نوچە-شفقنا
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە دیدارێکدا، لە گەڵ عەبدولڕەزا رەحمانی ئەفزەلی، وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق دەڵێت: شەڕی ئێستای سوریا بۆتە هۆی بەهێزبوونی پەیوەندی دوو لایەنەی ئێران و سوریا، ئەم شەڕە ئەم دوو وڵاتەی وەک دۆست و هاوپەیمان خستە بەرەیەکەوە.
بەشار ئەسەد جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پشتگیری و یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سوریا رۆڵی سەرەکی هەبووە.هەروەها سەردانی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ سوریا، هەڵگری پەیامێکی بەهێزی سیاسییە و بەڵگەی هاوپەیمانێتی ئێرانە لە گەڵ ئەم وڵاتە.
عەبدولڕەحمان ئەفزەلی، لەم دیدارەدا جەخت لە پشتگیری ویارمەتیدانی سوریا دەکاتەوە ورایدەگەیێنێت، کە ئەمە پەیامی رابەری ئێران و سەرۆککۆماری ئەم وڵاتەیە.
ئەفزەلی ئەوەشی خستۆتە روو، کە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشارئەسەد وەک کەسایەتییەکی ئازا و نەترس ستایش دەکات.