بورهان هەژار: هه‌ر شته‌ک دڵی ناحه‌زانی کورد خۆشبکات، ده‌بێت کورد و ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی زینده‌به‌چاڵی بکات
نوچەنێت: ئێستا لەکوردستان دۆخێکی ئاڵۆز هاتۆتە پێش، ئایا ئەو دۆخە لەخزمەتی کورددایە؟ چی بکرێت بۆ رەواندنەوەی ئاڵۆزییەکان؟ ئەرکی کام لایەنە کار بۆ رەواندنەوەی بکات؟ کار کردن لەسەر تۆخکردنەوەی ئەو ئاڵۆزیانە دەرئەنجامی چی دەبێت؟.
بورهان هەژار: ـ ئێدی ئه‌و ره‌وش و بارودۆخه‌ی هه‌نووکه له هونده‌ری کوردستاندا هاتۆته گۆڕێ،تێکڕا ئاکامی ئه‌و بێ پڕه‌نسیبییه‌ی رامیارانی کورده له هه‌مبه‌ر هه‌ژموونی ده‌سته‌ڵات و پاوانخوازیدا رۆچووه، که ده‌کرێت ئه‌زیش وه‌کی ئیسمائیل بێشکچی وته‌نی دۆستی کوردان بێژم:ـ هه‌موو دیکتاتۆرێکی کورد زۆر له دیموکراسێکیده‌سته‌ڵاتی بێگانه‌ی کورد خاستره، ئه‌مه وێڕای له‌وه‌ی به‌شبه‌حاڵی خۆم به‌بێ لایه‌نگیرییم له هیچ کام له‌و پارتانه‌ی نێو ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وڕۆیی کوردییدا که هه‌س ، ئه‌وا ده‌یانجار ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌م لاپه‌سه‌ندترو پیرۆزتره له‌وه‌ی که رۆژێک له رۆژان ده‌سته‌ڵاتێکی دروستکراوی ئایینی چاولێکه‌ر به فیتی ناحه‌زان و دوژمنه داگیره‌که‌رانی کورد بله‌یزن و ده‌سته‌ڵات بگرنه ده‌ست و ته‌نانه‌ت فیتی ئاژاوه‌گێڕیی بخه‌نه نێو ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که ناشکوریی ناێژم هه‌ر ساوایه‌و داره داره ده‌کات..به تێخوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیانه‌ی راگوزه‌رییانه به رووپه‌لی دیرۆکی ئه‌م نیو سه‌ده‌یه‌ی خه‌بات و به‌رخودانی پارته کوردییه‌کانی سه‌رتاسه‌ری هه‌موو کوردستانی مه‌زنیش، نه‌ک هه‌ر باشور‌و ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، بگره که کورد هه‌رگیز نه یه‌ک پارت و تاکڕه‌ویی لاپه‌سه‌نده نه فره پارتیی سه‌نگی مه‌حه‌ک بووه‌بۆ ململانێی و به‌رده‌وامی. جێگه‌ی مخابنه که نکارێنراوه سود و ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ربگیرێ له نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوگیریی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که سه‌دان هه‌زار خوێنی تیا کراوه‌ته قوربانیی وله پێناوییدا ومالوێرانی فره‌های له‌دوویخۆیدا په‌لکێش کردووه..ئه‌و دۆخه شڵه‌ژاوییه که هه‌نووکه خولقێنراوه بێگومان هه‌رده‌م به زیانی کوردان خۆیاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه که زیاتر خه‌ونه گڵاوه‌کانی به تایبه‌تی دوژمنه داگیرکه‌ره‌کانی ده‌هێنێته دیی وه‌ک، ترکانی توران و فارس و عاره‌وان .. دیاره هه‌ر به‌ده‌موودوو په‌یڤ و دانیشتن و هزر گۆڕینه‌وه له نێوانی خودی پارته‌کاندا، له ئاکامی لێتێگه‌یشتن و رێگه‌ی چاره‌ی هه‌توان مسۆگه‌ر ده‌کات له هاونزیکبوونه‌وه‌دا بۆ چاره‌سه‌ریی کێشمه‌کێش و ململانێیه‌کان.. هه‌ر شته‌ک دڵی ناحه‌زانی کورد خۆشبکات ده‌بێت کورد و ده‌سته‌لاته‌که‌ی زینده‌به‌جالی بکات.. هه‌رگیز جێگه‌ی په‌سه‌ندیی و شیاو نییه پارتێکی خۆ به ئیسلامزانی له ده‌ره‌وه‌هاتوو که کتومت کۆپی پارتێکی ئیسلامی هاوشێوه‌ی برایانی موسڵمان( اخوان المسلمین )و داد‌و گه‌شه‌پێدانی ترکان بن، که سه‌ر به‌رێباز و گروپی فه‌تحولا گویله‌ن بن، ئیدی ناکرێ و نالوێ ئه‌و ره‌واییه بداته که‌ڵه‌گایی خۆی که گوایه هانی خه‌ڵک بدات هێرش بکه‌نه سه‌ر موڵکی گشتیی و مه‌ده‌نی ئه‌و شتانه‌ی ده‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌تدا ناێینه‌وه.. ئه‌مه چ نه‌هامه‌تییه‌که له به‌ر ئه‌وه‌ی میله‌تی کورد له%98 مسوڵمانه ئیتر ئازادیی بۆ که‌مینه‌یه‌کی که‌می نا موسڵمان پێشلبکات ، له سوتاندن و وێرانکردنی مه‌یفرۆسان..؟ئێخۆ له سه‌دا 80 ی مسڵمانان و بگره زیاتریش بۆ خۆیان مه‌یخۆرن..جارێ هه‌نووکه هیچ ده‌سته‌ڵاتێکییان نیه ئه‌وها بکه‌ونه هاندان و فیتنه‌یی و ئاژاوه‌گێڕیی خوا نه‌کرده ببنه جێگره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات ئه‌و کاته ده‌یان ماڵوێرانی بۆ کورد راپێچده‌که‌ن.. له چ فه‌رهه‌نگێکی مێژویی ئیسملادا ئه‌مه هه‌بووگێ ..؟ ئه‌مه‌ش ته‌نیا فریوودان و درۆ و خه‌ڵه‌تاندنی مرۆڤی هه‌ڵخه‌له‌تێنراوی ساویلکه‌ی کورده به ناوی هزری ئایینییه‌وه.باوه‌ڕی به دیموکراتیی و ئاشتیخوازی هه‌بووبێت..؟ئیسلام و دیموکراسیی و ئاشتی مه‌حاڵه.. ده‌زانین کورد به درێژایی 1400 ساله دوای ئه‌م ئایینه که‌وتگێ ، جگه له قڕکردنیی خۆیی و سڕێنه‌وه‌ی مۆرکی نه‌ته‌وایه‌تیی و خاکله‌ساریی چ سودێکی له ئیسلام وه‌رگرتووه..؟! تا هه‌نووکه ئه‌م له شا شاپه‌رستر بێت و بۆیی و ببێته داکۆکیکار له کاتێکدا په‌یامی ئیسلامی هیچ کاتێک کوردی له محنه‌ت ده‌رباز نه‌کردگێ له به‌ڵاو قوڕبه‌سه‌ریی و کاولکردن زیاتر… جگه‌له‌وه‌ی که هه‌ر خۆی به ده‌ستی به ناو هێزو ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عاره‌و و فارس و ترکانی توران چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌نفال ده‌کرێت..دیاریشه تێکه‌ڵکردنی ئیسلامه‌تیی و هیز بۆ ده‌سته‌لاتکردن به‌سه‌ر کورددا ده‌بێته ماکی نه‌هامه‌تیی و خزمه‌تکردن به به‌رژه‌وه‌ندیی پۆخڵییه‌کانی دوژمنانی کورد، که هه‌ر هێزی ئیسلامییه..ئه‌وه‌ی ئێڕۆکه له ده‌ڤه‌ری بادینان گوزه‌ریی و له هێرشکردنه سه‌ر دوکان و جێی مه‌یفرۆسان و مه‌ساجکردن هیچیتر نییه له(گێلێتی)یه‌کگرتوو که خۆیان ده‌که‌نه گوێڕایەڵی ئیسلامیی، دژ به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی کورد. باشتریین شتیش هه‌میشه ده‌بێت زمانی په‌یڤ و کارامایی هۆشیاریی ببێته ئافه‌ریده بۆ روونه‌دان و تیژکردنه‌وه‌ی هزری ساکار و هه‌ڵه‌شه‌ییانه‌ی لاوانی موسڵمانی کورد که تووشی جه‌خاریی و ده‌رده‌سه‌رییان بکات..ئیدی به‌سه با نمونه‌ی مه‌لا خه‌تێکان و مه‌لای بتلیسی تبلیسییه‌کان دووباره نه‌بنه‌وه که کورد ته‌ڵاقی ده‌که‌وێت گه‌ر به قسه‌ی ترکانی موسڵمان بووگ نه‌کاتن ..
بورهان هەژار: هه‌ر شته‌ک دڵی ناحه‌زانی کورد خۆشبکات، ده‌بێت کورد و ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی زینده‌به‌چاڵی بکات
0
Share.