با هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه سمبولی كورد
دلاوه‌ر سیف ا‌لدین بامۆكی
هه‌ڵه‌بجه ئه‌و شاره‌ی كه دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌سانی دین په‌روه‌ر و نیشتیمان په‌روه‌رن، ئه‌م شاره كه‌هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروست بونی یه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌میشه باوه‌شی کراوه بووه بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دایمه بوه‌ته چقڵی چاوی دوژمنانی، بۆیه دایمه له‌كه‌میندابون تا خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ناوبه‌رن و كوچه‌و كۆڵانه‌كانی یه‌كسان به زه‌وی بكه‌ن، هه‌رگیز كارێكیان نه‌كردووه بۆ ئاوه‌دانی ئه‌م شاره هه‌میشه ویستویانه كه‌لاوه‌كانی هه‌ر به‌ڕوخاوی بمێنێته‌وه و كۆڵانه‌كانی هه‌رخۆڵ بن و ته‌پوتۆزیش خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌راسان كات و توشی ده‌یان نه‌خۆشی جۆراو جۆری بكات، هه‌ڵه‌بجه قوربانی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان بووه زیندوو ترین نمونه‌ش ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌ی 1988 بوو كاتێك ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس قه‌ده‌غه‌ترین چه‌كی له‌دژی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ی به‌كارهێنا، له‌چەند كاتژمێرێدا هه‌ڵه‌بجه‌ی كرده دۆزه‌خ و سه‌دان شه‌هیدو برینداریدا ئیدی ئه‌و ڕۆژه بوه خاڵێكی ڕه‌ش به‌نێوچاوی به‌عس ولاپه‌ڕه‌یكی ڕه‌شی له‌مێژوی ئه‌و حیزبه‌دا تۆمار كرد به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیانه مادی و مه‌عنه‌وی یه زۆره‌ی لێ كه‌وت، نه‌كه‌وت به‌ڵكو زیاتر له‌جاران دامه‌زراوتر بوون له‌سه‌ر عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی و زیاتر گه‌رمتربوو بۆ پارێزگاری له‌نیشتیمان و خاكه‌كه‌ی.
ئێستا دوای ئه‌و هه‌موساڵه به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی ئه‌م شاره‌دا ڕۆشتووه، كه‌چی زۆربه‌ی ئه‌وماڵانه‌ی وێران كراون هه‌روه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه بۆیه‌ده‌بێت داموده‌زگاحكومیه‌كانی شاره‌كه زیاتر هه‌وڵ بده‌ن بۆئاوه‌دانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ی كه‌كوردی به‌دنیا ناساند ئه‌م شاره كه‌ده‌توانیت له‌و شوێنانه‌ی ده‌ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوره‌وه به‌كاری بێنیت بۆئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكو ئێستا دەرگای سنورەکانی بۆ بازرگانی نەکراونەتەوە كه‌به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و دەرگایانه و به‌ڕه‌سمی كردنیان هه‌ڵه‌بجه سودێكی زۆری پێده‌گات و له‌و داخراویه‌ی كه‌ئێستا تێی كه‌وتووه ڕزگار ده‌بێت دیارده‌ی بێكاری له‌ناوچه‌كه‌دا كۆتایی پێدێنێت و سودی بازرگانی زۆر بۆناوچه‌كه‌ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها چه‌ندڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ن كه‌تاكو ئێستاش قیرتاو نه‌كراون وه‌كو ڕێگای سازان و عه‌بابه‌یلێ و به‌حری سیروان و چه‌ندان ڕێی تر كه‌ئه‌گه‌ر هه‌موئه‌مانه قیرتاو بكرێن ئه‌و كات هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته شوێنێكی گه‌شتیاری و له‌هه‌مولایه‌كه‌وه خه‌ڵكی سه‌ردانی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش، بۆیه ده‌بێت ڕوی ده‌ممان وه‌كو هه‌رتاكێكی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه به‌رپرسانی ئه‌م شاره تاكو كاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بخرێنه بواری جێ به‌جێ‌كردنه‌وه‌و هه‌ڵه‌بجه له‌و داخراوی یه ڕزگاربكه‌ن كه‌له‌هه‌موڕووه كانی ژیانه‌وه زیانی به‌م شاره‌گه‌یاندووه، ده‌بێت هه‌ركه‌سێك خۆی به‌دڵسۆزی ئه‌م شاره شه‌هیده ده‌زانێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات هه‌ڵه‌بجه بكاته شارێك كه‌هه‌موكه‌سێك سه‌ردانی بكات و دانیشتوانه‌كه‌ی بتوانن به‌ئاسانی ژیانی تێدا به‌ڕێبكه‌ن و پێكه‌وه ده‌ست له‌نێو ده‌ست هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه سمبولی كورد..