قۆناغەکانی هەڵچون و داچون لە پەیوەندی نێوان ئێران وسعودیە

0

نوچەنێت: تایبەت
پەیوەندی دپلۆماسی ئێران وسعودیە، لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ١٩٧٩، جگە لە هەندێک قۆناغی کاتی نەبێ بەردەوام ناوەندی ململانێ و رکابەرایەتی ناوچەیی بووە، وەک دووئەکتەرو جەمسەری سەرەکی لە رۆژهەڵات ناوەڕاست.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ هێرش کردنە سەر ناوەندی دبلۆماسیەکانی سعودیە، لە شارەکانی تاران و مەشهەد، داخستنی پەیوەندیەکانی سعودیەی لە گەڵ تاران بە دواوە بوو. ئەمەش وەک خاڵی وەرچەرخان، بۆ ململانێ وئایندەی پەیوەندیەکانی ئەم دوو وڵاتە، ئەژماردەکرێت.
پەیوەندیەکانی ئێران و سعودیە لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو، بە چەند قۆناغ و رووداوی هەستیار دا تێپەڕیەوە کە هەرکامەیان شوێندانەری و قورساییان خستۆتە سەر پەیوەندی و هاوکێشەی ئەم دوو وڵاتە.
قۆناغی پێش شۆڕشی ١٩٧٩، پەیوەندیەکانی ئێران و سعودیە لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی حەمەرەزاشای پەهلەوی، هەورازو نشێوی زۆری بە خۆوە بینیوە، بەڵام لە ساڵەکانی کۆتایی رژێمی پەهلەوی تا رادەیەک پەیوەندییەکی باشیان هەبو.هەر دوو وڵات ئەندامی سەرەکی کارتێلی نەوتی”ئۆپیک”بوون.
قۆناغی دوای شۆڕشی ١٩٧٩، دوای رووخانی حکومەتی پاشایەتی و دواتر داگیرکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران، لە لایەن پەیڕەوانی هێڵی خومەینی، سعودیە بە خێرایی بوو بە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە میانەی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، ریاز سەرباری نیگەرانیەکانی لە رژێمی دیکتاتۆری بەعس، لە بەرامبەر ئێران پشتی ئەم وڵێ‌تەی گرت. شەڕێک کە یەک ملیۆن کوژراو وبرینداری بە دواوە بوو.
ئاژاوەی حەج لە ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، خۆپیشاندانی سیاسی حاجیەکانی ئێران و دواتر توندوتیژی و سەرکەوتکردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی سعودیەوە، بوو بە هۆی کوژرانی لانی کەم ٤٠٢ کەس لە حاجیە ئێرانیەکان.
ئێران لە وسەروبەندەدا رایگەیاند کە بە هۆی تەقەی هێزەئەمنیەکانی سعودیەوە ٦٠٠ کەس کوژراون. لە تاران، حەشیمەتێکی خۆپیشاندەر و حیزبوڵڵایی هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەکانی سعودیە، کوێت، فەرەنسا و عێراق و باڵوێزخانەی سعودیە و کوێتیان تاڵان کرد.
داخرانی پەیوەندیەکان، ساڵی ١٣٦٧، ریاز وەک دژکردەوە بەرامبەر بە ئاژاوەنانەوەی حاجیە ئێرانیەکان لە مەراسیمی حەج وهێرش بۆ سەر کەشتیەکانی ئەم وڵاتە لە کەنداوی فارس لە لایەن ئێرانەوە، پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ ئێران داخست. ئێرانیش وەک کاردانەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ حەجی بایکۆت کرد. دواتر لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی هەردوو وڵات دەستی پێکردەوە.
کەمبوونەوەی نانکۆکیەکان، پەیوەندی هەردوو وڵات لە سەردەمی سەرۆککۆماریی محەمەدی خاتەمی، بە سەفەری مێژوی مەلیک عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٣٧٦ ودواتر سەردانی خاتەمی بۆ ریاز، لە بەهاری ١٣٧٨ی هەتاوی بەرەو باش بوون و ئاسایی بوونەوە چوو.
دۆسیەی ناوەکی، نیگەرانیەکانی سعودیە، سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەڕەشە ولێدوانە توندەکانی ئەحمەدی نەژاد لە سەردەمی دەرکردنی سزا وگەمارئابوریەکانی سەر ئێران، بووە هۆی ئاڵۆزبوونەوەی پەیوەندیەکانی دوو لایەن. ئێران و سعودیە پشتگیری گرووپە رکابەر و لایەنەکانی شەڕ و پێکدادانیان دەکرد لە شەڕی ناوخۆی سوریا ویەمەن.
رووداوەکەی مینا، کوژرانی لانی کەم ٤٦٤ حاجی ئێرانی بە هۆی رووداوەکەی میناوە لە هاوینی ئەمساڵ، بووە هۆی پێکهاتنی قۆناغێکی نوێ لە ململانێ وتەنگژەی لە پەیوەندیەکانی ئەم دوو وڵاتە. ئێران سعودیەکانی بە بێ کیفایەتی تاوانبار کردو وهەڕەشەو لێدوانی توندی بەرپرسانی ئێرانی بەدواوە بوو.
لە سێدارەدانی شێخ نەمر،لە سێدارەدانی شێخ نەمر، کەسایەتی ئایینی شیعە لە لایەن سعودیەوە لەگەڵ ٤٦ کەسی دیکە، رووداوێکی بی وێنەیە لە ماوەی ٣٥ ساڵی رابردوودا، کە هێرشبردنە سەر باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی ئەم وڵاتەی لە ئێران بەدواداهات. سعودیە ئەم هێرشانەی، بە داخستی پەیوەندیە ئابوری و دبلۆماسیەکانی لە گەڵ ئێران وەڵام دایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com