سه‌رپه‌رشتیاری
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له‌سوید
به‌شی یه‌ک
سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕی یه‌کێکه‌له‌گرنگترین بواری به‌دواچون و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیسته‌می فێرکاری له‌پێناوی پێشکه‌وتنی چۆنایه‌تی هه‌موو پرۆسه‌ی فێربون و په‌روه‌رده‌دا.
سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی ده‌ستنیشانی ستروکتور و شێوه‌ی ڕێکخستنی هه‌موو پڕۆسه‌ی فێرکاری ده‌کات. سیسته‌مه‌که به‌بڕیاری سیاسی و پسپۆڕی پیشه‌یی دیاری ده‌کرێت. به‌رنامه‌ی (مه‌نهه‌جی) فێرکاری ته‌واوکه‌ری سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییه‌و ده‌ستنیشانی ئاستی زانستی پله‌جیاوازه‌کانی خوێندن ده‌کات. به‌داخه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌کوردستان له‌ئاستێکی زۆر نزمدایه له‌م وتاره‌مدا به‌چه‌ند به‌شێک هه‌وڵده‌ده‌م به‌کورتی له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌بنوسم.
سه‌رپه‌رشتیاری یا سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕی بۆ قۆناغیه‌کانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له‌کوردستاندا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌کرێت که‌زیاتر بۆ کۆنترۆڵکردن و سزادان و پاداشتکردنه.
چاودێری و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌وڵاتی سوید بۆ هه‌موو قۆناغه‌کان هه‌ر یه‌کێکه‌و به‌هه‌مان شێوه‌ده‌برێت به‌ڕێوه، دوور له‌پاداشتدان و به‌رزکردنه‌وه‌یا سزادان. قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌یه‌ک جیاناکرێنه‌وه‌و هیچ هۆیه‌کی زانستی نیه بۆ ئه‌و جیاکردنه‌وه‌یه‌و بوونی دوو ناوی جیاواز بۆ پڕۆسه‌که له‌کاتێکدا که‌ئامانج هه‌ر سه‌رپه‌رشتیاریه.
هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ک و خوێندنگه‌یه‌ک له‌به‌ر ئامانج و هۆی تایبه‌تی دروستکراون. گه‌یاندنی زانست و به‌ها بنه‌ماییه‌کان بۆ ئاماده‌کردنی منداڵان بۆ ژیانی گه‌وره‌ساڵان و به‌شداریی دروستکه‌رانه له‌کۆمه‌ڵدا ئه‌رکی سه‌ره‌کی قوتابخانه‌یه. که‌واته ئامانجی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و پسپۆڕی ده‌بێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌بێت که‌ئایا قوتابخانه‌ده‌گاته‌ئه‌و ئامانجه‌یان نا. ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ئامانجه‌کان ئه‌وه‌پێویست به‌پاداشت و به‌رزکردنه‌وه‌و ستایش ناکات، به‌ڵکو قوتابخانه ئه‌رکه‌که‌ی سه‌رشانی ڕاپه‌ڕاندوه. ئه‌گه‌ر ئامانجه‌کان، له‌ئه‌نجامی سه‌رپه‌رشتیاری و چاودێری کردنێکدا، نه‌پێکرابوون ئه‌وه ماوه‌یه‌ک داده‌نرێت بۆ قوتابخانه‌که که‌به‌و ئه‌نجامانه‌بگات. سزادان بوونی نیه، چونکه‌ئامانجی سه‌رپه‌رشتیاری چاکردن، باسکردن، به‌ره‌وپێشه‌وه چوون و گه‌شه‌کردنه. ماوه‌ی ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان ده‌گۆڕدرێت به‌هۆی شێوه‌ی هه‌ڵه‌که و گه‌وره و بچوکیه‌وه. ماوه‌که له‌سێ مانگه‌وه بۆ دووساڵه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی کاری قوتابخانه‌که پێویستی به‌گه‌شه‌کردن بێت و ئه‌نجامه‌کان پێویستیان به‌کاتی زۆر بێت.
چاودێری و سه‌رپه‌رشتیاری له‌پێناوی پێشکه‌وتن، دابینکردنی مافی تاکه‌که‌س و به‌رزکردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تیدایه. چاودێری و سه‌رپه‌رشتیاری بۆ دڵنیابوونه له‌وه‌ی که‌مافه‌کانی منداڵان پارێزراون له‌ڕووی دابینکردنی خوێندن و په‌روه‌رده‌دا که‌به‌پێی یاسا ده‌بێت پارێزراو بێت.
هه‌نگاوه‌کانی سه‌رپه‌رشتیاری
ئاماده‌کاری
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری، که‌ده‌کرێت له2 تا 4 سه‌رپه‌رشتیار پێکهاتبێت، په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به‌و قوتابخانه‌یه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی بکه‌ن و له‌نزیکه‌وه پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری و چاودێریکردن به‌ڕێوه‌به‌رن تیایدا. پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی قوتابخانه‌که بکه‌ن داوای ئامار و ڕاپۆرته‌کانی ناو قوتابخانه‌که‌ده‌که‌ن. داوای هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ده‌که‌ن که‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌که داویه‌تی، ئه‌و ئامار و هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواچوونانه‌ی که‌به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاکانی قوتابخانه لایانه‌و کردویانه. داوای ئه‌نجام و ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونی قوتابیان ده‌که‌ن. هه‌موو زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی ڕێکخراوی قوتابخانه‌که، شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌که، بودجه، شێوه‌ی وانه‌وتنه‌وه، راسپارده‌کان، په‌یوه‌ندی به‌دایک و باوکانه‌وه… هه‌موو ئه‌و زانیاریانه پێش ده ستپێکردنی چاودێریه‌که ده‌نێردرێت بۆ سه‌رپه‌رشتیاره‌کان. سه‌رپه‌رشتیاره‌کانیش لای خۆیانه‌وه‌به‌وردی سه‌یری ئه‌و دۆکومێنتانه‌ده‌که‌ن و بیروبۆچوونێکیان له‌سه‌ر قوتابخانه‌که لادروستده‌بێت. پێشکات ده‌زانن ئایا لایه‌نی لاواز و به‌هێزی قوتابخانه کامانه‌ن. ئایا مافه‌کانی تاکه‌که‌س، به‌تایبه‌تی قوتابی و خوێندکار پارێزراوه یان نا؟. ئایا چۆنایه‌تی کاره‌کان له‌چ ئاستێکدایه؟. دایک و باوکان به‌شدارن له‌پرۆسه‌ی فێرکاریدا یان نا؟. به‌شێکی زۆری کاره‌که له‌قۆناغی ئاماده‌کاریدا ده‌کرێت.
قۆناغی ئاماده‌کاری سه‌رپه‌رشتیاریکردنه‌که قۆناغێکی زۆر گرنگه‌و به‌بێ ئاماده‌کاری ورد و بنچینه‌یی کاره‌کان ئه‌نجامێکی باشی نابێت. ئه‌م قۆناغه به‌داخه‌وه له‌کوردستان گرنگی پێ‌نادرێت و دۆکیومێنته‌کان وه‌ک پێویست ناکه‌ونه ده‌ست سه‌رپه‌رشتیاره‌کان. له‌هه‌ندێ کاتدا زۆر له‌کاره‌کان دۆکۆمێنت ناکرێن و هه‌وڵه‌کان و تواناکان و ئه‌زمونه‌کان به‌فیڕۆ ده‌ڕۆن و تاکه‌که‌س ڕۆڵی دۆکیومێنتی زیندوی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌دامووده‌زگایی کردنی قوتابخانه که‌مده‌کاته‌وه‌و ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تی کاره‌کانه. چه‌ندایه‌تی جێگای چۆنایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌و پێشکه‌وتن که‌م ڕووده‌دات. ساڵانێکی زۆر قوتابخانه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌برێن به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری، ڕیفۆرم و پێشکه‌وتن ڕووبدات. به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه به‌بێ گۆڕانکاری کارێکی قورس نیه، هونه‌ر له‌نوێخوازی و پێشکه‌وتندایه. ڕیفۆرم کاتێک سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت که‌دیدمان بۆ مرۆڤ‌له‌ڕوانگه‌ی دابینکردنی مافی تاکه‌که‌سه‌وه‌بێت له‌سه‌ربه‌ستی و ڕێزگرتن له‌پیرۆزی ژیان.