داوای لێبوردن لە رۆژنامەوان ئەرسەلان مەحمود دەکەین

0

داوای لێبوردن لە رۆژنامەوان ئەرسەلان مەحمود دەکەین

بەناوی ماڵپەڕی نوچەنێت دوای لێبوردن لەهاوڕێ و هاوکاری رۆژنامەوان کاک ئەرسەلان مەحمود دەکەم. بەهۆی ئەوەی بابەتێکی ئەومان بەناوی کەسێکی ترەوە بڵاو کردۆتەوە.

ئەو بابەتەی بەڕیز ئەرسەلان مەحمودی هاوڕێمان، وەڵامی چەند پرسیارێکی دواین تەوەری نوچەنێتە، لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کوردستان، ئێمە داوای هاوکاریمان لەهاوڕێی رۆژنامەوان کاک هەڵۆ مەرگەیی کردبوو کە لەوتەوەرەدا هاوکاریمان بکات بۆ وەرگرتنی رای رۆژنامەوان و نوسەران و سیاسیەکانی کورد، دیارە کاک هەڵۆ مەرگەیی پرسیارەکانی نوچەنێتی ناردووتەوە لای کاک ئەرسەلان و بەڕێزیشیان وەڵامەکانی وەک وتارێک داڕشتووە، کاتێک کاک هەڵۆ ئەو بابەتەی بۆ ئێمە ناردووە بەهەڵە ناوی خۆی لەسەر داناوە، ئەویش بەهۆی سەرقاڵی یەوە، دوای ماوەیەک لەلایەن کاک هەڵۆوە ئاگادار کراینەوە کەهەڵەیەک روویداوە لە نوسینی ناوەکە، کاک ئەرسەلان مەحمودیش رەخنەی کردین، ئێمە سوپاسی هاوکارییەکانی کاک هەڵۆ بۆ نوچەنێت دەکەین و سوپاس و داوای بەخشین لە رۆژنامەوان و هاوکارمان کاک ئەرسەلان مەحمود دەکەین، بە مافی بەڕێزیانی دەزانین هەر رێوشوێنێک بگرێتەبەر و رەخنەکانی وەک مافێکی رەوای خۆی لای نوچەنێت قبوڵکراوە.

رزگار رەزا چوچانی

سەرنوسەری نوچەنێت

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکەی کاک ئەرسەلان کە پێشتر بەناوی کاک هەڵۆوە بڵاو کراوەتەوە.

کلیک لەم لینکە بکە…

http://www.nuche.net/?p=5581

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com