆی چالاک بوونی یه‌کگرتوی ئیسلامی ئه‌بێ بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌وهۆکاره‌ی که‌وای کردوه ئه‌نساری ئه‌وحیزبه زیاد بکات، یاخود ئەگەر هه‌ست بکات ده‌ستێک هه‌یه گێره‌شێوێنی ئه‌کات دەبێت به‌رله‌ڕوداوه‌کان چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر هەستیش بەمەترسی نەکات بەر لەرووداوەکان و روداوه‌کانی به‌لاوه نوێ بێت ئه‌ی ده‌زگای پاراستنی بۆ چی یه؟!!!!. گریمان ڕاسته یه‌کگرتوو له‌پشت ڕوداوه‌کانه‌وه‌یه، به‌ڵام خۆ هێرش نه‌کراوه ته سه‌رباره‌گای پارتی دیموکرات، به‌ڵکوو هێرش کراوه‌ته سه‌ر موڵک و ماڵی هاوڵاتیان که‌واته ئه‌رکی حکومه‌ته ئیجرائات بکات، نه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌ی ئەگەر لایەنگرانی پارتی ئیجرائات بکەن که‌واته ئه‌رکی هێزه کانی ناوخۆی چی یه له‌وده‌ڤه‌ره؟!!! ئه‌گه‌ر بڵێن پارتی دیموکرات ده‌سه‌ڵاته له‌وهه‌رێمه که‌واته ئه‌بێت وه‌ک حکومه‌ت ڕفتاری بکردایه، فریای پاراستنی مه‌یخانه‌و مه‌ساجه‌کان ببکەوتایە و ئه‌یتوانی نه‌هێلێت باره‌گاکانی یه‌کگرتوو له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ژێر ده‌ستی ئه‌و نه‌سوتێ، ئه‌وکات مێژوویه‌کی بۆ خۆی تۆمار ئه‌کرد که ده‌سه‌ڵاتی یاسا باڵایه و ژیان پارێزراوه.
هه‌رچی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانیشە، ئه‌بێ بگاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئێمه ده‌وڵه‌ت نین، بۆیه ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی ئه‌حزابی سیاسی ئیسلامی له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب بەدەستیانهێناوە ئەو ناتوانێ کۆپی بکات بۆ ناو کوردستان، ئه‌بێ ئه‌و ئامانجی دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی هەبێت دواتر هه‌وڵبدات سیسته‌می ده‌وڵه‌ت بکات به ئیسلامی، ئه‌گه‌ر وانی یه که‌واته ئێمه چه‌ندین ساڵه بۆ شۆڕش دژی ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره‌کان ده‌که‌ین؟!! بۆیه یه‌کگرتوو ئه‌بێ شانازی به‌کوردبونی بکات که نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسڵمانه و هه‌وڵ بدات ئه‌و ڕاستی یه له‌بیر نه‌کات که ڕاگه‌یاندنه‌کانی عه‌ره‌بی له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس به کوردیان ئه‌وت کافر‌و ئاگر په‌رست.
هەر بۆیەش ئه‌گه‌ر کۆتایی هه‌ر کێشه‌یه‌ک مێزی گفتوگۆ بێت بۆ ڕێگه بدرێت نان و لەلای ترەوە که‌باب بەم کێشەوە بخورێت؟ باشترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه حکومه‌ت له زاخۆ دوای لێبوردن له خاوەن مه‌ساج و مه‌یخانه و باره‌گا سوتاوه‌کان بکات و قه‌ره‌بۆی زیانه‌کانیان بکاته‌وه، بتوانێ له ڕێگه‌ی یاساوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی ڕوداوه‌که بکات، سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک چۆن توانای هه‌یه به شێوازی دیبلۆماسی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ درواسێکانمان چاره‌سه‌ربکات، ئاواش چاره‌سه‌ری کێشەکانی ناوخۆ بکات، وه‌ک چۆن به‌ڕێزی فه‌رمووی جارێکی دی نابێت خوێنی کورد به‌ده‌ست کورد بڕژێت ئاواش رێگا بگرێت لە جەنگێکی تری چاوەڕوانکراو لەبەردەوامی کێشەکان.
میدیا شێخ عەبدوڵڵا بۆ پارتی و یەکگرتوو : پەنا بۆ مێزی گفتوگۆ ببەن
0
Share.