قاسم سولەیمانی، نوکتەیەکی مام جەلام و بەسەرهاتی بزنەکانی عێراق

0

نوچەنێت
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەتایبەتی گەمارۆی خستۆتە سەری، بە دەیان دامودەزگای هەواڵگری و جاسووسی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری ئەم فەرماندە بەناوبانگەی سوپای قودس، ئامادەن بە ملیۆن دۆلار خەرج بکەن.
قاسم سولەیمانی یەکێک لەکەسە نزیکەکانی خامنەیی و لەو پەڕی خۆیدا جێی متمانەی رێبەرە.زۆر کەس لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا رۆڵ دەبینن، بەڵام بۆچوون و بڕیاری نابراو لە زۆر بواردا یەکلاکەرەوەیە. بەرپرسی کارامەترین و مەترسیدارترین سوپای ئێرانە.
سولەیمانی سوپای قودسی کردووە بە رێکخراوێک کە دەستوەردان و گەمە بە ئاڵۆزترین پرسەکانی جیۆپۆلێتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاسی دەکات. رەنگە گرینگترین دەستکەوتی قاسم سولەیمانی، بۆ ساڵی ٢٠٠٠ بگەڕێتەوە،راست ئەو کاتانەی کە لە ژێر رێنوێنی ناوبراودا”میحوەری بەرەنگاری دژ بە ئەمریکا” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتە کایەوە، تا ئیستاش زور بە جددی تەنگی بە سیاسەتی واشنتۆن، ریازو تەلئەبیب هەڵچنیوە. هەروەها سوریا، عێراق، لوبنان، یەمەن و زۆر پرسی ناوخۆیی ئەم وڵاتانە شوێن پێی دیارە.
سوپای قودس. ئامرازێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە، کە لە رووی کارکردەوە بە رێکخراوی سی ئای ئەی و گاردە تایبەتەکان دەشوبهێندرێ. ناوەکەی هاوتایە لە گەڵ “ئورشەلیم”واتە فارس، کە ئەندامەکانی شەڕ دەکەن لە پێناو ئازادکردنیدا.
دپلۆماتێکی رۆژئاوایی لە نووسینێکیدا ئاماژە دەدات بەوەی کە، لە سەرەتادا، تاران بیری لە پێکهێنانی میحوەری”مقاومت”نەدەکردەوە، بەڵام رەوتی روداوەکان ئەم بیرۆکەیەی لا دروستکردن.
سلێمانی زیاتر لە هەموو کادرەکان دیکە لیهاتووتر بوو، ئەو لە داڕشتنی بنەماکانی ئەم میحوەرە هیچ هەلێکی لە دەست نەدا، بەرە بەرە و لە سەرەخۆ هەنگاوەکانی بۆ ئەم مەبەستە هاویشت.
ئەوەی کە ناوبانگی داوە بە قاسم سلێمانی، زیاتر بۆ رووداوەکانی ساڵانی دوایی ژیانی ناوبراو دەگەڕێتەوە. ئەو پێشتر وەک هەموو کەسانی هاوتەمەنی خۆی گەنجێک بوو کە هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق چووە بەرەکانی شەڕ.
خولیا و ئارەزووی گەنجێتی سولەیمانی قەد نەهاتە دی، هیوایەتی ئەوە بوو کە لە ناوەندێکی خوێندنی باڵا خۆی ببینێتەوە.منداڵی بنەماڵەیەکی هەژار و دەستنەڕۆیشتووی گوندی کرمانە.لە بیرەوەریەکانی خۆی نوسیویەتی: زۆر نیگەرانی باوکمان بووین، شەوان لە ناڕەحەتی و بێ قەراری خەومان لێ نەدەکەوت. قاسم تەمەنی ١٣ ساڵان دەبێ کە وەک پیاوێکی گەورە ساڵ بڕیار دەدات بۆ یارمەتی دانی بنەماڵەکەی ئیش بکات… ١٣ ساڵان بووم، دەچووینە هەر جێگایەک کاریان پێ نەدەداین، تا ئەوەی کە سەرئەنجام لە بینای قوتابخانەیەک، رۆژانە بە ٢ تمەن ئیشمان دەست کەوت.
دوای ماوەیەک کار کردن، لە گەڕانەوەدا لە گەڵ شوفێری سەیارەکە کە بە پاڵەوان ناوبانگی دەرکردبوو، دەکەوێتە باس وموناقشە، پاڵەوان دەرگای باسێکی دورودرێژ دەکاتەوە، هەر ئەم قسانەش بوون کە کاریگەری لەسەر قاسم سولەیمانی هەبووە. بۆیە قەرزەکانی باوکی دایەوە، بەڵام نەگەڕایەوە ماڵی خۆیان و هەر لە شار مایەوە. لە ئیدارەی تەسفیەی ئاو دامەزرا، نە وەک ئەندازیارێک بەڵکوو وەک شاگردێک.
دوای رووخانی رێژیمی حەمەرەزاشای پەهلەوی و سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، دواتر دەستپێکی شەڕی ئێران وعێراق، لەو کەسانە بوو کە ناوی خۆی بۆ چوون بۆ بەرەکانی شەر تۆمار کرد.ئەرکی پێسپێردراو.
سولەیمانی لە سەرەتاوە هیچ پەیوەندییەکی بە کوشت و بڕی دژە شۆڕشەکان نەبوو.لە دەستپێدا کاری دابینکردنی ئاوی کرمانیان بۆ دیاری کرد. ئەم ئەرکەی بە باشی راپەڕاند. بۆیە ئەرکی دواتری ناوبراو راستەوخۆ پەوەندی بە شەڕەوە هەبوو.
قاسم سولەیمانی ٢٣ ساڵە لە ساڵی ١٩٨٠ەوە لە سەرکوت و رەشەکوژی و بەرەوروو بوونەوە لە گەڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییەکی چڕی هەیە. هاوکات کە خۆی بۆ چوون بۆ زانکۆ ئامادە دەکرد، شەڕی ئێران وعێراق دەستی پێکرد.
سولەیمانی وەک شارەزا وکەسێکی بەئەزموون لە گەیاندنی ئاو، سەرەتا رووی کردە یەکە پێشڕەوەکانی سوپای ئێران. ئەو کات کۆماری ئیسلامی بەرادەیەک پێویستی بە هێزی مرۆیی و کەسانی شارەزا هەبوو، وای لیهات کە قاسمی بۆ ماوەی دوو هەفتە ناردە بەرەکانی شەڕ، بەڵام قەدەر وابوو کە ئاراستەی ژیانی بگۆڕدرێ.
لە سەرەتای شەڕەکەوە، زیانی گیانی ئەفسەرانی سوپا زۆر بوو، لە وەها هەلومەرجێکدا قاسم وەک گەنجێکی بەشدار لە شەڕ بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی بۆکراو توانی لە سوپادا پۆستی باڵا بە دەست بێنێ. سێ ساڵی تەواو لە بەرەکانی شەڕ بەشدار نەبوو، ئەوکاتەی کرا بە فەرماندەی تیپی چواردەهەمی سوپای پاسداران.
پیشتر سەرپەرشتی گرووپەکانی زانیاری تەخریبی بوو، کە بۆ ئەو دیوی بەرەکانی شەڕ دەپەڕینەوە. ئەمەش بوو بە هۆکارێک کە هەم لە ناو هێزەکانی سوپا وهەمیش لە ناو هێزەکانی “دوژمن” ناونابگ پەیدا بکات.
قاسم سولەیمانی بەردەوام نوکتەیەکی دەگێڕایەوە،هیچ شتێک بە ئەندازەی دۆزینەوە و هێنانی خواردن، سەربازێک خۆشحاڵ ناکات.هەر بۆیە کە دەپەڕیەوە بۆ ئەو دیوی بەرەکانی شەڕ، وێڕای هێننای دیل و زانیاری بە نرخ، بزنێکیشی وەک دیاری بۆ سەربازەکان دەهێنا. بەرپرسانی سەربازی عێراق کە لە عەمەلیاتی دژە تەخریبی شارەزایی تەواویان هەبوو، ناویان لێنابوو “دزی بزنەکان”.
ئەم نازناوە سەرەتا پێکەنینی بوو، بەڵام دوای ماوەیەک شۆخی و گاڵتەی هەڵنەدەگرت، چونکە چالاکی و عەمەلیاتی گروپە هەواڵگریەکانی ژێر فەرماندەیی قاسم، زەبری گەورەی لە پەیکەری عیراقیەکان دەدا. کاتێک لە ساڵی ١٩٨٥ فەرماندەکانی سوپای پاسداران، پلانی ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانەیان بۆ ناوچەکانی دەوروبەری چۆمی ئەرەوند دادەڕشت،قاسم تێبینی خۆی لە سەر پلانەکە هەبوو،دەگوترێ هەر لەو کاتەوە کەوتە بەر رق و کینەی فەرماندەکانی سوپا کە کۆمەڵێک خەڵکی وەفاداری رەفسەنجانی بوون، هەر بۆیە دوای کۆتایی شەڕ، لە تارانەوە ناردیانەوە بۆ کرمان.
کە گەڕایەوە کرمان، دەستی دایە سەرکوتکردن وکوشتوبڕی قاچاقچییەکانی ئەو ناوچەیە.هەر ئەمکاتانەبوو کە بە هۆی ناکۆکی و گەندەڵی بەرپرسانە ناوچەکە، قاسم تێکەڵ بە ململانێکانیان بوو.لە ساڵی ١٩٨٨ کە خامنەیی بڕیاری دا قاسم وەک فەرماندەی سوپای قودس دەستنیشان بکرێت، ململانێی خۆی گواستەوە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی ئێران.
قاسم هەر لە سەرەتاوە بوو بە سەرئێشەیەکی جددی بۆ ئەمریکا وئیسرائیل و سعودیە. چونکە بە رێکخستن و چالاککردنی تۆڕێکی تەواو شارەزا لە کاروباری هەواڵگری و جاسووسی، توانی ئاستی چالاکیە هەواڵگریەکانی سوپای قودس بگەیێنێتە لووتکە کە زۆربەی ئەندامەکانی شیعەی وڵاتانی جیهان بوون.
عێراق وەک ١٥ ساڵ پێشتر بوو بە شوێنی تەڕاتێنی هێزەکانی سوپای قودس.نوسەرێکی ئەمریکی لەم بارەوە دەڵێت: پێش ئەوەی تانکەکانی ئەمریکا بگەنە ناوشاری بەغدا، قاسم لەم وڵاتە خاوەنی تۆرێکی بەربڵاو لە هێزی مرۆیی. هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوە بوو کە جێگە بە هێزەکانی ئەمریکا، لێژ بکات ودەسەڵات و هەژمونی ئێران تا قووڵایی بەغداد ببات.
رۆژی ٢٢ی دێسەمبری ٢٠١٠، جەیمز جێفری باڵویزی ئەو کاتی ئەمریکا لە عێراق، بە بۆنەی پێکهێنانی کابینەی دەوڵەتی تازەو سەرۆکوەزیر نوری مالکی، لە پەیامیکدا پیرۆزباییان لە گەلی عێراق کرد، لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو: ئێمە زۆر بە تاسەوە چاوەڕوانی هاوکاری لە گەڵ دەوڵەتی ئێئتلافی و بەرەوپێشبردنی بۆچوونمان سەبارەت بە پێکهاتنی عێراقێکی دیموکراسی دەکەین، بەڵام ئەمە رواڵەتی قەزییەکە بوو، چونکە قاسم سولەیمانی بوو کە پێشتر دەوڵەتی پێکهێنابوو.
جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری ئەو کاتی عێراق ماوەیەک دوای ئەوە نووسی: ئێمە پێکەنینمان بە ریشی ئەمریکاییەکان دەهات، ئەوان بە تەواوی بە قاسم سولەیمانی دۆڕابوون، بەڵام بەو حاڵەشەوە بە رۆژی رون و ئاشکرا سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەت لە لایەن کەسێکی دیکەوە، پیرۆزباییان لێ دەکردین.
سروشتیە کە سەرکەوتنی ئێران رق وتووڕەیی رکەبەرەکانی بە دواوە بیت.هێشتا برینەکانی جەستەی عێراقی دوای ٢٠٠٣ ساریژ نەببووەوە، شەڕی ئاگرێکی ماڵوێرانکەری دیکە لە جەستەی بەربوو.ئەم شەڕەس بۆنە و بەرامەی داعش بوو کە بە خێرایی سوریا وعێراقی گرتەوە.
سەرهەڵدانی داعش تەنگی بە قاسم سولێمانی هەڵچنی، سەربازەکانیان یەک لە دوای یەک شارەکانی موسڵ و تکریت و چەند شارێکی دیکەیان داگیر کرد. لێرەوە قاسم سولێمانی لە قۆناغێکی دیکەی ململانێکانیدا باشترینی هێزەکانی خزاندە ناوشاری بەغدا.
ستراتیژی قاسم سولێمانی و راوێژکارەکانی کە لە سەربنەمای ئەزمونی هێزەکانی سۆڤییەتی جاران لە ئەفغانستان بنیات نرابوو، تا رادەیەک سەرکەوتوو بوو.دوای ئەوە کە مەترسی کەوتنی بەغداد کەم بۆتەوە،هێڵە سوورەکان سەرلەنوێ کیشراونەتەوە، بەڵام هێشتا شەڕ کۆتایی پی نەهاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com