شێخ نەمر کێیە؟

0

نوچەنێت: تایبەت
نەمر باقر ئەلنەمر، ساڵی ١٩٥٩لە ناوچەی عەوامیە لە پارێزگای قەتیف لە رۆژهەڵاتی سعودیە لە دایک بووە. یەکێک لە بیرمەندەکانی شیعەی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار.
نەمر لە ساڵی ١٩٨٠دوای تەواوکردنی خوێندنی ئەکادیمی رووی کردە شاری قوم. پاشان چووە سوریا ولە حەوزەیەکی عیلمیەی ئەم وڵاتە درێژەی بە کاروباری خۆی دا. دوای ماوەیەک گەڕایەوە وڵاتی سعودیە ولە بواری سیاسی و کۆمەڵایتەی دەستی کرد بە چالاکی. نەمر دواتر بوو بە وتاربێژی مزگەوتی”العوامیە” و مینبەری ئەم مزگەوتەی کرد بە پێگەیەی سیاسی و چالاکی تەبلیغی خۆی. یەکێ لەو کەسانەوە بووە کە لایەنگر وخوازیاری جیابوونەوەی ناوچەی شەرقیە بووە لە سعودیە.
چالاکیەکانی شێخ نەمر بە تایبەتی لە وەرزی “بەهاری عەرەبی”گەیشتە لووتکە. نەمر لەم قۆناغەدا رەخنە و وتاری توندی ئاراستەی حکومەتی سعودیە دەکرد، بە تایبەتی لە پەیوەندی لە گەڵ رووداو وئاڵۆزیەکانی بەحرەین دژ بە دەسەڵاتی سعودیە وەستایەوە.
هاوکات شیعەکانی ئەم وڵاتەی لە دژی دەسەڵاتی سعودیەکان هاندەدا. لێرەوە بوو کە سعودیە رایگەیاند کە ئەم جموجۆڵانەی نەمر دەستێکی دیاری”ئێران”ی لە پشتەوەیە و دەبێ بە مستی ئاسنی وڵامی بدرێتەوە. بەپرسانی سعودیە بەردەوام شێخ نەمریان بە کاروچلاکی تێکدەرانە وهاندانی شیعەکانی ئەم وڵاتە، بۆ هاتنە سەرشەقام و ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دژی دەسەڵاتی تاوانبار دەکرد.
لە ئێستادا، لە سێدارەدانی شێخ نەمر، کەسایەتی ئاینی ناڕازی شیعە، پەیوەندیەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئێران، دەگەیەنێتە ئاستێک لە گرژی و ناکۆکی کە رەنگە لە ماوەی ٢٨ ساڵی رابردوو بێ وێنە بێ.
لە کاتی دەرکردنی حوکمی لە سێدارەدان بۆ شێخ نەمر،١٤ مانگ تێدەپەڕی. تا ئەو کاتەی کە مەلیک عەبدوڵڵا حوکمی وڵاتی دەکرد.
دەگوترا کە نێوانگیری ئێران و مەسڵەحەت خوازی مەلیک عەبدوڵڵا، رەنگە ببێتە هۆی راگرتنی حوکمی شێخ نەمر. ئێستا کە شێخ نەمر لە سێدارەدرا، دەرخەری ئەو راستیەیە کە مەلیک سەلمان لە گەڵ ئێران ئاشتبوونەوەی نییە و بەوە بەناوبانگەم کە سیاسەتێکی جیاوازی لە براگەورەکەی سەبارەت بە ئێران گرتۆتە بەر.
کاردانەوەی ئێران بەم رادەیە توند ە.بەرپرسانی ئێرانی بە توندترین شێوە هێرشیان کردۆتە سەر ئێران، لە سوپای پاسدارانەوە بگرە تا سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵێ‌تە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم بارەوە رایگەیاندووە، سعودیە دەبێ بە توندی سزا بدرێت. سەید ئەحمەد خاتەمی، گوتاربێژی نوێژی هەینی تاران، ئالی سعودی وەک کۆمەڵێک جینایەتکار وەسفکردووە، کە خوێنی شیعەکانی سعودیە وجیهانی ئیسلامی بە جۆش هێناوە وهەڕەشەی سزادانی سعودیەی کردووە.
تا ئێستاش توندترین دژکردەوە، ئاگرتێبەردانی باڵوێزخانەی سعودیە بووە لە تاران. وەها کاردانەوە ودژکردوەیەک ئەگەرچی بۆ دوو وڵات کە پێکەوە پەیوەندی دبلۆماسی و سیاسییان هەیە توندن، بەڵام لە دەرەوەی چاوەڕوانییە.
پەیوەندی شێخ نەمر بە ئێرانەوە، بە شێوەیەک بووە کە تەنانەت چالاکی مەزهەبی، کۆمەڵایەتی و سیاسی ناوبراو، رەنگدانەوە ودەرخەری ئاستی پەیوەندیەکانی دوو وڵاتێش بووە. دەستپێکی چالاکیە سیاسی و مەزهەبیەکانی شێخ نەمر ، بۆ سەردەمی سەرۆککۆماریی محەمەد خاتەمی، دەگەڕێتەوە.
لەم سەردەمەدا بوو کە شێخ نەمر، دوای ساڵانێک وانەوتنەوە لە مەدرەسەیەکی عیلمیە لە شاری زەینەبیەی سوریا گەڕایەوە سعودیە ، ناوەندێکی فێرکاری زانستە ئیسلامیەکانی بەم ئاراستەیە لە سعودیە دامەزراند، کە زۆرتر فکریەت و چالاکیەکانی لە چوارچێوەی مەزهەبی شیعەدا بوو .ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە مەراسیمی ئایینی و نوێژی جەماعەی شیعەکانی ئەم ناوچەیە پەرە بسێنێ.
پەیوەندی نێوان ئێران و سعودیە لە سەردەمی هاشـمی رەفسەنجانی، گەیشتە ئاستێک لە باش بوون و ئاسایی بوونەوە. دواتر لە سەردەمی ریفۆرمخوازەکان و سەرۆکایتی محەمەدی خاتەمی، لە لایەن ئەمیر عەبدوڵڵا جێگری یەکەمی پاشای سعودیە، هەنگاوەکانی بەرەو ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانی دوو وڵات خێراتر کران. لە ژێر کاریگەری ئەم پەیوەندیانەدا شیعەکانی سعودیە کەوتنە دۆخێکی تازەوە وچالاکیەکانی شێخ نەمریش، دەرگایەکی بەرودا کرایەوە.
بە کەوتنی سەدام حسێن و بەدەسەڵات گەیشتنی شیعەکانی ژێر حیمایەی ئێران، لە عێراق، پەیوەندی ئێران و سعودیە کەوتە قۆناغێکی تازەوە، تا ئە ورادەیە کە دوو وڵات بوون بە دوو دژ و جەمسەری دژ بە یەک لە ناوچەکە و پەیوەندیەکانیان گەیشتە ئاستی بارگرژی و دژایەتیکردنی یەکتر.
ئەم ناکۆکیانە و جەمسەربەندی شیعە-سوننە لە دژی یەکتر رۆژ لە دوای رۆژ کاریگەری نێگەتیڤی، لە سەر پێوەندی هەردوو وڵات، هەبوو. بە جۆرێک کە زۆرێک لە وڵاتانی موسوڵمان بە پێکهاتەی شیعە وسوننە، بوونە مەیدانی ململانێی دوو لایەن. لەم قۆناغەدا بوو کە گوشار وسنووردانان بۆ سەر شیعەکانی سعودیە، گەیشتە ئەو پەڕی خۆی. شێخ نەمر کە لە مەیدانی کەربەلای شاری عەوامیە نوێژخانەیەکی بینا کردبوو،دەستگیر کرا و نوێژخانەش رووخێندرا.
سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی و پێکهاتنی ئاٶڵۆزی و قەیران لە هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی، کۆی هاوکیشەکانی ناوچەی خستە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
بەم مانەیە کە سەرلەنوێ جەمسەربەندیەکان توندتر و پڕرەنگتر لە جاران هاتنە کایەوە. بە تایبەت دوای ئەوەی کە بەهاری عەرەبی تەشەنەی کردە وڵاتی بەحرەین، دەرفەتێکی خستە بەردەم شێخ نەمر، کە دوای ماوەیەک بێ دەنگی، سەرلەنوێ چالاکیەکانی دەست پێ بکاتەوە. لێرەوە شێخ نەمر بە توندی لە دژی دەستوەردانی سعودیە لە کاروباری بەحرەین وەستایەوە، هەروەها لە دژی سەرکوتی شیعەکانی ئەم وڵێ‌تە هەڵوێستی وەرگرت. دواتر لە سەرداوا وبانگەشەی شێخ نەمر، زنجیرە خۆپیشادانێک لە ناوچە شیعە نشینەکانی سعودیە هاتنە ئاراوە، کە سەرئەنجام لە لایەن دەوڵەتی سعودیەوە سەرکوتکران.
ئەم رووداوانە وتوندتربوونەوەی دژکردەوە وهەڵسوکەتی دەوڵەتی سعودیە لە گەڵ شیعە ناڕازیەکانی ئەم وڵاتە، یەکسان بوو بە چالاکتر بوون و هەڵسووڕانی هەرچی زیاتری شێخ نەمر.
نەمر کە سەرەتا لە دژی دەستوەردانی سعودیە لە بەحرەین، هەڵوێستی وەردەگرت وخوازیاری ئزادکردنی زیندانیانی سیاسی شیعە لە سعودیە بوو، بەرە بەرە حکومەتی سعودیە بە گرتنە بەری سیاسەتی هەڵاواردن وسەرکەوت بەرامبەر بە شیعەکانی ئەم وڵاتە تاوانبار دەکرد و هاوکات خوازیاری دانی ئازادی سیاسی و مەزهەبی بوو بە پێکهاتەی شیعەی ئەم وڵاتە. سەرئەنجام وتاری توندوتیژی لە دوای مەرگی ئەمیر نایف بوو بە هۆی دەستبەسەرکردنی ناوبراوو
لە سێدارەدانی شێخ نەمر، بە شێوەیەکی مانادار،کەلێن و دوژمنایەتی نێوان تاران و ریاز زیاتر دەکات،هەر ئەو کەلێنەی کە حەسەن روحانی لە دوای گەیشتنتی بە دەسەڵات بەڵێنی دابوو پڕی بکاتەوە. بەڵام رەوتی رووداوەکان و ئاماژەمانادارەکان شتێکی دیکە دەخەنە.هەنووکە ئێران و ریاز، زیاتر لە هەموو کاتێک ملیان لە ملی یەکتر ناوە وهەروەک کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە، دەبێ سعودیە چاوەرێ تۆڵە بە تۆڵە بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com